شه‌وى یه‌ڵدا درێژترین شه‌وى ساڵ، به یادى د.قاسملوو. نوسینى: هێژا مه‌نگوڕ
ئێمه‌ى کورد زۆر بۆنه‌وئاهه‌نگى نه‌ته‌وه‌یى و میللى مان هه‌ن که له به‌ر نه‌بوونى ده‌سته‌ڵاتى خۆماڵى که‌م بایخ بوونه و پشت گوێ خراون و یان ن داگیر که‌ره کانى وڵاته‌که‌مان، ئه‌و ره‌سم و نه‌ریتانه‌یان لێ دزیوین و به شانازیه‌وه به کلتورى رابردووى خۆیانى ده‌زانن یا له به‌ر جوانى ئه‌وکلتور و ونه‌ریتانه ساڵانه له ناو نه‌ته‌وه‌ى خۆیان به‌رێوه‌یان ده‌به‌ن. هه‌ر وه‌ک زانایه‌کى ناودارى ئه‌ڵمانیا”مار” له ساڵى (1911) ى زایینى دا وتویه‌تى “فۆلکلۆر و نه‌ریته‌کانى کورده‌وارى ته‌نیا له نێو نه‌ته‌وه‌ى کورد دا باو نیه به‌ڵکو له‌نێو نه‌ته‌وه‌کانى ده‌وروبه‌ریش دا وه‌ک (تورک و ئازه‌رى و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نى) یش دا به‌کار ده‌هێنرێت…!
زۆر له‌و مێهره‌جان و جێژنى نه‌ته‌وه‌یى و بۆنه‌ى میللى هه‌ن که له‌نێو کۆمه‌ڵگاى کورده‌وارى دا یان هه‌ر به‌یه‌کجارى له به‌ین چوونه یان زۆر که‌مڕه‌نگ بوونه‌ته‌وه ونه‌ریت و بۆنه‌ى تر‌ى نه‌ته‌وه‌کانى دراوسێ جێگایان گرتونه‌ته‌وه که هیچ پێوه‌ندیه‌کیان به روحیات و ده‌روونى خه‌ڵکى کورده‌وارى وه نیه. یه‌کێک له‌و بۆنه جوانانه‌ى که له‌کورده‌وارى دا له‌یاد کراوه ،مێهره‌جانى درێژترین شه‌وى ساڵ واته شه‌وى یه‌ڵدا . درێژترین شه‌وى ساڵ ئاخرین شه‌وى وه‌رزى پێییزه، که به شه‌وى” یه‌ڵدا” به‌ناوبانگه له نێو نه‌ته‌وه هیندو ئێرانیه‌کاندا.!
نه‌ته‌وه‌ى کوردیش هه‌ر له‌کۆنه‌وه وێراى نه‌ته‌وه ئاریایه‌کانى تر ئه‌و شه‌وه‌یان به خێر یاد ده‌کرده‌وه و باوه‌ڕیان به‌وه بوو که له‌و شه‌وه‌دا، به له ده‌ورى یه‌کتردا کۆبوونه‌وه و قسه‌ى خۆش و نه‌سته‌ق کردن و خواردنى شه‌وچه‌ره‌ى به‌تامى کورده‌وارى که به‌رهه‌مى ره‌نجى شان وپیلیان بوو ماندویه‌تى یه‌ک ساڵ کار و تێکۆشان له سه‌ر زه‌وى و زار و کۆچ وکۆچڕه‌وى له‌و شه‌وه دا له له‌شیان ده‌رده‌چێ، ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه و که‌س وکار تێکرا له‌ده‌ورى یه‌کتر کۆده‌بوونه‌وه و درێژترین شه‌وه‌ى ساڵیان به یه‌که‌وه به‌سه‌ر ده‌برد. به‌ڵام له‌و کاتىەوه که نه‌دامه‌تى رووى له وڵاتى کوردان کرد و دوابه‌دواى روخانى( ئیمپراتورى ماده‌کان )ئه‌م وڵاته به‌ڵا لێدراوه‌ى ئێمه قه‌ت نه‌بوو رۆژێک روى ئاسوده‌یى به‌خۆوه ببینێ و بیر له یاد کردنه‌وه‌ى بۆنه میللى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بکاته‌وه. شه‌وى یه‌ڵداش وه‌ک یه‌کێک له بۆنه جوانه و ره‌سه‌نه کوردیه‌کان له‌یاد کرابوو.
به‌ڵام له نیوه‌ى دووهه‌مى سه‌ده‌ى رابردوو ،76ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و شه‌وه بوو به شه‌وى ده‌رکه‌وتنى یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئه‌ستێره‌کانى روحى خه‌بات و شۆڕشى کوردایه‌تى هاوچه‌رخ. شه‌وى له‌دایک بوونى دوکتۆر عه‌بدوالرحمان قاسملوو. ئه‌و که‌سایه‌تیه ناوداره له‌ئاخرین شه‌وى وه‌رزى پێییز(شه‌وى یه‌ڵدا)ى ساڵى( 2630 ) ى کوردى به‌رامبه‌ر به 22ى دیسه‌مبرى، ساڵى (1930 ) ى زایینى دا له بنه‌ماڵه‌یه‌کى خاوه‌ن مڵکى شارى ورمێ له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستان دا له‌داێک بوو . د.قاسملوو به ئیحترافى هه‌موو لایه‌ن وکه‌سایه‌تى کوردى وغه‌یرى کوردى یه‌کێک له هه‌ره گه‌وره‌ترین رێبه‌رانى بزوتنه‌وه‌ى هاوچه‌رخى کوردستان بوو!
د.قاسملوو هه‌ر له زه‌مانى لاویه‌تى وه ژیانى خۆى گرێدا به‌خه‌بات بۆ هێنانى ئازادى و سه‌روه‌رى بۆ نیشتمان و زۆرى نه‌کێشا خۆى له ریزى رێبه‌رى شۆرشى کوردى دا دیه‌وه و هه‌موو هه‌وڵ وتێکۆشانى خۆى خست گه‌ر بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد له رێگاى دیالۆگ و ئاشتى وه و بۆیه ناوبانگى به پێغه‌مبه‌رى ئاشتى له نێو تێکۆشه‌رانى رێگاى رزگارى کوردستان دا ده‌رکرد .سه‌ره‌نجام هه‌ر ئه‌وش به‌س بوو، بۆ دووژمنانى ترسه نۆک و سوێند خواردوى کورد(کۆمارى ئیسلامى ئێران) که له سه‌ر میزى وتوووێژ نامه‌ردانه تیرۆریان کرد.
ئێستا شه‌وى یه‌ڵدا له نێو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان زۆر به رێزه‌وه بیر ده‌کرێته‌وه و پیرۆزترین شه‌وى ساڵه!. شه‌وى یه‌ڵدا به له دایک بوونى ئه‌و که‌سایه‌تیه ناوداره روحێکى نوێى هاته‌وه به‌ر و ئێستا رێبوارانى رێگاى شه‌هیدانى کوردستان و خه‌ڵکى خۆڕاگر‌و تامه‌زرۆى ئازادى له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ئه‌و شه‌وه نه‌ک ته‌نیا وه‌ک درێژترین شه‌وى ساڵ به‌ڵکوو وه‌ک گه‌وره‌ترین شه‌وى ساڵیش یادى ده‌که‌نه‌وه.