١٩ ساڵ خەبات و تێکۆشانتان پیرۆز بێ. حەسەن حاتەمی

ماڵپەڕی بەڕێزی گیارنگیی رەنگین، سڵاو و کاتتان باش.

١٩ مین ساڵوەگەڕی خەبات و تیکۆشانی بەردەوامتان پێرۆز بێ. هەموو سەرەڕۆیان و دیکتاتۆرانی میژوو لە رۆژنامە و رۆژنامە نووسان، لە قەڵەم و پێنووس بەدەستان، لە بڵاوکراوە  و کتێبە بەنرخانەکان، ترساون و دەترسێن. کە وابوو ١٩ ساڵ رۆژ و شەو و بەردەوام، سەرەڕای کاری و مەشغوولی و تێکۆشانتان لە چەند شوێنی گرینگی سیاسی و مەدەنیی دا، ئەو شانازییە گەروەشتان هەیە، کە ماڵپەڕی گیاڕەنگی رەنگینیی مەتەڵەبە جۆراجۆرەکانی، چەقڵی چاوی دوژمنانی ئازادیخوازان، داگیرکارانی کوردستان و  جێی ئومێد و گەیاندنی زانیاریی بە خوێنەران و ئۆگرانی ئەو ماڵپەڕەن.

جێی خۆشحاڵی پترە بۆ من کە، لەسەروبەندی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی، کە ٢٢ ی ٤ ە، ئەو دێڕانە بۆ گیاڕەنگیی ئازیز و تێکۆشەر دەنووسم. شکم نییە لە داهاتوو دا، بە خەباتی هەمەلایەنە، ئازادی گەلەکەمان لە ژێر، دەسەڵاتیی پڕ لە شوورەیی، ئیسلامیی سیاسیی وێلایەتی موتەڵەقەی فەقیه دا، ئازاد دەبێ.

ماڵپەڕی گیارەنگ بە مێژوییەکی پڕ لە زانیاریی بەشین، بە خوێنەرانی و پڕڕەنگ کردنی میدیای ئەلکتڕۆنی دا، رێزی لێدەگیرێ.

بەڕێزەوە: حەسەن حاتەمی

٢١/٢/٢٠٢١