سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌م له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی حه‌كیمزاده. مستەفا شەلماشی
به بیستنی خه‌به‌ری كۆچی دوایی هاوڕێی تێكۆشه‌ر و به‌وه‌فامان كاك مسته‌فا حه‌كیمزاده له ناخه‌وه هه‌ژام و دڵگران بووم.
به‌و بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌م له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی حه‌كیمزاده، له خۆم له كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان به گشتی و له مامۆستا حه‌سه‌نزاده كه دایم وه‌ك كێوێك بۆ پاراستنی له پشتیه‌وه بوو. خۆم به‌شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانم و داوای سێبووریان بۆ ده‌كه‌م.
ڕووحی ئه‌و خه‌باتكاره دڵسۆز و مه‌تین و خۆشه‌ویسته شاد بێ. گومانم له‌وه دا نییه كه جێگای به‌هه‌شتی به‌رینه، چوونكه پاك و بێگه‌رد و تێكۆشه‌رانه ژیا و تا مابوو له خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌كه‌ی داب‌و.
حه‌كیمزاده‌كان له شاری سه‌رده‌شت هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانه‌وه، له دامه‌زرانی كۆماری كوردستانه‌وه‌و له قۆناغی تازه‌ی خه‌باتی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان دا سێ نه‌وه‌ی یه‌ك له وای یه‌ك له مه‌یدانی خه‌بات دا بوون و هه‌ن.
كاك مسته‌فا له و پێشمه‌رگه و كادره به‌وه‌فا و كۆڵنه‌ده‌رانه بوو كه به ڕه‌فتار و كرداری شۆڕشگێڕانه‌ی و ئه‌خلاقی پێشمه‌رگانه‌ی توانیبووی متمانه‌ی هه‌مو رێبه‌رانی شه‌هید و زیندووی سه‌رده‌می خۆی به‌ده‌ست بێنێ و هه‌میشه یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌بو كه سه‌ری خۆیان پێ ده‌سپارد. بنوو هاوڕێ به ئه‌خلاق و به‌وه‌فاكه‌ی دێموكڕات به ئاسووده‌یی، بێگومان له دڵی هه‌موانمان دا هه‌ر زیندووی.