” کۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى ماموستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده ” . ئاماده کردن: هێژا مه‌نگوڕ. به‌شى یه‌که‌م.
” کۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى ماموستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده ”
ئاماده کردن: هێژا مه‌نگوڕ. به‌شى یه‌که‌م.
کاتژمێر 2ى پاش نیوڕۆى 13ى دیسه‌مبرى 2006ى زایینى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى به به‌شدارى راگه‌یه‌نه‌ره کوردستانى و ده‌ره‌کیه‌کان له شارى هه‌ولێر(هوتێل هه‌ورامان ) بۆ به‌ڕێز، عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده، ( ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى به‌رێوه‌به‌رى حیزبى دێموکراتى کوردستان ) سه‌باره‌ت به دووکه‌رت بوونى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران ساز درا،که ئه‌مه به‌شی یه‌که‌می ده‌قى وته‌کانه .
سه‌ره‌تا به‌رێزیان به ناوى کورد و کوردستان و به ناوى خوێنى شه‌هیدانى حیزبى دێمۆکراتى کوردستان له ڕیزى پێشه‌وه قازى، قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندى، قسه‌کانى کانى خۆى ده‌ست پێ‌کرد و وێراى به خێرهێنانى په‌یامنێر و راگێنه‌ره‌کان، وتى: هه‌ر وه‌ک له ڕاگه‌یه‌ندراوى 6ى دیسه‌مبرى 2006 دا هاتووه، به‌شێک له ئه‌ندامانى ده‌فته‌رى سیاسى، کومیته‌ى ناوه‌ندى، جێگران و ڕاوێژکارانى کومیته‌ى ناوه‌ندى و کادر و پێشمه‌رگه‌ى حیزبى دێمۆکراتى کوردستانى ئێران، ڕه‌سمه‌ن به‌جیا کارکردنى حیزبى خۆیان له زۆرینه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاند و چالاکى حیزبى خۆیان له ژێر ناوى (حیزبى دێموکراتى کوردستان )دا ده‌ست پێ‌کرد !!.
با هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بێ که‌س له حیزبى دێموکراتى کوردستان جیا نه‌بۆته‌وه! نه ئێمه نه برایانى دیکه‌مان!. حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران به داخێکى گرانه‌وه له ئه‌نجامى هێندێک له پێشێل کردنى پرێنسیپه دێموکراتیکه‌کان، که (هه‌م جێى شانازى حیزب و هه‌م جێى شانازى دۆستان و بزوتنه‌وه‌ى گه‌لى کورد بوون) له ئاکام دا نه‌یان توانى به یه‌که‌وه درێژه به خه‌بات بده‌ن، له ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵ و نیوى رابردوودا به‌شێکى زۆر له ئه‌ندامانى ڕیزى هه‌ره پێشه‌وه‌ى حیزبى دێموکراتى کوردستان، له به‌ر ئه‌و بۆچوونه بیر ته‌سکانه‌ى پاوانخوازاندا خرابوونه په‌راوێز و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کى زۆرى ئه‌و به‌شه‌ى که به ناوى ئۆپۆزسیۆن ناوى ده‌رکرد!
به ئاکام نه‌گه‌یشت. نێوبژیوانى به‌شێکى زۆر له ئه‌حزابى کوردستانى له نێوانیان دا دوو حیزبى ده‌سته‌ڵاتدارى ئه‌م به‌شه له کوردستان (پارتى دێموکراتى کوردستان و یه‌کیه‌تیى نیشتمانى کوردستان) و زۆر له ئه‌حزابى تر‌ى ئه‌و به‌شه‌ى کوردستان و هێندێک له ئه‌حزابى کوردستانى کوێستان (ڕۆژهه‌ڵات) و هێندێک که‌سایه‌تیى نێوخۆى حیزب و ده‌ره‌وه‌ى حیزب و ئه‌ندامانى پارڵه‌مانى هه‌رێمى کوردستان، هه‌مووى ئه‌وانه له ئاکامى گوێڕا نه‌گرتنى به‌شى زۆرینه‌ى کومیته‌ى ناوه‌ندى بێ ئاکام مانه‌وه.
کار گه‌یشتبووه جێگایه‌ک که هه‌ر وه‌ک له به‌یاننامه‌ى ئه‌وان دا هاتبوو به‌کرده‌وه حیزب دوو که‌ره‌ت ببوو.
