بۆ برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم : (دکتۆر مه‌ریوان حه‌سه‌ن حوسنی) . نووسینی: شێروان بێ دڵ
ستایشت کرد گیانی شیرینم
ووتت له ((گیاڕه‌نگ)) شیعرت ده‌بینم
دیاره ووشه‌م کاری تێکردوی
له گوڵاڵه‌ی شیعرا تۆ گیانی زیندووی
زۆر حه‌زم ئه‌کرد ئه‌ندێشه شیرین
هه‌ڵڕێژم ووشه‌ی پڕ عه‌شق و ئه‌وین
ده‌ست به‌سه‌رهه‌رده‌م ده‌ڕمێ ئاواتی
جوانی یاره بۆنی ووڵاتی
شه‌رتبێ که‌منیش ووڵاتم ئازاد بوو
وه‌ک خه‌ڵکی جیهان دڵی من شاد بوو
شیعری وابڵێم کێو بێته له‌رزین
جوانتر له شیعری خانی و مه‌م و زین
به‌ڵام چی بکه‌م په‌پوله‌ی مه‌ستم
شادی نا به‌خشێت ئه‌من هه‌ڵبه‌ستم
له چوار لا ده‌ورم دوژمنی هاره
خه‌می گه‌لی خۆم به‌سه‌رما زاڵه
نه‌وه‌ک کێ وه‌ک من بۆ یار عه‌وداڵه
قیبله‌و ئیمانم گوڵی به‌هاره