سه‌دام، ئه‌و پياوه‌ی سی وپێنج ساڵه چاوه‌روانی په‌تی سێداره‌يه. نووسینی: وه‌هاب شاه محه‌ممه‌د
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی جيهان، چی ئه‌وانه‌ی که له رابردوو حکومرانيان کردوه، يان ئه‌وانه‌ی که تاکو ئێستا حکومرانن بێگومان بير له‌و رۆژه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌يان نامێنێت و سزای ميله‌تيان به‌سه‌رده‌سه‌پێت. سه‌رکرده دکتاتۆره‌کان، ئه‌وانه‌ی که به هه‌موو شێوه‌ێک رێگا له به‌شداري کردنی خه‌ڵکی و لايه‌نه‌کانی تر ده‌گرن له ده‌سه‌ڵا‌ته‌که، ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ستيان خه‌ڵتاوی خوێنی ميله‌تان، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شموليانه‌ی که ده‌سه‌ڵات ته‌نها به حه‌قی خۆيان ده‌زانن و خه‌لكيش به نۆکه‌ر، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موويان بيريان له‌وه کردۆته‌وه که رۆژێک دێت رووبه‌رووی سزای تاوانه‌کانيان ده‌بنه‌وه. ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه جۆره‌ها به‌رنامه داده‌رێژن بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌کانيان، پاره‌پولێکی زۆريش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌رجده‌که‌ن. میژووی ميله‌تان پره له‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه، هه‌ندێکيان کاتێ به سزای خۆيان گه‌يشتوون له سێداره دراون، هه‌ندێکيان به شمشێر مليان له جه‌سته‌يان جياکراوه‌ته‌وه، هه‌ندێکيشيان وه‌کو سه‌رکرده سايکۆپاته‌که‌ی(نه‌خۆشه‌که‌ی) عيراق (صدام حسين) مليان له‌په‌ت ده‌کرێت و ده‌بنه عيبره‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی بێ ويژدانی داهاتوو. هه‌ندێ سه‌رکرده هه‌ن که پاش هه‌زاره‌ها ساڵ دوای مردنيان به رێز‌و ستايشه‌وه يادده‌کرێنه‌وه، بوونه‌ته سيمبۆلی خۆراگرتن و به‌رگری له خاک و ميله‌ت، پێشکه‌وتن، سه‌ربه‌خۆی، ئازادی وه زۆر له به‌ها جوانه‌کانی تر که ميله‌تانی تريش رێزیکی تايبه‌تيان لێده‌گرن بۆ ئه‌و خزمه‌ت وکارانه‌ی ئه‌نجاميان داوه.
(صدام حسين) ئه پياوه‌ی که ئه‌ندام و سه‌رکرده‌ی حزبی به‌عس بوو، ئه‌و حزبه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانێوه، خه‌ڵکی به په‌يام و پروپاگه‌نده ناسيوناليسته شۆڤينێکان چه‌واشه ده‌کرد، ئه‌مرۆ چاوه‌روانی سزای خۆيه‌تی. به‌داخه‌وه زۆر که‌س ولايه‌ن بوون بێ لێکۆڵينه‌وه‌ێکی زانستيانه دوای ئه‌و په‌يام و فه‌لسه‌فانه‌ی ئه‌م حزب و که‌سايه‌تيه که‌وتن بێ ئه‌وه‌ی بزانن که سه‌رچاوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی حزبی به‌عس له فه‌لسه‌فه‌ی نازێکانی ئه‌ڵمان وه‌رگيراوه. ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی که عيراق و پێکهاته جياجياکانی به‌ره‌و دوارۆژێکی ترسناک و ناديار برد. ئه‌مرۆ پاش رووخانی رژێمی به‌عس، سه‌دام ودارووده‌سته‌که‌ی چاوه‌روانی په‌تی سێداره‌ن که ساڵه‌های ساڵه چاوه‌روانی ده‌که‌ن. ئه‌م که‌سايه‌تيه نه‌خۆشه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست سه‌ده‌ها هاورێ خه‌باتی سياسی خۆی به پيلانی جۆراوجۆر له‌ناوبرد بێ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ێک بير له‌و هه‌موو خزمه‌ت و قوربانيانه بکاته‌وه که له پێناو فه‌لسه‌فه شۆڤينه‌که‌ی حزبی به‌عس دايان.
