به ناوی یه‌كبوون ڕاگه‌یاندنی دامه‌زرانی كومیته‌ی پێكهێنه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان
بۆ ئاگاداریی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموكڕات ڕاده‌گه‌یێنین كه له ڕێكه‌وتی 1 ی به‌فرانباری 1385 ی هه‌تاوی‌یه‌وه ” كۆمیته‌ی پێكهێنه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان” ده‌ست به تێكۆشان ده‌كا. ئامانجی كاری ئه‌م كومیته‌یه ڕێگاخۆشكردن و زه‌مینه‌سازی بۆ یه‌كبوونه‌وه‌ی دوو به‌شه‌كه‌ی حیزبی دێموكڕات له داهاتوو دایه. كومیته‌ی پێكهێنه‌ره‌وه به سه‌رنجدان به جیاوازی و ناته‌بایی‌یه‌كانی نێو ڕێكخراو له ڕابردوو دا، هه‌وڵ ده‌دا خاڵی هاوبه‌ش و بناغه‌یی بۆ لێك نزیككردنه‌وه و پێك هێنانی هاودڵی و هاوفیكری له به‌ینی ئه‌ندامان دا ده‌ستنیشان بكا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رنج ده‌درێته بایخه‌كان و پڕنسیپه‌كانی كاتی دامه‌زرانی حیزب و بناغه‌كانی حیزب كه له مه‌ڕامنامه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م دا هاتوون.
كومیته‌كه‌مان هه‌وڵ ده‌دا له به‌ره‌وڕوو بوون له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كان دا لایه‌نگریی له حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بكا‌و له هه‌ڵوێست گرتن داعه‌داڵه‌ت وه‌به‌رچاو بگرێ. مافی ئه‌ندامان و دادپه‌روه‌ری و ڕێزگرتن له تاك تاكی كه‌سه‌كانی نێو حیزب پێویسته وه‌به‌رچاو بگیرێ. هیچكام له ڕێبه‌ران له مێژووی حیزب دا نابێ به ناعه‌داڵه‌تی و بێ‌میهری و یان ته‌عه‌سسوبه‌وه به‌رخوردیان له گه‌ڵ بكرێ. تێكۆشان له هه‌ر به‌شێكی حیزبی دێموكڕات دا نابێ وا بكا كه خزمه‌ت و ڕابردوو و خه‌باتی ئه‌فڕاد له به‌شه‌كه‌ی دیكه دا نه‌دیده بگیرێ. له عه‌ینی حاڵ دا نابێ به هۆی لایه‌نگیری و هاوڕیزیی له حیزبایه‌تی دا چاو له هه‌موو ناڕێكی و كه‌م‌وكووڕی‌یه‌كی كه‌سی خۆشه‌ویستی خۆمان بپۆشین. بوونی ئیختیلاف نابێ عه‌داڵه‌تمان له به‌ر چاو ون كا. به بێ ئیختیلاف جیاوازی و پێشكه‌وتێك نیه.
ئێمه ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری و جه‌نابی مامۆستا عبدالله حه‌سه‌نزاده ده‌رده‌بڕین. ڕه‌خنه‌ی دێموكڕاتی‌یانه له هه‌ر لایه‌نێك بگیرێ گوێی ده‌ده‌ینێ، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌وهین و سووكایه‌تی به نیشانه‌ی لاوازی و نه‌بوونی ته‌مه‌ددون حیساب ده‌كه‌ین. ده‌بێ له بیرمان بێ ڕووحی پلۆڕالیزم واته قبووڵ كردنی فره‌جۆری به‌شێكه له دێموكڕاسی‌یه‌كی پێشكه‌وتوو. ده‌بێ بزانین ئه‌سڵی ته‌مه‌ددون كه له بناغه‌ی حیزبی دێموكڕات دا هاتووه هه‌ڵگری ڕووحیه‌ی ته‌حه‌ممول و قبووڵی لایه‌نی به‌رامبه‌ره له ئیختیلاف دا. ناكرێ ئیحتیڕام دانان به شه‌رتی موافیق بوون بێ، واته هه‌ر كه‌س له گه‌ڵمه ڕێزی لێ بگرم و به مه‌حزی ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه‌سێك موافیقم نیه هه‌ڵكوتمه سه‌ری.
