ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له گه‌یاندنی زانیارییه‌كان دا. نووسینی: موكریان نستانی
ڕاگه‌یاندن، به دوای شۆڕشی تێكنۆلۆژی دا، گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له پێكهاته و ئامانج و ئاراسته‌كانی دا پێكهاتوون. باسكردنی ڕاگه‌یاندن به شێوه گشتییه‌كه‌ی، مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه، نیه. بۆئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی پێناسه‌ی گشتی و لایه‌نه تیئۆرییه‌كان بێینه‌ده‌ر، ڕووداوێكی دیاریكراو وه‌رده‌گیردرێ و ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له گه‌یاندنی زانیارییه‌كان دا، تاوتوێ، ده‌كرێ.
له‌تبوونی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموكرات، وه‌ك ڕووداو، وه ئاراسته‌ی سێ ـ 3 ـ جه‌مسه‌ریی ڕاگه‌یاندن واتا ـ لایه‌نی یه‌كه‌م، لایه‌نی دووه‌م و لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان” لایه‌نی سێیه‌م” ـ شرۆڤه ده‌كرێن.
كه‌واته:
له‌تبوونی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموكرات = ڕووداو.
لایه‌نی یه‌كه‌م = ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو.
لایه‌نی دووه‌م = زۆرینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی پێشوو.
لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان” لایه‌نی سێیه‌م” = ڕۆژنامه‌كان، ماڵپه‌ڕه‌كان، نوسه‌ره‌كان و به كورتی ته‌واووی ڕوانگه‌كان جیا له دوو لایه‌نی پێشوو.
ڕاگه‌یاندنی لایه‌نه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م، ئاراسته‌كراون واتا جیا له گه‌یاندنی زانیاریی ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه، هه‌ڵوێستێكی دیاریكراو ڕاده‌گه‌یه‌نن. ڕاگه‌یاندنی لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، مه‌رج نیه ئاراسته‌كراو بێ زۆر جار ته‌نیا زانیاریی ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م، ده‌خاته ڕوو بێ ئه‌وه‌ی بۆچوونێكی تایبه‌تی له‌باره‌یانه‌وه ده‌رببڕێ، به‌ڵام ئه‌وه به‌و واتایه نیه كه بۆچوونی جیاواز له لایه‌نه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م، بۆ ڕووداوه‌كه نه‌بێ.
ڕێكه‌وتی 061206، سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه‌یه. ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئاست و چۆنیه‌تی ڕاگه‌یاندن، پێش ئه‌م ڕێكه‌وته. به هۆی ئه‌و ئاسانكارییه‌ی كه تێكنۆلۆژی بۆ پێوه‌ندیكردن پێكیهێناوه، ته‌نانه‌ت گفتوگۆ و بڵاوكراوه تایبه‌تی و نێوخۆییه‌كانی لایه‌نه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م، ده‌گه‌یشتنه ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌كان و ده‌توانرا به ده‌ستبهێنرێن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه وتارێك له لایه‌ن نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانه‌وه له‌و پێوه‌ندییه دا بڵاوكراونه‌وه. به كورتی هه‌ڵوێست و ئاراسته‌ی ڕاگ‌یاندنی لایه‌نه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م، بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانی لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، به‌م شێوه‌یه بوون.
هه‌ڵوێست و ئاراسته‌ی ڕاگه‌یاندنی لایه‌نی یه‌كه‌م:
1. كۆنگره‌ی 13، به ته‌واوویه‌تییه‌وه به ڕه‌وا ده‌زانین و ده‌نگمان پێی داوه، هه‌روه‌ها ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌مان قه‌بووڵه به‌ڵام ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره بۆ ئه‌ركێك ڕاسپێردراوه كه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له هه‌مان كاتدا تووشی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی سیاسی بووه كه له داهاتوو دا، به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و حیزبیه‌كان، ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆیه ده‌بێ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته گشتییه‌كان و میكانیزمی بڕیاردان دا بكرێ و ڕه‌خنه له‌و شێوه به‌ڕێوه‌به‌رییه بگیردرێ.
2. به‌رپرسان ڕاسته له هه‌ڵبژاردنێكی دێموكراتیك دا، ده‌نگیان پێدراوه و مافی حیزبی خۆیانه هه‌تا هه‌ڵبژاردنێكی دیكه به‌رپرس بن. به‌ڵام حیزبی دێموكرات ته‌نیا حیزبی به‌رپرسه‌كان نیه و كادره به ئه‌زموونه‌كان ده‌بێ كاریان پێبسپێردرێ و له توواناكانیان كه‌ڵك وه‌ربگیردرێ له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه حیزبیه‌كان دا، واتا په‌راوێز نه‌كرێن.