حیزب واى لێهاتبوو له جیاتى هه‌وڵه‌کان و تواناکان بۆ به‌ربه‌ره‌کانى به دژى دوژمنانى ماف و ئازادییه‌کان و وه‌دیهێنانى هیواو ئاواته‌کانى گه‌لى کورد خه‌رج بکرێن، سه‌رفى به‌ربه‌ره‌کانى له گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کرا، ده‌کرێ بوترێ که ئه‌و حیزبه له زۆر باره‌وه فه‌له‌ج ببوو. کاتێک ئێمه له هه‌وڵه‌کانمان نا‌ئومێد بووین و پێمان باش بوو که تواناکان و هه‌وڵه‌کانمان ئازاد بکه‌ین، به‌جودا کار بکه‌ین و له‌جیاتى ئه‌و ململانێیه ناڕه‌وایه بکه‌وینه ململانه‌یه‌کى پیرۆز، هه‌وڵ بده‌ین هه‌ر لایه‌نه و به جودا کار بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان، بۆ خزمه‌ت به خه‌بات و گه‌لى کوردیش وه‌ک دادوه‌ر هه‌ڵبژێرین. ئێمه کارمان خه‌باته بۆ وه‌ده‌ست هێنانى ماف و ئازادى بۆ خه‌ڵکى کوردستانى ئێران و ڕووى خه‌باتمان له کۆمارى ئیسلامى ئێران و ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ر و زۆردارانه‌یه که ده‌سته‌ڵاتى زاڵمانه‌یان به سه‌ر گه‌لى کوردستان دا سه‌پاندووه. کارى ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ربه‌ره‌کانى له‌گه‌ڵ ره‌فیقه‌کان و هاوسه‌نگه‌ره‌کانى پێشوومان نیه.
نه له بوارى پڕوپاگه‌نده‌دا و نه له هیچ بوارى تردا، ئێمه له هیچ بوارێک‌دا ده‌ست پێشخه‌ر نابین. به‌و هیوایه‌ى که ئه‌وانیش ئه‌و رێگایه بگرنه به‌ر، به‌باوه‌ڕى من ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئه‌و رێگایه بگرنه به‌ر ئه‌و نائۆمێدییه که هێندێک لایه‌نى گرتۆته‌وه و ئه‌و خه‌مانه که چوونه‌ته له دڵى به‌شێکى زۆر له خه‌ڵکى کوردستان ده‌ڕه‌ونه‌وه. زۆر که‌س گریاوه، به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر باش کار بکه‌ین ئه‌و فرمێسکانه ده‌بنه قاقاى پێکه‌نین. ئه‌و حیزبه له مێژ بوو پێویستى به نوێ بوونه‌وه هه‌بوو، راسته حیزبێکى به دیسیپلین بووین و شانازى به رابردوومانه‌وه ده‌که‌ین، به‌ڵام حیزب نابێ له سه‌ر رابردووى خۆى بژى، ده‌بێ به‌رده‌وام له‌حاڵى نوێ بوونه‌وه دابێ. ئه‌وه قسه‌ى ئه‌ورۆ نیه من به‌ر له سێ ساڵ پێش له ئێستا به‌رنامه‌م بۆ ئه‌و کاره داوه که کومیته‌ى ناوه‌ندى په‌سه‌ندیش کراوه به‌ڵام به‌ده‌لایه‌لێک که لێره‌دا مه‌جال نیه باسیان بکه‌م جێ‌به‌جێ نه‌کرا.
که‌واته باوه‌ڕ به‌ئاڵو گۆڕ له نێو ئێمه‌دا ئه‌وڕۆ دروست نه‌بووه و ئه‌و ململانه نێوخۆییه نه‌یده‌هێشت ئاڵ‌و گۆڕ دروست بێ. ئێستا ئێمه له جیاتى ئه‌وه‌ى به دژى لایه‌نى به‌رامبه‌ر خۆمان ته‌عریف که‌ین، هه‌ر وه‌کو ئه‌و خاڵانه‌ى که له ژێر ناوى هێڵه گشتییه‌کان دا بڵاومان کردۆته‌وه.
