په‌یامی پشتیوانی به‌شێک له ئه‌ندامان و لاینگرانی حدک له وڵاتی ئوتریش
په‌یامی پشتیوانی به‌شێک له ئه‌ندامان و لاینگرانی حدک له وڵاتی ئوتریش
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان
بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی شه‌هیدان
ئه‌ندامان و لاینگرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان- ئێران
به‌دوای به ئاکام نه‌گه‌یشتنی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای چه‌ند مانگی رابردووی ئۆپۆزیسیۆنی ناو خۆی حدکا(که‌مینه‌ی رێبه‌ری پێشوو ( و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ماندو بونی زۆر له دۆستان و خه‌مخۆرانی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به مه‌به‌ستی چاکسازی و پاراستنی یه‌کریزی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، هه‌روه‌ها سووربونی هاوریانی زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی سێزده‌له سه‌ر ده‌سته‌به‌ندی، پاوانخوازی، لادان له پره‌نسیپه دێمۆکڕاتیکه‌کان، وه‌به‌رچاو نه‌گرتنی داخوازییه‌کانی به‌شێکی زۆر له پێکهاته‌ی حیزب به‌مه‌به‌ستی رفۆرم، ئه‌نجام‌دانی چه‌ندین هه‌ڵه‌ی سیاسی و. …
له ئاست هه‌ڵوێستی بێ وه‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی داواکارییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ناو خۆ له لایه‌ن پاوانخوازان، که ئامانجیان له‌و به که‌م گرتنه‌ی داخوازییه‌کان ته‌نیا ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی پۆلیسی و ئاغابه‌ڵێ بوو، که به دژایه‌تیه‌کی ته‌واوی له گه‌ڵ پرینسیپه‌کانی حیزبی ئێمه هه‌یه‌و به سه‌رنج دان به‌و راستی‌یه هه‌ست پێکراوانه، ئێمه به‌شێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، دانیشتووی وڵاتی ئوتریش پشتیوانی خۆمان له به‌یاننامه‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێکه‌وتی 6-12-2006 له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و جێگران و موشاویرانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین. له هه‌مان کات‌دا، وێرای ڕێز و حورمه‌تمان بۆ هاوبیرانی پێشومان، لێره‌دا سه‌نگه‌ری خه‌باتمان به‌تنشتی سه‌نگه‌ریانه‌وه دروست ده‌که‌ین و نیشانه‌ی پێکانیشمان ته‌نیاو ته‌نیا کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت.
سه‌رکه‌وێ جوڵانه‌وه‌ی میللی دێمۆکڕاتیکی گه‌لی کورد
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێگای ئازادی، به‌تایبه‌ت رێبه‌ره‌رانی شه‌هیدمان قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی
بژی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان- ئێران
کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له ئوتریش
وییه‌ن 28/12/2006