پیرۆزبێـت یادی (١٩) هەمین ساڵەی سایتی گیاڕەنگ. رەزا شـوان

بە بۆنـەی یـادی (١٩) هـەمین سـاڵەی سایـتی ” گیـاڕەنگ ” ی رەنگـین و قەشـەنگ، جـوانتریـن پیرۆزبـایی و دەستخـۆشی لە بەڕێـوەبەری گـیارەنگ، برای فـرە دڵسۆزمان کاک حەمەڕەسووڵ کەریمی دەکەین، کە وەکو خەباتگێڕ و تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس، بێوچـان و بێسرەوتـن و بێدابڕان، درێژە بە خەبات و تێکۆشانی دەدات. لە پێـناوی ئـازادی کـورد و رزگـارکـردنی کوردسـتان لـە داگـیرکەرانی رەگـەزپـەرست.
ئەمەش پیـرۆزتـرین ئـەرکی سەرشـانی هەر کورد و کوردستان پەروەرێـکی دڵسـۆزە.

پیرۆزباییش لە سەرجـەم خوێنەرانی هـێژا و و نووسەران دڵسـۆزی سایتی گیاڕەنگی دەکەم. کە وەک باخچـەیەیەکی گـوڵ هـەمەڕگەی گەش و جـوان و بۆنخۆش، بە بابەتی هەمەجۆرەی بەسوود، هاوکارن لە رازانـدنەوەی ئەم سایتە جـوانەدا، ئەمـەش رازی پێشکەوتـن و تەمەنـدرێـژی و رەنگـینی سایتی گـیارەنگە.

گیاڕەنگ وەک رۆژنامەیەکی ئەلیکـترۆنی کوردی رەسەن و ئازاد و بێ لایەن بووە بە ئەستێرەیەکی گەش و ورشەداری ئاسمانی جیهانی رۆژنامەگەریی ئـازادی کـوردی. لە پێشەوەی کێبڕکێی خزمەتی رۆشنبیری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی کوردی دایە.

بێگومـان کـاری رۆژنامەگەریی ئـازاد، کارێکی ئاسان و بێ مانـدووبـوون و بێ ئەرک نیـیە. سـەرەڕای دڵسـۆزی، کـۆشش و مـانـدووبـوون و شـەونخـونی و دڵ گـەورەیی و خۆڕاگری و پشوودرێژی دەوێ، گەر بەڕێوەبەری بیەوێت درێژە بە تەمەنی سایتەکەی بـدات و بەسەر هەموو ئەو کۆسپانەدا زاڵـبێت، کە بێتە رێی پێشکەوتن و درێـژەدانی.

لە پشت هەر کارێکی گەورە و داهـێنانـدا، گەورە کەسـێک هـەیە. لە پشت تەمەندرێژی و نەپسانی خـزمەتی رۆژنامەی گیاڕەنگیش، گەورە تیکۆشەڕێکی کوردمان هـەیە، کە وەک سەربازێکی ون درێژە بەم ئەرکە پیرۆزە دەدات. ئەو تێکۆشەرەشمان، شۆڕشگیڕ و پێشمەرگەی رۆشـنبیری کـوردی، کـاک حەمەڕەسووڵ کـەریمی یە.

گیاڕەنگ سەکۆیەکی ئازادی بێ سانسۆر و رێنەگـرە، لە بڵاوکردنەوە نووسینەکانی هەر خامە بەدەستێکی ئـازاد، هـەچ بیروباوەڕێک و ئایدۆلۆژیایەکی جیاوازی هەبێت کە لە نووسینەکـانیدا، لە هـەچ بوارێکـدا بێت، خزمەت بە دۆزی کـورد و کوردسـتان بکـات.

پێزانـین و رێـزێکی زۆرمان بۆ مانـدووبـوونی کاک حەمەڕەسـووڵ کـەریمی هەیـە، کە سەنگەری کوردایەتی و کوردستان پەروەریی و خەبات و پێشمەرگـایەتی لە شاخـەوە، گواستەوە بۆ گۆڕەپانی رۆشنبیری و نووسین و رۆژنـامەگـەریی، وەک پێشمەرگەیـەکی قەڵەم، رۆڵی کەمـتر نیـیە لە پێشمەرگـەیـەکی چەکـدار. چونکە تـفەنگ و پـێنووس یەک لـوولەیـان هـەیە. دەشـێ وشـەیـەک زیـاتـر لە فـیشەکـێک مێـشک یا دڵی داگـیرکـەران و نەیـارانی کـورد و کوردستان بپـێکـێت.

هـیوای پێشکەوتن و تەمەنـدرێـژی و رازەوتر و رەنگینییەکی زیـاتر و زیـاتر بۆ سایتی گیـاڕەنگ دەخـوازم. هـیواداریشم بە دەیـان مـۆمی گەشتری یـادی تەمـەنی هـەڵـبکات.

براتـان
رەزا شـوان
نۆروێـژ: ٢٠/ ئەپـریـل/٢٠٢١