دياره پیش کوشتنی هاوخه‌باته‌کانی، ئه‌م که‌سايه‌تيه به‌رنامه‌ێکی شۆڤينانه‌ی تێروته‌سه‌لی دژ به کورد ده‌ستپیکرد، که سه‌ره‌تاکه‌ی به بێسه‌رووشوێنکردنی هه‌زاره‌ها کوردی فه‌يلی بوو، که سه‌دام به بيانووی دوژمن و ئێرانی بوون له‌ناوی بردن. پاش ئه‌و تاوانه، سه‌دام وداروده‌سته‌که‌ی شه‌رێکی هه‌شت ساڵه‌ی وێرانکاره‌يان دژ به وڵاتی ئێران ده‌ستپێکرد، له‌پاڵ ئه‌و شه‌ره‌ش هه‌موو هێزێکی سه‌ربازی و سياسی خۆيان خستبوه‌گر بۆ وێرانکردنی کوردستان و کوشتنی خه‌ڵکه‌که‌ی. په‌لاماردانی ئێران له‌لايه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه نزيکه‌ی دوو ملێۆن خه‌ڵکی بێگوناه بوونه قوربانی و شاروشارۆچکه‌ێکی زۆر وێران بوو که تاکو ئه‌مرۆ ئاسه‌واره‌کانی ماون. خه‌ڵکی کورد له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و سه‌دام به‌شی شێری له‌و تاوانانه به‌رکه‌وتوه، کيميا بارانکردنی کوردستان، پرۆسه‌ی ئه‌نفال، بێسه‌روشوێنکردنی هه‌زاره‌ها بارزانی، له‌ناوبردنی هه‌زاره‌ها کوردی فه‌يلی و کوشتنی هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی که به بيانووی دژايه‌تی رژێم له‌ناوچوون برينێکی هه‌ميشه‌ی مێژووی ئێمه‌يه و ناکرێت وا به‌ئاسانی سارێژبکرێت. ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی ئه‌م خۆێن مژه‌و حزبه‌که‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد هێناوه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن که هه‌تا هه‌تايه ناتوانيين باوه‌ر و متمانه به سه‌رکرده‌و ده‌سه‌ڵاتێکی تری تازه‌ی عيراق بکه‌ين، ئه‌گه‌ر بێتوو بۆ خۆمان هێزێکی سه‌ربازی و سياسی ئه‌تۆ به‌رپانه‌که‌ين که له پاشه‌رۆژ پشتی پێ ببه‌ستين و مه‌ترسی هه‌ره‌شه‌کان له‌خۆمان دوورخه‌ينه‌وه.
ئه‌و کاره‌سات و ماڵوێرانيانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی عيراق به‌گشتی، وه کورد به‌تايبه‌تی هاتووه به‌ده‌ست ئه‌م که‌سايه‌تيه نه‌خۆشه‌و حزبه نازێکه‌ی، برواناکه‌م رۆژێ له رۆژان مێژووی ئه‌م وڵاته به‌خۆيه‌وه بينيبێتی. مێژوو باس له‌وه‌ده‌کات که عيراق سه‌رکرده‌ێکی تری خۆێن مژی هاوچه‌شنی سه‌دامی هه‌بووه به ناو (حجاج) که کاره‌ساتی گه‌وه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵکی عيراق هێناوه، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئابوری و سه‌ربازيه‌ی سه‌دام حزبه‌که‌ی هه‌يبوه بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانيان به‌هيچ جۆرێک ناکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (حجاج) به‌راورد بکرێت. دياره مێژووی ميله‌تانی تريش نموونه‌ی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و سه‌داميان هه‌يه، ستالين، مۆسۆلينی، سه‌رکرده‌کانی که‌مبۆديا، هتلر و ميلۆسۆڤيج به‌شێکن له‌و سه‌رکردانه‌ی که به‌هۆی هێزی سه‌ربازی وسياسی خۆيان بونه‌ته سيمبۆلی کاره‌سات و ماڵوێرانی بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه.