ئێمه ده‌مانه‌وێَ ئاڵوگۆڕ له شێوه‌ى سیاسه‌ت کردن و به‌رێوه‌به‌رى و سازمانده‌هى و به‌رنامه‌و په‌یره‌ودا پێک بێنین. ئه‌و هه‌وڵه ڕه‌نگه به‌هیمه‌تى ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ى که وه‌ک رێبه‌رى حیزب ناسراون نه‌یه‌ته دى. ئێمه له‌و بواره‌دا پشتمان به هێزى ئه‌و لاوانه و ئه‌و نوخبه و خوێندکارانه به‌ستووه که به ڕۆحى سه‌رده‌م په‌روه‌رده بوونه و ده‌یانهه‌وێ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێش به‌ره‌ن. چون حیزب وه‌سیله‌یه‌که بۆ ئه‌و کاره ده‌یانهه‌وێ له نێو ڕیزه‌کانى حیزبى دێموکراتى کوردستان دا خه‌بات بکه‌ن، بۆ نوێ بوونه‌وه‌ى حیزبه‌که‌مان. ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادى موتڵه‌ق هه‌یه له نێو حیزبى دێموکڕات دا، تا ئه‌و جێگایه‌ى ئازادى فه‌ردێک نه‌بێته مانعى ئازادى فه‌ردێکى تر یان قازانجى گشتى نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
ئازادى بیر و بۆچوونى گروپ له نێو حیزب دا به‌ره‌سمى ده‌ناسین، باوه‌ڕمان به زه‌روره‌تى که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌موو تواناکانى ئه‌ندامانى حیزب هه‌یه، به بێ له به‌ر چاوگرتنى ناوچه‌و ڕه‌گه‌ز و هه‌ر مه‌زهه‌ب و دینێک! باوه‌رمان به زه‌روره‌تى مشارکه‌تى گشتى له بڕیار دان دا هه‌یه، هه‌ر که‌س له مۆقعیه‌تى خۆى، ئه‌ندامانى کومیته‌ى ناوه‌ندى جۆرێک به‌شداریان هه‌یه ئه‌ندامانى تریش به جۆرێک، به واتاى ئه‌ویه که ده‌بێ بریارى ئه‌م حیزبه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه خه‌ڵکى تێدا به‌شدار بێ.
به‌رامبه‌ر به کۆمارى ئیسلامى، ئه‌و ڕژیمه دژ به ماف و ئازادى گه‌لى کورد و هه‌موو گه‌لانى ئێران ده‌ناسین، به رژیمێکى تیرۆریست و تیرۆریست‌په‌روه‌ر ده‌ناسین، سیاسه‌ته‌کانى له باره‌ى ئاژاوه نانه‌وه له‌ناوچه‌دا، له باره‌ى دژایه‌تیى ئاشتى نێونه‌ته‌وه‌یى و ئاشتى له ناوچه‌دا له باره‌ى خۆ ته‌یار کردن به‌چه‌کى ئه‌تۆمى مه‌حکوم ده‌که‌ین. کۆمارى ئیسلامى له حاڵێکدا به ملیاردها دۆلار خه‌رجى وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ئه‌تۆمى ده‌کا زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئێران هه‌ژار و برسین و نان نیه بیخۆن. رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ قیمه‌ت له بازاره‌کان هه‌ڵده‌کشێن و وه‌ده‌ست هێنانى نانێک بۆ ژیان موشکیله، رژیمێک که رژیمێکى گه‌لى و دڵسۆز بێت له جیاتى چه‌کى ئه‌تۆمى نان به خه‌ڵکى خۆى ده‌دات.
له نێو هێزه کوردستانییه‌کان هه‌ڵمان ئه‌وه‌یه که پێوه‌ندى دۆستانه و برایانه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه کوردستانییه‌کاندا هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر لایه‌نه‌ى بارودۆخى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، هه‌ر وه‌ک وتومانه دوو حیزبى گه‌وره له‌کوردستانى گه‌رمێندا جێى تایبه‌تییان هه‌یه ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه که ئێمه لێره‌ین، ره‌نگه گله‌یی زۆرمان له‌و دوو حیزبه هه‌بێت به‌ڵام به یارمه‌تیى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان شانازییان بۆ کورد له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان زیاتر به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و به‌شه له کوردستان و ئه‌و رۆڵه‌ى کورد له بنیات نانى عێراقدا هه‌یبووه کوردى هه‌موو جیهانى پێ سه‌ربه‌رز بووه، به نیسبه‌ت کوردستانى ئێرانه‌وه باوه‌رمان به پێویستى لێک نزیک بوونه‌وه‌ى هێزه کوردستانییه‌کان هه‌یه هه‌تا ده‌گاته پێکهێنانى به‌ره یان ئێئتیلاف یان هاوپه‌یمانى یان هه‌ر ناوێک که له سه‌رى رێک ده‌که‌ون. له چوارچێوه‌ى ئێران‌دا باوه‌رمان به‌وه هه‌یه که ده‌بێ هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانى ئۆپۆزسیون پێکه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان کار بکه‌ن بۆ رزگارى ئێران له‌و بارودۆخه‌ى که تێیدایه، له نێو هێزه سیاسییه‌کانى ئێران‌دا خۆمان له‌و که‌سانه به‌نزیک ده‌زانین که باوه‌ریان به دوو ئه‌سڵى زۆر بنه‌ره‌تى دێمۆکراسى و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان هه‌بێت له پاشانیش ئه‌و رێکخراو حیزبانه‌ى که نوێنه‌رایه‌تیى گه‌لانى زۆر لێکراوى ئێرانى ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وان هاوده‌ردى ئێمه‌ن.
