بەرێوەبەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ ، پێشمەرگە و میدیاکار کاک حەمەرەسووڵ کەریمی و هاوسەری بەڕێزی شلێرخان

بەرێوەبەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ ، پێشمەرگە و میدیاکار کاک حەمەرەسووڵ کەریمی و هاوسەری بەڕێزی شلێرخان

 ماڵپەری سەربەرزی گیاڕەنگ لە ماوەی  ٢٠ ساڵ دەست بە کار بوونیەوە، بێ وچان لە بواری راگەیاندن و میدیاییدا لە راستای وشیار کردنەوەی خوێنەرانیدا خزمەتی کردوە و شایانی جوانترین و پڕ بەهاترین خەڵاتی بواری میدیاییە . هەموو خوێنەران و ئەوانەی سەردانی ئەو ماڵپەڕەیان کردوە بێ گومان بۆیان دەرکەوتووە و شاهیدی دەدەن کە ماڵپەڕی گیاڕەنگ ، ماڵپەڕێکی میدیایی بێ لایەنە کە بێ دەمارگرژی و بێ لایەنانە هەموو زانیاریەکانی بواری میدیایی گواستۆتەوە وگەیاندویەتیە خوێنەران و لایەنگرانی خۆی کە بێ گومان سوودی باش و زانیاری باشی لێ وەرگیراوە . من لێرەوە وەک خۆم دەست خۆشی بۆ هەڵسووڕێنەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ واتە کاک حەمەرەسول کەریمی و هاوسەرە تێکۆشەرەکە شلێرخان دەنێرم و داوای ساغی و سڵامەتیان و بەردەوامیان لە بواری میدیایی و گشت بوارەکانی دیکەدا ئاواتە خوازم .سەرکەوتن بۆ ماڵپەری گیاڕەنگ و بەرێوەبەرانی.

ساڵح ڕەبەتی