زۆر لايه‌ن هه‌ن تاکو ئه‌مرۆ، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی سوودێکی زۆريان له بوونی رژێمی به‌عس وه‌رگرتبوو، هه‌موو ئه‌و ميدياو نوسه‌رانه‌ی به پاره‌ێکی زۆری به‌عس قه‌ڵه‌م و ويژدانی خۆيان فرۆشتبوو، هه‌ندێ له‌و خه‌ڵکانی که ناوچه بيابابن وهه‌ژاره‌کانيان به خۆێنی زۆرينه‌ی خه‌ڵکی عيراق ده‌بوژانه‌وه، ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر حيسابی خه‌ڵکی کورد به‌شداريان له پرۆسه‌ی ته‌عريبی کوردستان ده‌کردو سووديان لێیوه‌رده‌گرت، ئه‌مانه هه‌موويان شيوه‌ن و گريانيانه که سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی له‌سێداره ده‌درێن. به‌رامبه‌ر ئه‌مانه کورد، زۆرينه‌ی شيعه‌ی عيراق، خه‌ڵکی ئێران وه هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌به سوونانه‌ی که ده‌نگ و وێژدانی خۆيان به‌رزکرده‌وه دژ به سياسه‌ت و فه‌لسه‌فه نه‌خۆشه‌که‌ی سه‌دام زۆر خۆشحاڵن به له‌سێداره‌دانی ئه‌م تاوانبارانه، ساڵه‌های ساڵيشه چاوه‌روانی ئه‌م رۆژه‌ن.
ئێمه‌ی کورد، ده‌بێت رۆژی له سێداره‌دانی سه‌دام وداروده‌سته‌که‌ی بکه‌ينه جه‌ژن و هه‌رهه‌موو به شايی وخۆشی پێشوازی لێبکه‌ين. ده‌بێت هه‌موو ساڵێک ئه‌م رۆژه بکه‌ينه رۆژی خۆشی وته‌بای نێوانمان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌زموونێکی باش بۆ خۆمان و نه‌وه‌کانمان. رۆژی له سێداره‌دانی سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی به‌عس رۆژێکی مێژوويه بۆ ئێمه، پێچه‌وانه‌شی نيگه‌رانی و ترس له دڵی نه‌وه‌کانمان درووست ده‌کات. ئه‌وانه‌ی که دژ رووخانی به‌عس و رژێمه‌که‌ی به‌عس شيوه‌ن و گريانيانه، ئه‌و که‌س ولايه‌نانه‌ن که بيری شۆڤينی کوێری کردوون، بۆيه وا به‌ئاسانی ناتوانن ئه‌م رۆژه ببينن. ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئه‌مريکا کردۆێتی بۆ هه‌موو قوربانێکانی سه‌دام و رژێمه‌که‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌يه که له‌وانه‌يه ئه‌مرۆ هه‌ستی پێنه‌کرێت، به‌ڵام له پاشه‌رۆژ گرنگێکه‌ی ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مريکا ئه‌م رژێمه‌ی نه‌رووخانايه، ده‌بوايه ئێمه‌ی کورد وهه‌موو که‌سووکاری قوربانيانی رژێمه‌که‌ی سه‌دام چاوه‌روانی ئه‌وه‌مان بکردايه که کوره‌که‌ی يان نه‌وه‌کانی هه‌ندێک له خۆی به ويژدان تربن و رێژه‌ی قوربانێکان که‌متر بێته‌وه.
له سیداره‌دانی سه‌دام ودارووده‌سته‌که‌ی ئه‌و وراستيه ده‌رده‌خات که هيچ ده‌سه‌ڵاتێکی سياسی ناتوانێت به‌رده‌وامی به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بدات ئه‌گه‌ر بێتوو له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌و فه‌لسه‌فه‌ی به‌عس کار بکات . ئه‌م له سێداره‌دانه ده‌بێت ببێته عيبره‌تێک بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌رکرده‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که ده‌يانه‌وێت فه‌لسه‌فه نه‌خۆشه‌کانيان به‌زه‌بری چه‌ک و ترس بسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکی، خه‌ڵکه‌که‌شيان دووچاری ماڵوێرانی گه‌وره بکه‌ن.
نووسینی: وه‌هاب شاه محه‌ممه‌د/سويد
Shah.wahab@gmail.com