پرسە نامە. مەلا ڕەسول پێشنماز

بەداخێکی گرانەوە ھەر ئێستا خەبەری مەرگی پێشمەرگەی دێرین و دۆستی زۆر خۆشەویستم کاکە مستەفای حەکیم زادەم لە مێرگەپانەوە پێ ڕاگەیاندرا و بوو بە ھۆی نارەحەتی و پەژارەم.
لەسەرەتای گەڕانەوەمان بۆ ناوخۆیی وڵات و بەدەسەلات گەیشتنمان، کاکە مستەفا لەگەڵ نەمر کاک کەریم حەدادد لە شاری مەھاباد بۆ ماوەی چەند مانگێک میوای ئێمە بوون و لەوکاتدا من سەرقاڵی پێکھێنانی شوڕای پێشمەرگە بووم، کاک مستەفام وەک پێشمەرگەی شوڕای پێشمەرگە دامەزراندو پاشان لە گەڵ پەنجا پێشمەرگەی دیکە لە شارەوانی مەھاباد بەڕەسمی دامان مەزراند.
لە یەکەم ڕۆژی ناسینم ھەتا ئاخر رۆژەکانی ژیانی پەیوەندیم لەگەڵی ھەر بەردەوام بوو. بەڕاشکاوی دەڵێم ئەو ئینسانە دڵسۆزی بۆ خاک و وڵات و ھەموو دەوروبەری نمونەی سەداقەت و ئەدەب و ڕاستی و دروستی بوو، پێموا نیە لە تەواوی ژیانی پێشمەرگایەتی دا دڵی ھیچ کەسێکی ئێشاندبێ و بۆ ھەرکەس کە لەگەڵی بایە قەڵایک و پشت و پەنایەک بوو بەتایبەتی بۆ برای بەرێزم و رەفیقی ھەموو دەورانی ڕۆژە سەختەکانی ژیانم مامۆستا مەلا عەبدوڵای حەسەنزادە گەورەترین و بە ئەمەگترین پشتیوان بوو، ھەربەو ھۆیەوە لە پێشەوە ھاوخمەی و ھاودەردی خۆمی پێ ڕادەگەینم و خۆم بە شەریکی غەمی دەزانم. لە قوڵایی دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی لە ھاوژین و منداڵە ئازیزەکانی و تەواوی خزمان و دەوروبەریان دەکەم و ھیوادارم ئاخری غەمی ژیانیان بێ و کاکە مستەفاش خوای گەورە بە بەھەشتی بەرینینازڵ بکا.
دڵسۆزتان مەلا ڕەسول پێشنماز
سوئێد وێسترۆس 21/05/05