ئێستا کچێک پێشەنگمانە. ئەبووبەکرشەریف زادە

ئێستا کچێک پێشەنگمانە
ــــــــــــــــ

بارانی پاییزی ئەوساڵ
موژدەی بەهاری پێوەیە
خەزەڵوەری گوڵبارانەو
چاوەڕێی خاکەلێوەیە

 

کچان پێشەنگی خەباتن
ئاڵا بە دەست بەرەو ئاسۆ
بۆ ژن بۆ ژیان بۆ ئازادی
بۆ ئاسوودەیی من و تۆ

 

پاییز، پاییز شەهید دەڕوێ
لە کۆڵان و شەقامی شار
ئاسمان،ئاسمان، ئەستێرەی گەش
بۆ پێشوازیان دێنەخوار

 

باوک لە سەر تەرمی کوڕی
دڵ پڕ لە قین و هاوارە
مزگێنی سەرکەوتن دەدا
بەوەی داخداری کۆمارە

 

ژیناکان نابنەوە کۆیلەی
لەچکەو سەرپۆش و پەشمینە
لەچک بەدەست دێنە مەیدان
هەڵپەڕینیان چەند شیرینە

 

پێش خۆرەتاو گڕێک دیارە
بە سیمای نەکەرۆزە
زەماوەندی کچی شارە
بە ئاوری نەورۆزەوە

 

وانەی سەرکەوتن فێر دەبن
کوڕانی شاخ لەو دەڤەرە
فرمێسکی دایکی شەهیدان
دەستپێکی تازەی سەفەرە

 

ئەبووبەکرشەریف زادە