3. ده‌سه‌ڵات، ده‌بێ بۆ كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی ئۆرگانه حیزبیه‌كان به‌كاربهێنرێ، نه‌ك بۆ پاراستنی خودی ده‌سه‌ڵات، واتا له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ناحی ده‌سه‌ڵاتدار.
4. باس له دابه‌شكردنی خاكی كوردستان و به بێ ڕێزی باسكردنی سه‌ركرده كورده‌كان، دوورن له سیاسه‌تی گشتی حیزب.
5. سیستێمی به‌ڕێوه‌بردن پێویستی به گۆڕانكاریی هه‌یه و ده‌بێ كه‌ڵك له میكانیزمێك وه‌ربگیردرێ كه یه‌كڕیزی حیزب بپارێزێ و پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی نزیك له حیزب، یه‌كیه‌تییه‌كانی ژنان و لاوان، به پێی پرینسیپه دێموكراتیكه‌كان ڕێكبخاته‌وه.
هه‌ڵوێست و ئاراسته‌ی ڕاگه‌یاندنی لایه‌نی دووه‌م:
1. زۆرینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی له كۆنگره‌دا هه‌ڵبژێردراوه، ڕه‌خنه‌گرتن له بڕیاره‌كانی زۆرینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی واتا دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ كۆنگره و پرینسیپه حیزبییه‌كان!!!
2. جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكرێ هه‌تا كۆنگره‌ی داهاتوو!
3. نكۆڵی كردن له كێشه‌ی، یه‌كیه‌تیی‌یه‌كانی ژنان و لاوان، یه‌كیه‌تیی لاوان زۆر پێش حیزب له‌ت ببوو به‌ڵام ئه‌وه حیزبیش له‌تبوو كه‌چی زۆرینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی پێشوو پێی‌نه‌زانیووه.
4. لایه‌نی دووه‌م به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی گفتوگۆ میكانیزمێك په‌سند بكا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری، هه‌وڵی ڕازیكردنی لایه‌نی یه‌كه‌می ده‌دا به دانی هێندێك ئیمتیاز و به‌رپرسایه‌تی به بێ ئه‌وه‌ی به ڕه‌سمی لایه‌نی یه‌كه‌م بناسێ!
5. جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كان ته‌نیا بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتن و لایه‌نه ڕیفۆرمخوازی‌یه‌كه‌ی پشتگوێ ده‌خست.
لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و ڕاگه‌یاندنی لایه‌نه‌كان.
بۆ كه‌سانێك كه له ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كه بوون یان نزیك نه‌بوون له ڕووداوه‌كان، زۆر ئاسان نه‌بوو تێبگه‌ن، كام لایه‌ن زانیارییه‌كان به درووستی ده‌گه‌یه‌نێ. ئێستا كه قۆناغی پێش 061206 تێپه‌ڕیووه، ڕاستییه‌كان ڕوونتر ده‌رده‌كه‌ون.
1. لایه‌نی دووه‌م ڕایده‌گه‌یاند كه لایه‌نی یه‌كه‌م دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی 13، ده‌كا. به ڕه‌سمی ناسینی كۆنگره‌ی 13 له لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستان ـ ئێران،دوای له‌تبوونی حیزب، ئه‌م پڕووپاگه‌نده‌یه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
2. لایه‌نی دووه‌م ڕایده‌گه‌یاند كه ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كان ته‌نیا بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه لایه‌نی دووه‌م ڕازی بوو به دانی به‌رپرسایه‌تی و هه‌تا به قسه‌ی خۆیان قه‌بووڵكردنی 17 خاڵ له 20 خاڵ، به‌ڵام لایه‌نی یه‌كه‌م ڕازینه‌بوو چوونكه له بنه‌ڕه‌تدا لایه‌نی یه‌كه‌م خوازیاری ڕیفۆرم بوو نه‌ك ده‌سه‌ڵات، له لایه‌کی دیکه‌وه 17 خاڵ نووسرابوون نه‌ک قبوڵکرابوون، ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌وکات وه‌ڵامی دابۆوه.
