هاچەری بەهەشتی (تەنز). نووسینی: پەروانە ئەحمەدێن

بۆ ئاگاداری ئەوکەسانەی کلیلی بەهەشتێیان پێیە و دەعوەتنامەیان بۆهاتووە و گزوفزی ئێمەمانان دەدەن !
۱= تکایە پاک و خاوێنی رەعایەت بکەن با ژینگە پارێزەکان ماندوو نەبن.
۲= دارەکان بۆ سازکردنی چای کەتری‌یەڕەشە مەشکێنن.
۳= چاوتان بەدوای حۆری وغلمانی خەڵکانی دیکەوە نەبێ
٤= هەیاران تووشی ئەیوب بوون دوهەزار حەب و دەرزی پێ پێشنیار مەکەن
٥= حۆری و مادەی هۆشبەر لەگەڵ خۆتان مەبەن
٦= تکایە ئاژەڵەکانی حەزرەتی نووح وەک رێویەکەی شنۆیە ئازار و ئەشکنجە مەدەن
7= کاتێک توشی ئیبڕاهیم بوون خێرا پێی مەڵێن بلە چۆنی؟ کوا خلە ؟
۸= تکایە مەعمورەکانی بەهەشتێ فێری بەرتیل وەرگرتن مەکەن
۹= وەکی دەڵێن وباسی دەکەن شەڕابێکی زۆری لێیە کە بەدەست و باسکە ناسکەکانی حۆری‌یەکان سازکراوە تکای ئارەقی مەراغەی بە قاچاغی لەگەڵ خۆتان مەبەن
۱۰= کارتان بەگۆچانی موسای خۆشەویست نەبێ چون قەڵس بێ مارپێتانەوە دەدات
۱۱= لەبیرتان بێ لەوێ کێشانی قەننە وسیغار قەدەغەیە
۱۲= قالیچەی حەزرەتی سولەیمان تەنیا جێگەی نەفەرێک دەبێت۱۰ نەفەری سواری نەبن چون دەکەونە خوارێ و دەگەڕێنەوە لای دادی خۆتان.
۱۳= لە خۆڕا لەبابی موسای مەگەڕین ! ئەوە ڕازێکی نەهێنی‌یە
۱٤= بە داودی مەڵێن ئەرێ بۆ نازانی حەیرانان بڵێی؟
۱٥= لووت چی کردوە بەخۆی مەڕبوتە ئەنگۆ باش بن
۱٦= چێشتی زۆر چەوروچڵیک مەخۆن چۆن ئارەقی جاترە بە مسقاڵ پەیدا نابێ ئەگەریش پەیدابێ تکایە لەگەڵ ئارەقی دیکە تێکەڵی مەکەن و بەسەرتانێوە نێن دڵنیابن دڵتان توشی جەڵتە دەبێ
۱۷= تکایە کەل وپەلی پیویستتان کاتی رۆیشتن لە تورەکەی نایلۆنی ڕەش مەکەن
۱۸= تکایە کاتی شایی و شادی ودڵخۆشی لەسەر سەرچۆپی بەشەڕ مەیەن
۱۹= گەلێک وشیاربن هاوسەرەکانی خۆتان بۆ ڕەنگ نەکەن و لەجیات حۆری لێتان مارەکەنەوە !
وە بەڵام تکایە هەرکەس ئەحواڵی منی پرسی وکوتی بۆ دیارنیە ؟ وەکیلی سڵاوم بن وپێیان بڵین پەروانە زۆر سەرمایەتی و تەقازای ویزای جەهەننمێی داوە و قەرارە لەوێ لەسەر پۆلۆ ئاورەکان جەرگ و دڵ ببرژێنێ بە چاوبزی ئێوە !!!!
خانمەکان لێم ببورن کەهیچ ئامۆژگارێکم بۆ ئێوە نییە چون هیچ بەڵێنی‌یەک نەدراوە کە لەوێ چوو دەدەنێ و چوو نادەنێ ؟!

نووسینی : پەروانە/ئەحمەدێن
تکایە ئەو نووسینە تەنیا تەنزە و کەس بە دڵی خۆی نەگرێ
سەرچاوە: فەیسبووکی پەروانە ئەحمەدێن