بەڕێزان بەڕێوەبەرانی گیاڕەنگ. کەریم جاف
بەڕێزان بەڕێوەبەرانی گیاڕەنگ
ڕێز و سڵاو
هیوای سەرکەوتنی هەرچی زیاترتان بۆ ئەخوازم لە تێکۆشانی بواری ڕاگەیاندندا.
بەش بەحاڵی خۆم سپاسی تێکۆشانی کار و زەحمەتەکانی ئێوە بەڕێزان دەکەم کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردودا بێ پسانەوە زانیاریەکی زۆرتان بە خوێنەرانی ئەم سایتە خەنجلانەیە بەخشیوە، ئەم کار و تێکۆشانەی ئێوە خزمەتێکی باش و زانیاریەکی زۆری بە خوێنەرانی گیاڕەنگ گەیاندوە، بە تایبەتی سەبارەت بە خەبات و تێکۆشان و ڕوداوەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی.
من تەنیا دەتوانم بڵێم سپاس و ڕێز بۆ ئەوەی کە سەرەڕای سەرقاڵی بە ژیانی تایبەتی خۆتان و تێکۆشانی نەتەوەیتان ئەو هەموو کاتەتان تەرخان کردوە بۆ خزمەتی گەلەکەمان.
ماندو نەبن و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ ئەخوازم.
کەریم جاف