به‌رێز بێت یادی له دایک بوونی ڕێبه‌رمان دوکتور قاسملوو. ناسیبه ئه‌فخه‌می
به بۆنه‌ی 22ی دیسامبر ( شه‌وی یه‌لدا )، به پێویستم زانی یادێک بکه‌مه‌وه له‌و شه‌وه مێژوویی و گرنگ و پڕ بایه‌خه که تێدا ئه‌ستێره‌ی هه‌ره پڕشه‌نگداری ئاسمانی کوردستانی تێدا هه‌ڵات، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی بوو به خۆری هیوا و هومێدی گه‌لی هه‌ر ده‌م قاره‌مانی کورد و دوای چه‌ندین ساڵ له ئاوابوونی ئه‌و خۆره دره‌وشاوه‌یه تیشک و پرشه‌نگه‌کانی ئێستاش ڕووناک که‌ره‌وه‌ی ڕێگای ته‌نگ و تاریک و پڕ هه‌ورازوو نشێوی خه‌باتگێڕانی ئازادی خوازی کورد و کوردستانن، شه‌وی یه‌لدا، شه‌وی له‌داکبوونی ڕێبه‌ری به‌توانای گه‌ل و حیزبه خۆشه‌وه‌سته‌که‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به گه‌لی کوردستان به گشتی و حیزبه نه‌به‌زه‌که‌مان( گه‌وره‌یادگاری) ئه‌و ئه‌ستێره پڕشنگداره پیرۆزبای ده‌ڵێم.
هه‌روه‌ها دو‌ژمنانی گه‌له‌که‌مان و بکوژانی ئه‌و ڕێبه‌ره نه‌مره‌مان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که به هه‌ڵوه‌راندنی ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌نی قاسملوو چرای ڕێنیشانده‌ری په‌ندو ئامۆژگاریئه‌کانی و ده‌رس و ووته به نرخه‌کانی نه‌ک هه‌ر نه‌کوژاونه‌وه، به‌ڵکوو بۆ هه‌تا هه‌تایه تا شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای ئازادی و ڕاماڵینی دڕک و داڵی داگیرکه‌ری له وڵاته خۆشه‌ویسته‌که‌مان هه‌دا دانمان نیه و شه‌هید کردنی ئه‌وه ڕێبه‌ر مه‌زنه هه‌نگاوامنان پێ شل ناکاو هه‌ر قه‌ترخوێنێکی ده‌بێته گوله‌یه‌ک و له‌سه‌ر سینگی دو‌ژمنانی سارد ده‌بێته‌وه هه‌ر وته‌یه‌کی ده‌بێته چه‌قلی چاوی داگیرکه‌ران و مه‌یدان له ڕمبازێنی خوێنڕێژیان که‌مده‌کاته‌وه و له وه‌دی هاتنی ئاواته کۆن‌و و بوچه‌ڵ ودژه به‌شه‌ریه‌کانیان که زاڵکردنی ترۆر و ڕه‌شه‌کوژیه به‌سه‌ر ئازادی و دێموکراسی دا، به‌رگری ده‌کات.
چه‌ند تووته‌یه‌کی به‌نرخ له وته‌کانی ڕێبه‌رمان:(گه‌لێک ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌وه ئازادیه‌ش بدا. هیچ میلله‌تێک به‌بێ قوربانی کردنی ڕۆڵه بانرخه‌کانی به‌ئازادی ناگه‌ت…. کاروانی شه‌هیدانمان درێژه، ڕه‌نگه له‌وه‌ش دریژتر بێت. باشترین پاداشت بۆ شه‌هیدانمان درێژه‌دانی ریگا‌یانه).
ڕێبوارانی به‌وه‌فای قاسملوو، وه‌رن با ئه‌وڕۆ به‌یه‌که‌وه بۆ شادی ڕوحی قاسملوی شه‌هیدمان ڕێز له پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بگرین، چونکه ڕێبه‌ری شه‌هیدمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سکرتێرێکی مۆدێڕن و به‌توانا بوو له‌هه‌مانکاتێشدا شان به‌شانی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کانی دێموکرات خه‌بات و تێکۆشانی کردوه و شه‌و شه‌ونخونی چێشتوه تا بۆ سفره‌ی به‌تاڵ له ئازادی وڵات، ناسکه‌نان به‌دیاری بێنیت و زمان ببوژێنێته‌وه، دوکتۆر قاسملوو وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک بۆ ڕزگاری و به‌ختیاری گه‌لێک که به‌سه‌ر چوار وڵاتا دابه‌شکراوه هه‌وڵی به‌رچاوی داوه تا ڕاده‌ی گیان به‌ختکردن، به‌و مه‌به‌سته‌ی باوه‌ش به بووکی ئازادی دابکاو له‌ژێر سێبه‌ری نه‌وه‌ی ئازادی داهاتووی نیشتیمانه‌که‌یدا بحه‌سێته‌وه. دوژمنانمان باش بزانن، له له‌سه‌ر کێڵگه‌ی پڕ پیتی کۆرپه‌ی درێژه شه‌وی ساڵ، ئه‌وڕۆ قه‌وڵه‌م و ئه‌وین و شێعر‌و ئاگر گه‌وره بوون فێری دڵداری بوون و یه‌که‌م ئاواتیان ئاشتی و ئارامی بۆ جیهان و ڕزگاری بۆ گه‌لی کورده.
له‌وڕۆژه‌دا وه‌رن با ڕوحی قاسملوو شاد بکه‌ین به درێژه‌دانیت که ڕێگای ئه‌و و هه‌زاران شه‌هیدی هاو کاروانی.
نه‌مان و ڕوخان بۆ دو‌ژمنانی کورد و کوردستان، له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه ڕێژیمی کۆنه په‌رستی کۆماری ئیسلامی.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان به ڕێبه‌رایه‌تی ڕێبوارانی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌هید قاسملوو.
شه‌کاوه‌بێ ئاڵاکه‌ه‌مان.
ناسیبه ئه‌فخه‌می