بۆ بەڕێزان كاك حەمەڕەسوڵ كەریمی و شلێر خانم. قادر مكڵاوەیی
بۆ بەڕێزان كاك حەمەڕەسوڵ كەریمی و شلێر خانم.
بەبۆنەی بیستەمین ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی ماڵپەڕی گیاڕەنگ و كاری بەردەوام لە ماڵپەڕی گیاڕەنگ دا جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەین.
ھاوڕێی دیرینم ھاوڕێی سەدان داستان و قارەمانەتی لەمەیدانی خەبات دا.
شک و گومانم نییە لە دڵسۆزیت كە بێپسانەوە لە ھەموو بوارە جیاجیاكاندا دەتھەوێت خزمەتی زیاتر بە حیزبەكەت و ماڵپەڕی گیاڕەنگ كە وەک سەربەخۆ بەبێ فەڕق و جیاوازی كاری بۆ دەكەیت.
بە سەدان ھاوڕێی نووسەر و شاعیر لە بوارە جیاجیاكاندا لە ماڵپەڕی گیاڕەنگ خۆیان دەبیننەوە.
ماڵپەڕی گیاڕەنگ بۆتە ماڵێكی ئەمانەتدار بۆ ھەموو لایەک بەبێ فەڕق و جیاوازی.
جێگا پەنجەی جەنابت و شلێر خانمی دەستوپەنجە ڕەنگین لە گیاڕەنگ و لە بوارە جیاجیاكانی دیكەش دا زەق و بەرچاون.
ھیوادارین ماڵپەڕی گیاڕەنگ ھەر وەک ھەمیشە و زیاتر لە ڕابردوو پەلوپۆی خۆی باوێژێت و ببێت بە دارێكی ڕیشەدار بۆ ئەوەی ھەموو لایەک لە خۆ بگرێت.
دووبارە جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم.
٠٣ ـ ٠٤ ـ ٢٠٢٣
قادر مكڵاوەیی