3. لایه‌نی دووه‌م، پێڕه‌وی له ڕاسپارده‌كانی كۆنگره و پێڕه‌و پرۆگرام نه‌ده‌كرد له هه‌مان كات دا به سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وایه‌تی ـ شه‌رعیه‌تی ـ خۆی ده‌زانین و وای نیشانده‌دا دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی دووه‌م دژایه‌تیكردنه له‌گه‌ڵ ڕاسپارده‌كانی كۆنگره و پێڕه‌و پرۆگرام، به‌ڵام ڕێككه‌تن له‌گه‌ڵ پان ئێرانیست و نامه‌ی نه‌زمیی ئه‌فشار و … هتد سه‌لماندییان كه خودی لایه‌نی دووه‌م دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕاسپارده‌كانی كۆنگره و پێڕه‌و پرۆگرام ده‌كه‌ن.
4. كۆنگره به‌رزترین ئۆرگانه و خه‌ته گشتییه‌كان له‌وێدا دیاریده‌كرێن، به‌ڵام میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردن كاری كۆنگره نیه، كۆنگره سیستێم دیاریده‌كا به‌ڵام ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و سیستێمه به‌ڕێوه ده‌با. كه‌سانێك كه له پێكهاته‌ی سیستێمی حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆنگره و ڕێبه‌رایه‌تی باش ئاگادار نه‌بوون، له‌و باسه دا تووشی سه‌رلێشێوان كرابوون. وا نیشانده‌درا كه ته‌نیا له كۆنگره دا ده‌توانرێ بڕیاری گۆڕانكاری بدرێ و له كاتێك دا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانكاریی هه‌یه به مه‌رجێك دژی پێڕه‌و پرۆگرام، نه‌بێ. لێره‌دا جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه له نێوان ئه‌و ماددانه‌ی له پێڕه‌و پرۆگرام دا هاتوون و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی دژی ئه‌و ماددانه نین به‌ڵام ئاماژه‌یان پێنه‌كراوه.
5. لایه‌نی دووه‌م به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی جه‌ناحی كاریده‌كرد، به پێی ڕاگه‌یاندنی خۆیان ئاماده‌بوون هێندێك خاڵ قه‌بووڵ بكه‌ن كه دژی پێڕه‌و پرۆگرام بوون!!! لێره‌دا یان له پێڕه‌و پرۆگرام تێنه‌ده‌گه‌یشتن یان ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیانیان بۆ گرینگ بوو!
ڕاگه‌یاندنی ” لایه‌نی سێیه‌م”:
مه‌به‌ست له‌و وتار و بۆچوونانه‌یه كه له ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌كان دا بڵاوكراونه‌وه، به‌گشتی دوو ڕوانگه بوون:
1. ئه‌وانه‌ی له بنه‌ڕه‌ت ڕا دژایه‌تی حیزبیان ده‌كرد، ئه‌وانه له ڕاستی دا ده‌رفه‌تێكیان بۆ گفتوگۆ نه‌هێشتبۆوه، وه نه‌شیان توانی كاریگه‌رییه‌كان هه‌بێ.
2. ئه‌وانه‌ی به گشتی دۆستی جوڵانه‌وه‌ی كورد و حیزب بوون، كۆمه‌ڵه وتارێك نووسران كه هه‌ردووك لایه‌نه‌كانیان وه‌ك یه‌ك له‌و كێشه دا به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین و تێ‌یان دا كۆمه‌ڵێك پێشنیار خرابوونه ڕوو، هه‌تا گه‌ڵاڵه و میكانیزمی كاركردنیش درابوو به ڕێبه‌رایه‌تی حیزب، ئه‌و ڕوانگه‌یه پشتیووانی له ته‌واوویه‌ت و یه‌كگرتوویی حیزب ده‌كرد.
ڕاگه‌یاندنی لایه‌نی سێیه‌م زیاتر لایه‌نی ڕۆشنبیری و هزری هه‌بوو، كه بابه‌تیانه هه‌وڵی لێكدانه‌وه‌ی كێشه‌كانی ده‌دا، كه من پێموایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه حیزب له‌تبوو، تا ڕاده‌یه‌كی باش له ڕۆڵ و ئه‌ركی خۆیدا سه‌ركه‌وتوو بوو. ته‌نیا ڕه‌خنه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر لایه‌نی سێیه‌م هه‌بێ ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو لای وه‌ك یه‌ك به خه‌تابار و خاوه‌ن ماف ده‌زانین، به واتایه‌كی دیكه هه‌ڵوێستێك نه‌بوو به‌ڵكو هه‌وڵێك بوو بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان.
قۆناغی دوای 061206. له‌تبوون ڕاگه‌یه‌نرا و ئاراسته‌ی ڕاگه‌یاندنیش گۆڕا، لایه‌نی سێیه‌میش له كاتی ئێستا دا ته‌نیا هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی لایه‌نه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌گوێزێته‌وه. له دوای 061206، ڕووداو وه لایه‌نه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن.
