بنەماڵەی سەربەرز و نیشتمانپەروەری حەکیمزادە! هاشم ڕۆستەمی

تێکۆشەرانی دێموکرات!
هەواڵی کۆچی ناوەختی کاک مستەفا، هەموومانی تاساند. حەکیم هی هەموان بوو. بەم بۆنە خەمناکەوە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی دەڵیم بە بنەماڵەی بەرێز و نیشتمانپەروەری حەکیمزادە و خۆم لە خەمیاندا بە شەریک دەزانم. هاوخەمی سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکڕاتم. روحی شاد بێت و ئێوە و سەرجەم ئازیزانی سڵامەت بن.
یاد و ناوی کاک مستەفا لە ناو دڵماندایە. هیوای سێبوری بۆ هەموو لایەک دەخوازم. خەبات و تێکۆشانی حەکیم و باقی ئەندامانی تێکۆشەری بنەماڵەی نیشتمانپەرەوەری حەکیمزادە، ئەو بنەماڵەیان کردۆتە نموونەیەکی بەرزی نیشتانپەرەوەری و فیداکاری لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا.
هەزاران سڵاو لە روحی پاکی ئەو پیاوە دەست و دڵپاکە. کاک مستەفا حەکیمزادە ناسراو بە حەکیم، سیمای راستەقینەی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو. هەموو خسڵەتە بەرزەکانی پێشمەرگەی لە خۆدا کۆ کردبوونەوە. ئەو پێناسەی پێشمەرگەیەکی راستەقینە بوو. دڵسۆز، ئازا، بە بیر و باوەر، رازدار و ئەمین، دڵ و دەرون پاک، پاک لە هەموو روویەکەوە. خۆش بەرخورد و … . ئەوانە چەند نمونەی چووک بوون لە خسڵەتە بەرزەکانی کاک حەکیم.
هەزاران سڵاو لە یاد و ناوی ئەو تێکۆشەرە ماندووی نەناسە.