چه‌ند هه‌واڵ له کۆمیته‌ی فینلاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ـ ئێران
به‌ریوه‌چوونی کۆنفرانسی ئه‌ندامانی حیزب له هه‌رێمی هێلسینکی
رۆژی یه‌کشه‌ممه 24/12/2006 کۆنفرانسی ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌رێمی هێلسینکی، وڵاتی فینلاند به به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له‌و هه‌رێمه پێکهات. کۆنفرانسه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد. دواتر تاهیر قاسمی به‌رپرسی کومیته‌ی فینله‌ند باسێکی له مه‌ڕ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی حیزبه‌که‌مان و ئه‌و رووداو و گیروگرفته نه‌خوازراوانه‌ی که به داخه‌وه دوای کۆنگره‌ی سێزده به سه‌ر حیزبه‌که‌ماندا داسه‌پان و سه‌ره‌نجام حیزبه‌که‌مانیان دووله‌ت کرد، پێشکه‌شی به‌شداران کرد.
بڕگه‌ی دووهه‌می کاری کۆنفرانس بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کومیته‌ی هه‌رێمی هێلسینکی دیاری کرا که له‌و به‌شه‌دا 5 که‌س بۆ به‌ریوه‌بردنی کاروباره‌کانی حیزب له هه‌رێمی هێلسینکی، له لایه‌ن به‌شدارانی کۆنفرانسه‌وه هه‌ڵبژێردران.
به‌شئ سێهه‌می کاری کۆنفرانس باسێک بوو له مه‌ڕ کار و باره‌کانی کومیته‌ی فینلاند که له لایه‌ن به‌رێز وه‌ستا ره‌حمان به‌رپرسی به‌شی ته‌شکیلاتی کومیته‌ی فینلانده‌وه پێشکه‌ش کرا.
له کۆتایی‌دا به‌رێز کاک لوقمان زه‌هرایی به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندییه‌کان “هێڵه گشتیێیه‌کانی رێبازی ئێمه”ی بۆ به‌شداران شی کرده‌وه که له گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی به‌شدارانی کۆنفرانس به‌ره‌و ڕوو بوو.
کۆنفرانس دوای پتر له چوار سه‌عات کاری به‌رده‌وام، به سه‌رکه‌وتنه‌وه کۆتایی پێهات.
به‌رێوه‌چوونی کۆنفرانسی کومیته ناوچه‌ی تورکوی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان
رۆژی دوشه‌ممه، 25/12/2006 کۆنفرانسی کومیته ناوچه‌ی تورکوی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
له سه‌رتای کۆنفرانسه‌که‌دا به‌رێز “شه‌هێن زاده‌ئه‌حمه‌د” باسێکی له مه‌ڕ ئه‌رکی ژنان بۆ قۆناخی خۆنوێکردنه‌وه له ناو ریزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان‌دا پێشکه‌شی به‌شداران کرد. دواتر کاک “که‌ریم ره‌سووڵی” به‌رپرسی پێشووی کومیته‌ی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، رۆڵ و نه‌خشی ژنانی له جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورددا بۆ به‌شداران هه‌ڵسه‌نگاند. دوایین به‌شی کاری کۆنفرانس بۆ هه‌ڵبژاردن و دیاری کردنی ئه‌ندامانی کومیته ناوچه‌ی تورکوی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان ته‌رخان کرابوو که له‌ودا 5 که‌س بۆ به‌رێوه بردنی کار و ئه‌رکه‌کانی یه‌کێتی ژنان له لایه‌ن به‌شدارانه‌وه هه‌ڵبژێردران.
کۆنفرانسی ئه‌ندامانی حیزب له هه‌رێمی تورک‌و پێکهات
رۆژی دووشه‌ممه 25/12/2006 دوا به دوای کۆتایی کۆنفرانسی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، کۆنفرانسی ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌رێمی تورکوی وڵاتی فینلاند به ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له یادی شه‌هیدانی رێگای ئازادی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
بڕگه‌ی یه‌که‌می کاری کۆنفرانس به قسه‌کانی نوێنه‌ری کومیته‌ی فینلاند، به‌رێز ره‌حمان خالید نه‌ژاد به‌رپرسی به‌شی ته‌شکیلات ده‌ستی پێ‌کرد که له‌ودا وێڕای به‌خێر هاتنی به‌شداران ئامانجی کۆنفرانسه‌که‌ی بۆ ئه‌ندامانی کۆنفرانس شی کرده‌وه. دواتر کاک که‌ریم ره‌سووڵی، به‌رپرسی پێشووی کومیته‌ی فینلاند، له سه‌ر هۆکاره‌کانی له‌تبوونی حیزب و وه‌زعی کومیته‌ی فینلاند به دوای کۆنفرانسی 14/10/2006 و راستی باسه‌کان و هه‌وڵه‌کان بۆ پاراستنی یه‌کریزی ریزه‌کانی حیزب له لایه‌ن به‌رپرسانی پێشوو و هه‌ڵبژێردراوانی کۆنفرانسه‌وه بۆ ئاماده‌بووان قسه‌ی کرد.
خوێندنه‌وه‌ی “هێڵه گشتی‌یه‌کانی رێبازی ئێمه” و تاوتوێکردنیان له لایه‌ن به‌شدارانی کۆنفرانسه‌وه، ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی کاری کۆنفرانس بوو.
کۆتایی کاری کۆنفرانس هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کومیته‌ی هه‌رێمی تورک‌و بوو که له‌ودا 5 ئه‌ندام و 2 جێگر به ده‌نگی ئه‌ندامان بۆ به‌رێوه‌بردنی کاروباره حیزبییه‌کان له‌و هه‌رێمه دیاری کران.
شایانی باسه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی حیزب له‌و هه‌رێمه به‌شداری کۆنفرانسه‌که بوون.