هەڵوێستێکی سیاسی مێژووی کوردانە. عوسمان کەوکەبی‌شاد

هەڵوێستێکی سیاسی مێژووی کوردانە. عوسمان کەوکەبی‌شاد

رۆژی دوو شەممە، رێکەوتی ٣/٤/٢٠٢٣ ی زاینی لە شاری ئامێدی باکوری کوردستان کۆنفرانسێکی بەرفراوان بۆ راگەیاندنی هاوپەیمانی کورد بەرێوە چوو. لەو کۆنفراسەدا ژمارێک لە بەرێوەبەر و نوێنەرانی حیزبە کوردیەکانی باکوری کوردستان بەشدار بوون. بە کۆ دەنگی حیزبە کوردیەکان هاوپەیمانی بە ناوی ” ئازادی و دێموکراسی” کورد لە باکوری کوردستان بە فەرمی راگەیندرا.

بەرێز “میتحەت سانجار” هاوسەرۆکی پارتی دێموکراتی گەلان (هەدەپە) وتارێکی بە زمانەکانی کوردی و تورکی پێشکەش کرد و گوتی: ” زۆر لە مێژە کە خەریکی دروست کردنی ئەو هاوپەیمانە میژوویەی کوردین لە باکوری کوردستان. ئەو هاوپەیمانیە بە تێکۆشان و هەوڵدانێکی زۆر پێکهاتەوە. ئەورۆ کاتێکی میژووی و پڕ لە سەروەری کوردایەتی و جێگای شانازیە. زۆر خۆشحاڵم کە ئەو ئاوات و ئامانجەی مێژووی کوردایەتی بەدی هات. هیوای سەرکەوتن و خێر و خۆشی بۆ ئەو هاوپەیمانە کوردیە دەخوازم.”

بە راستی ئەو نۆ حیزبە کوردیانە لە باکوری کوردستان هەڵوێستێکی میژووی و کوردانە و بوێرانەیان کردووە. حیزبە کوردیەکان ئەگەرچی هەر حیزبەی پەیرە و پرۆگرامی تایبەتی خۆیان هەیە، بەڵام بە خۆشحالیەوە هەموویان لە سەر خاڵە ستراتیژیەکان بۆ بەرژەوەندی کورد کۆکین. ئەو هاوپەیمانییە بۆ گەلی کورد دڵخۆشکەر و هیوا بەخشە، کە نۆ حیزبی کوردی پێکەوە بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانی گەلی کورد پێکهاتون. ئەو هاوپەیمانییە تەنیا بۆ هەڵبژاردن نیە و ، بەڵکو ستراتیژیەکی درێژخایەنی بۆ سەرکەوتنی گەلی کورد هەیە و بەردەوام دەبێت. یەکگرتن و یەکریزی حیزب و رێکخراوەکانی کورد هێما و نیشانەی سەرکەوتنی کوردە. کورد تەنیا بە یەکگرتوی سەر دەکەوی.

ئەو هاوپەیمانیەی ” ئازادی و دێموکراسی” کورد لەو حیزبانە پێکهاتووە.

ـ پارتی دێموکراتی گەلان

ـ پارتی چەپی سەوز

ـ پارتی هەڕێمە دێموکراتەکان

ـ پارتی ئازادی

ـ کۆمەڵەی شۆرشگێری دێموکراتی کورد

ـ کۆنگرەی کۆمەڵگەی دێموکراتیک

ـ پارتی مرۆڤ و ئازادی

ـ پارتی کۆمونیستی کوردستان

ـ پارتی سوسیالیستی کوردستان

هەروەها پارتی دێموکراتی گەلان هاوپەیمانی لە گەڵ حیزبە چەپ و سوسیالیستەکانی تورکیا پێکهێناوە. ئەو هاوپەیمانیە لە رۆژی ٢٤ی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ ی زاینی لە شاری ئیستەنبول بە ناوی ” رەنج و ئازادی” بە فەرمی راگەێندراوە.

ئەو شەش حیزبەش بریتین لە:

ـ پارتی کرێکاری تورکیا

ـ پارتی رەنجدەران

ـ پارتی ئازادی کۆمەڵگە

ـ پارتی بزوتنەوەی رەنجدەران

ـ فیدراسیۆنی ئەنجومەنی سوسیالیزم

ـ رێکخراوی ماڵی خەڵک

ئەو هاوپەیمانەش بۆ داوخوازیەکانی نەتەوەی کورد لە باکوری کوردستان زۆر باشە. ئەو شەش حیزبە هاوپەیمانانە دەتوانن داکۆکی لە مافی رەوای گەل کورد لە هەڵبژاردنەکان، لە پارلەمان، لە ئەنجومەنی پارێزگان و ئەنجومەنی شارەوانیەکان بکەن. هەروەها دەتوانی دەنگی خۆیان لە گەڵ پارتە کوردیەکان رێک بخەن. یەکگرتن هێمای سەرکەوتنی کوردە.

عوسمان کەوکەبی‌شاد

ئەندامی فەرمی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ لە سەر لیستی حتزبی کاری نۆرویژ

شاری هامار وڵاتی نۆریژ

رێکەوتی ٣/٤/٢٠٢٣ ی زاینی