به‌رامبه‌ر به وڵاتانى دراوسێ سیاسه‌تى ئێمه ئه‌وه‌یه که ده‌بێت هۆکارى ئارامى و ئاسووده‌یى له ناوچه دابین، پێوه‌ندى دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتانى درواسێ دا هه‌بێ به بێ ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباریان به‌بێ له ده‌ست دانى سه‌ربه‌خۆیی خۆمان. هه‌ر له‌و کاته‌دا پێمان وایه زه‌رووره‌تى هه‌یه که کورد له هه‌ر به‌شێکى کوردستان پشتیوانى له به‌شه‌که‌ى تر بکات ئه‌وه به هیچ جۆر به ماناى ده‌ست تێوه‌ردان له کارى وڵاتانى دراوسێ دا نیه.
ئێمه میلله‌تێکین، کوردستان یه‌ک وڵاته و به سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش کراوه، که‌واته حه‌قى خۆمانه پشتیوانى له مافى به‌شه‌کانى تر‌ى کوردستان بکه‌ین. بۆ چى بۆ ئێمه ره‌وایه لێره پشتیوانى له‌خه‌ڵکى گواتیمالا بکه‌ین ئه‌گه‌ر گرفتێکیان هه‌بێت، بۆ ره‌وا نیه پشتیوانى له هاوخوێن و هاوره‌گه‌زه‌کانى خۆمان بکه‌ین، له بوارى نێونه‌ته‌وه‌یى دا هه‌روه‌ک باسمان کردووه باوه‌رمان به هه‌موو ئه‌و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییانه هه‌یه که له پێناوى ئاشتى و ئازادى و دێموکراسى و مافى مرۆڤدا به‌ستراون و خۆمانى پێ پابه‌ند ده‌زانیین و به پێویست ده‌زانین پێوه‌ندى دۆستانه و چالاکمان له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌تانى پارێره‌زه‌رى ئازادى و دێموکراسى دا هه‌بێ و رۆژ به رۆژ پته‌وترى بکه‌ین.
هه‌ر وه‌ک باسمان کرد ئێمه بۆ دوژمنایه‌تیى لایه‌نه‌که‌ى تر ساز نه‌بووین پێمان خۆشه هه‌ر دووکمان بکه‌وینه ململانێ‌یه‌کى مه‌شروعه‌وه بزانین کێ هه‌مان وه‌پێش ده‌که‌وین، زه‌مینه‌یه‌ک بخوڵقێنین که بتوانین له داهاتوویه‌کى نزیکدا له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هاوکارى بکه‌ین له چوارچێوه‌ى به‌ره‌ى کوردستانى دا هیچ گرفتێکمان نیه، هیچ موشکیلێکمان له سه‌ر ناویشیان نیه و هیچ مافێکیش به‌وان ناده‌ین ناو بۆ ئێمه دیارى بکه‌ن، حیزبى دێمۆکراتى کوردستان ئى هه‌موومانه، مافى هه‌ر دوولایه له ناوه که‌ڵک وه‌رگرن، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر چاو له ریزه‌کانیشمان بکه‌ن ئه‌وانه‌ى ئێسکیان له‌و حیزبه‌دا ورد بووه زۆربه‌ى هه‌ره زۆریان له لاى ئێمه‌ن، سه‌رکه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى گه‌لى کورد له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان ده‌خوازم.
تێ‌بینی: ( ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى به‌رێوه‌به‌رى حیزبى دێموکراتى کوردستان ) له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دا وجوودی نیه و ئه‌م نووسینه ته‌نیا نووسه‌ری ئه‌م رێپۆرتاژه نووسیویه‌تی و مامۆستا وه‌ک که‌ساتی‌یه‌کی سیاسی گۆڕه‌پانی خه‌بات له نێو حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دا بۆ ڕوونکردنه‌وه و ڕه‌وشه‌نگه‌ری له سه‌ر له‌ت بوونی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانی‌یه دا به‌شداری کردووه.