پیرۆزبایی بۆ ١٩ سالەی لەدایک بوونێ سایتێکی بەنرخ! کەریم ئەڵڵاوەیسی

گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سایتی سەرسەوزی گیارەنگ دەکەم. لەکاری سایت و رۆژنامەنگاری و شتی لەوبابەتەوە ، زۆریان دامەزران بە گەرميی دەست بەکاربوون دیتەوە بەڵام بەداخەوە بەردەوامیمان زۆرنەدیتووە. بۆیە گیاررەنگ پێویستە رێزی زۆری لێ بگێری بەچەند هۆ: یەک. ١٩ سالە بێ وچان و وستان کاری خۆی زۆر بە جیدی دەباتە پێش.

دووهەم : سایتەکە هەرهاتوووە لە باری نێوەرۆکەوە دەوڵەمەندتر و بە نێوەرۆکتر و باشتر بووە.

سێهەم : پێشمەرگەیەکی ئازای دێموکرات بێ چاوەروانی پاداشت لە دۆست وهاوریێانی کاری سایت بە باشی دەباتە پێشێ .

چوارم: ئەو هەموو کار و ئینرژی لە کاتێکدا هاوکات چەند کاری دیکەی گرینگی سیاسی دەباتە پێش ، زۆر چەتوونە ، ئەوە دەبێ کێ بتوانێ ئەو کارە بکا مەگەر پێشمەرگەیەکی قارەمان کە زۆر جار لە شەڕی قارەمانانەی کوردستاندا بریندار بوو و شەهیدی زیندویە ، ئەوکەسە کاک حەمەرەسووڵی کەریمی بەرپرسی سایتی گیارەنگە کە کار و هەنگاوەکانی جێگەی فەخر وشانازین و سایەتەکەی گیارەنگ هەر بەرەو بەرزاییی دەچێ و بوونی گۆل و بەیبوون و ریحانە بڵاو دەکاتەوە.
دیسانەوە لە ١٩ ساڵەی لە دایکبوونی سایتی گیارەنگ جوۆانترین پیرۆزبایی خۆم پێشکەشی پێشمەرگە دامەزرینەری و بەرێوەبەری سایتی سەرسەوزو خۆشەویستی گیارەنگ دەکەم.

بەحورمەتەوە

کەریم ئەڵلاوەیسی