دەردی گرانم کوڕە باشەکان و ماندوونەناسەکان هەر دێین و دەورمان چۆڵ دەکەن . خالید وەنەوشە

کاک مستەفا حەکیمزادە پێشمەرگەی ،هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو بەدەستهێنانی بەختەوەری بۆ خاکی کوردستان و بۆ گەلە غەدر لێکراوە، کە شەو و شەو نخوونی کێشا و ئارەقە و ماندووبوونی بۆ کرد و یاری هەر دەمی پاریزگاری کردن لە ڕێبەرانی حیزب و کۆڵیک خۆشەویستی لە ڕیگای دەستەبەری ئازادی بەختی ڕیبازی کوردایەتی شەهید بوون و خۆشی کەسێکی ئارام و لەبەر دڵان و خۆش مەشرەف و سرنج ڕاکێش بۆ هاوڕێیەتی جیاواز لە ئەویکە ئەو هەموو ساڵانە بەیەکەوە هاوسەنگەر بووین و دەسماڵیش بەیەکەوە جیران ماڵ و تەنیا بلوکێکی بیست سانتیمیتری نیوانمان بوو و ئەگەر هەر لایکمان برێک بە بەرزی قسەمان کردبایە گۆبیسی دەنگی یەکتر دەبووین و دوو هاوڕێ بەماڵ و منداڵ تێکەڵاو بووین و لە هەموو خۆشی و ناخۆشی یەکدا شەریکی حەقیقی بووین و زۆرجاریش بەیەکەوە لەسەفەرەکانی حیزبی هاومائموریەت بووینە.
بە قەولی جەنابی مامۆستا حەسەنزادە فەرمووی ئەوە سەربازی وون نەبوو بەڵکە سەربازی هەر دەمی هەموو لایەک بوو کە هێندەی سفەتی باش و خۆشەویستی هەیە و بەکەس لە نووسین نایەت و منی قەڵەم ویران هەر دەرەقەتی ناییم.
چەندیک لە سفەتە بەرزەکانی پاریزەریکی پاش و وریا ئەمیندارێکی حەقیقی و واقعی بە مانایی کەلیمە ڕاستدار و دەست و دەم سلامەت و داوینپاک و ڕاستگۆ و زەحمەتکێش و زۆر سفەتی بەرزی دیکە.
بۆیە دەڵێم حەکیمزادەی پێشمەرگە سەفەرت ئۆغر بێت و ڕووحت شاد بێت برا و هاوڕیم.