ئێمه ئیحتیمال ناده‌ین كه له داهاتووی نزیك دا حیزب ببێته‌وه یه‌ك واحیدی ڕێكخراوه‌یی، به‌ڵام یه‌كبوونی حیزبی دێموكڕات له پاشه‌ڕۆژ دا به محاڵ نازانین. حیزبی دێموكڕات وه‌ك دوو لقی دارێك وایه كه له ڕیشه دا یه‌كن. هه‌ر له كۆنگره‌ی دووهه‌م ڕا هه‌تا ئێستا ناكۆكی هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام هۆی چیه كه حیزبی دێموكڕات نه‌فه‌وتاوه و به پێچه‌وانه هه‌میشه ئاسۆیه‌ك بۆ یه‌كبوونه‌وه دیار بووه؟ بێ‌گومان هۆیه‌كه‌ی قایم بوونی بناغه و ڕیشه‌ی ئه‌و حیزبه‌یه. ئه‌مڕۆش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كێتی و یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی تازه پێویستیمان به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر عه‌سڵ و بناغه‌كانی حیزب هه‌یه. له ڕاستی دا ئه‌وه ڕیشه‌ی حیزبه كه له كاتی هه‌ڵبڕان و لێك جودابوونه‌وه دا لایه‌نه‌كان خۆیان به ساحیبی ده‌ناسێنن. كه‌وابوو بۆ گه‌یشتنه‌وه به یه‌كێتی‌یه‌كی پایه‌دار پێویستی به گرینگی دان به ڕیشه و بناغه‌ی حیزبه‌كه هه‌یه. كومیته‌ی پێكهێنه‌ره‌وه له كار و تێكۆشانی خۆی دا له سه‌ر پڕنسیپه فیكری‌یه‌كانی ڕۆژی دامه‌زرانی حیزب هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ.
به گشتی كومیته‌ی پێكهێنه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكڕات له سه‌ر سێ ته‌وه‌ره بیری خۆی داده‌ڕێژێ:
· یه‌كه‌م، عه‌سڵیه‌ت پێدان به كۆمه‌ڵه‌ی ژێ كاف وه‌ك هه‌وێن بۆ دروست بوونی ڕووحی كوردایه‌تی،
· دووهه‌م، ته‌كیه‌كردن له سه‌ر سێ عه‌سڵی بناغه‌ی حیزب كه له مه‌ڕامنامه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م دا هاتوون واته حه‌قیقه‌ت، عه‌داڵه‌ت، ته‌مه‌ددون، بۆ ئه‌وه‌ی كوردایه‌تیی ئێمه له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی، مه‌عنه‌وی و ئه‌رزشی دابمه‌زرێ،
· سێهه‌م، بایخ دان به كۆماری كوردستان وه‌ك ئۆلگووی فیكر و كرده‌وه‌ی سیاسی.
ئه‌و ئه‌سڵانه له 11 ساڵ له‌مه‌و پێشه‌وه له حیزب دا كاریان بۆ كراوه و ئه‌مڕۆ به سه‌ڕاحه‌تێكی زیاتره‌وه ده‌هێندرێنه گۆڕه‌پانی باس و ڕای سیاسی. ده‌بێ له بواری یه‌كبوون و پێكهاتنه‌وه دا گرینگی‌یه‌كی زیادتر بدرێ به‌و هێڵه فیكری‌یانه. كاتێك قسه له پێكهێنانه‌وه ده‌كرێ مه‌به‌ست ئه‌وه نیه كه به شێوه‌ی فیزیكی كه‌سه‌كان لێك نزیك كه‌یه‌وه و له شوێنێك دا به حوكم له كن یه‌كیان دانێی. ئه‌وه فیكره‌كان و دڵه‌كانن كه ده‌بێ یه‌ك بگرنه‌وه و كه‌لتووری سیاسیمانه كه پێویسته بنه‌مایه‌كی واحیدی بۆ دابنێین. له حیزبی دێموكڕات دا هیچ بنه‌مایه‌ك موحكه‌متر له به‌ردی بناغه‌ی خودی حیزبه‌كه نیه.
داوا له هه‌ر دوو لایه‌نی حیزب ده‌كه‌ین كومیته‌ی پێكهێنه‌ره‌وه به به‌شێك له كیانی خۆیان حیساب بكه‌ن و له هاوكاری و هاوفیكریی پێویست بێ‌به‌شمان نه‌كه‌ن. به تایبه‌ت ئێمه به ڕێكخراوه‌یه‌كی دژبه‌ر نه‌زانن، ئه‌ركی ئێمه زیادتر گه‌یاندنی په‌یامه نه‌ك سازماندان و ڕێكخستن. وه‌ك له ناوه‌كه ڕا ده‌رده‌كه‌وێ ئێمه كومیته‌یه‌كی كاتی بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركێكی دیاریكراوین.
به هیوای داهاتوویه‌كی ڕوون و پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت و سه‌ركه‌وتنی جووڵانه‌وه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان.
كومیته‌ی پێكهێنه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان
1 ی به‌فرانباری 1385 ی هه‌تاوی
22 ی دیسامبری 2006 ی زایینی
سامره‌ند