له‌تبوونی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموكرات = ڕووداو.
لایه‌نی یه‌كه‌م = حیزبی دێموكراتی كوردستان ـ ئێران.
لایه‌نی دووه‌م = حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
لایه‌نی یه‌كه‌م:
1. گۆڕانی له ناوی حیزب دا كردووه.
2. هێڵه گشتییه‌كانی ڕێبازی خۆی بڵاوكردۆته‌وه.
3. باسكردنی لایه‌نی دووه‌م به ئه‌ركی ڕاگه‌یاندنی خۆی نازانێ.
4. لایه‌نی دووه‌م، وه‌ك حیزب یان ڕێكخراو ده‌ناسێ و ئاماده‌ی دۆستایه‌تی و هاوكارییه.
5. هه‌وڵی پڕووپاگه‌نده و زانیاری نادروستی نه‌داوه.
لایه‌نی دووه‌م:
1. دیار نیه، سیاسه‌ته‌كانی ده‌گۆڕێن، له‌م باره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوێك نیه.
2. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ڕه‌سمی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ڕانه‌گه‌یاندووه، ئه‌و بڵاوكراوه ته‌شكیلاتییه نهێنییه‌ی كه ئاشكرابووه، ڕاستگۆیی ئه‌وانی خستۆته ژێر پرسیار.
3. هه‌تا ئێستا هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه كه حیزبی دێموكراتی كوردستان ـ ئێران، به ڕه‌سمی بناسێ.
4. هه‌وڵی پڕووپاگه‌نده و زانیاری نادروستی داوه.
شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵویست و ئاراسته‌ی ڕاگه‌یاندنی لایه‌نه‌كان.
1. لایه‌نی دووه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له كۆنگره دا خۆیان هه‌ڵنه‌بژاردووه یان ده‌نگیان نه‌هێناوه‌ته‌وه! له كاتێك دا به‌یاننامه‌ی لێك جیابوونه‌وه به ناوی كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، جێگر و ڕاوێژكارانه‌وه‌یه، كه‌واته هه‌موو ئه‌وانه خۆیان هه‌ڵبژاردووه و ده‌نگیشیان هێناوه‌ته‌وه ـ ڕاوێژكار هه‌ڵنابژێردرێ، دیاریده‌كرێ ـ كه‌واته ئه‌وه ته‌نیا شێواندنی ڕاستییه‌كانه له لایه‌ن لایه‌نی دووه‌م.
2. لایه‌نی دووه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك كادر و پێشمه‌رگه‌ن! له سه‌ره‌تا دا له‌تبوونه‌كه له ڕێبه‌رایه‌تی دابوو، دواتر كادر و پێشمه‌رگه‌كان و ڕیفۆرمخوازه‌كان و كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاگه‌یاند، كه‌واته لێره‌شدا زانیارییه‌كانی لایه‌نی دووه‌م ڕاست نین.
3. لایه‌نی دووه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له كۆنگره‌ی 8، جیابوونه‌وه! درووسته به‌شێك له‌و كه‌سانه له‌م له‌تبوونه دا هه‌ن، به‌ڵام ڕه‌وت و ئامانجی ئه‌م له‌تبوونه جیاوازن، له هه‌مان كات دا ئه‌وانیش حیزبین و خاوه‌ن بۆچوونی خۆیانن. له لایه‌كی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو له كاتی ناپێویست دا خۆ دزینه‌وه‌یه له ئێستا، لایه‌نی دووه‌م كه ناتوانێ له‌گه‌ڵ هزری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دیالۆگ بكا، هه‌وڵده‌دا كه‌ڵكی نابه‌جێ له هه‌ست و سۆزی پاكی كوردانه‌یان وه‌ربگرێ.
ئه‌نجامی كۆتایی.
سه‌رچاوه‌كانی ڕاگه‌یاندن، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئیدی ناتوانن جێگه‌ی باوه‌ڕی بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ران بن. من به گومانم كه سه‌رچاوه‌كانی ڕاگه‌یاندنی لایه‌نی دووه‌م هه‌تا بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆیان جێگه‌ی باوه‌ڕ بن، چوونكه پشت به لێكدانه‌وه‌ی بابه‌تی و زانیاری ڕاست نابه‌ستن و له ئه‌نجام دا هه‌ر له‌نێو خۆیان دا ناتوانن باوه‌ڕ به یه‌كتر بكه‌ن.