مێکزیک یا ماڵی؟ نوسینی: ستیفن واڵت. وەرگێڕانی: محەممەد خادمیانی

ستیفن واڵت پرۆفسۆری پەیوەندیەکانی نێونەتەوەیی لە زانکۆی هارواردی ئەمریکایە و هەفتەی رابردو دوابەداوی بەشداری لە سمینارێک سەبارەت بە مێکزیک و ئەمریکا و کێشەی مادەهۆشبەرەکان لە وتارێک دا چەند پرسیاری زۆر گرینگ دەورژێنێت.

لە کاتێک دا کێشەی شەری گروپە بازەرگانەکانی مادەی هۆشبەر لە وڵاتی مێکزیک لە زیاد بون دایە،بۆ وەڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کێشە و روداوەکانی وەڵاتی ماڵی گەورەتر پێناسە دەکات؟ لە شەش ساڵی رابردو زیاتر لە شەست هەزار مێکزیکی و لە چەند ساڵی رابردو بە سەدان ئەمریکایی لە شەری بازەرگانان و مافیای مادەهۆشبەرەکان گیانیان لە دەست داوە و کوژراون بەڵام لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەرگیز باسی نەکرا. سناتۆرێکی دائیمی وەک جان مەکەین بەردەوام داوای بەشداری ئەمریکا لە شەری سوریە دەکات بەڵام بۆ شەرێکی ئاوا نێزیک لە ئەمریکا و کاریگەری راستەوخۆ لە سەر خەڵکەکەی گرینگی پێنادات؟ بۆ لە بابەت کێشەی مادەهۆشبەرەکانی مێکزیک و کاردانەوە و کارتێگەری لە سەر ئەمریکا بێ دەنگن؟

پرسیاری گرینگتر ئەوەیە بۆ مەترسی زۆر گەورە و گرینگ کەمترخەمی لێدەکرێ بەلام مەترسی کەمتر و زۆر دورتر بەشێکی زۆر لە کات و لێدوان و سیاسەتی ئەمریکا بە خۆی دەگرێ؟

هۆیەکانی رەنگە ئەوانەی خوارەوە بن:

یەکەم مەترسی راستەوخۆ و پیلان دارێژراو بۆ هێرش بردنە سەر ئەمریکا و هاووڵاتیانی ئەمریکایی لە دەرەوە گرینگی زۆری پێدەدرێ لە بەرامبەر بە مەترسیێکی بێ پیلان هەرچەند خەڵکێکی زیاتریش بکوژێ. بۆ نمونە گروپێکی وەک ئەلقاعیدە بە پیلان و بەرنامە ئەمریکایەکان و خەڵکی دیکە دەکۆژن بەڵام گەنگ و بازەرگانانی مادەی هۆشبەر زیاتر بۆ وەدەست هێنانی پارە خەڵک دەکوژن و ئەوە بەشێکە لەو کردەوە تاونبارانەی دەیکەن و تەنیا مەبەست بازەرگانیە بۆیە وەک مەترسێکی گەورە پێناسە ناکرێ.

بۆ بەلارێدابردنی مەسەلەکە باشترین بیانو ترس لە ئیسلام و شاخەکانی ئەلقاعیدەیە. ئەگەر (گروپی سەلەفی بۆ تێکۆشان و ئامۆژگاری) سەر بە ئەلقاعیدە لە وەلاتی مەغریب لەسەر ناوی خۆیان بمابانایە زۆر جێگەی نیگەرانی نەبون. پەیرەو و پرۆگرامی هیچ گروپێک گرینگ نیە و تەنیا ناز ناوی ئەلقاعیدە باشترین بەڵگە و بیانویە بۆ مەترسیدار کردن و راکێشانی سرنجی هەمو لایەک.

دوهەم ئەمریکا زیاتر خوازیاری وەڵامدانەوەی ئەو مەترسیانەیە کە هەرزان و ئاسان و و پێویستیان بە وەڵامی سەربازی هەیە چونکە ئاشکرایە ئەمریکا هێزی سەربازی بەهێزی لە هەمو شوێنێک هەیە و دیارە لە گەورە کردنەوەی کێشەکانش زۆر شارەزان. بەو شێوەیە سەرۆک کۆماریش دوای هێرشێکی سەربازی وەک راپەراندنی ئەرکێک دەتوانێ شانازی پێ بکات. لەبەرامبەر دا کێشە گەورەکان پاش گوێ دەخەن و گرینگی پێنادەن چونکە رێگە چارەیان بۆی نیە. مەترسی جیدی شەری تجارەتی مادە سرکەرەکان بە شەری مێکزیک پێناسە دەکرێت و دەبێت لەلایەک داوای کۆمەڵگای ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی ئەو مادانە کەم کرێتەوە و لە لایکی دیکە سودی تجارەتی ئەو بازەرگانیە مەرگ هێنەرە کەم کرێتەوە.بێگومان بە هۆی پەیوەندی نیوان مێکزیک و ئەمریکا و تێکەلاوی ناوەند و وەزارەتە جیاوازەکان هێرشی سەربازی ناتوانێ رێگا چارە بێت. سیاسەتمەداران کێشەیەک کە توانایی چارەسەر کردنیان نیە هەرگیز نایورژێن و چارەسەر کردنەکەی بە خوا دەسپێرن.

سێهەم پرۆپاگەندە لە گەورە کردنەوەی مەترسی رۆڵیکی سەرەکی دەگێڕێت. لە شەری یەکەمی خەلیج دەوڵەتی کووەیت بۆ هاندان و هێنانی هێزی ئەمریکا پارەیان دابو بە شارەزایانی دروستکردنی پروپاگەندە و هەروەها حکەمەتی بریتانیا بۆ بەشداریدانی زوتری ئەمریکا لە شەری یەکەمی جیهانی بە پارە کەمپەینێکی بەهێزی پروپاگەندەیان رێکخست بو. ئەمرۆش ئۆپوزیسیۆنی سوریە رۆژانە بەردەوام زانیاری دەنێرن بۆ هاندان و بەشداری کردنی ئەمریکا لە شەری سوریە. لە هەڵسەنگاندنی مەترسی نەک هەر بواری سیاسی بەڵکو زیاتر ستراتژی دوارۆژ و درێژخایەن دەور دەگێرێ و دەگاتە ئاستێک کە هەڵبژێرن کام مەترسیە سود و بەرژەوەندی زیاتری تێدایە.

چوارەم ئەمریکا کێشە و گرفتی وەڵاتی ماڵی گەورەتر دەکاتەوە و هاوکات کێشەی مێکزیک بێ بایخ نیشان دەدات چونکە نایهەوە پەیوەندی توند و تۆڵی نیوانیان بە هۆی بەرژەوەندی چەند سەرمایەدار و گەنگی مادە سرکەرەکان لاواز بێت. پەیوەندی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی وەک ماڵی و یەمەن بە ناردنی فرۆکەی بێ فرۆکەوان و هێزی سەربازی تایبەت ناکەوێتە مەترسیێکی گەوەرە؛ (بۆ نمونە پەیوەندی بازەرگانی نێوان ئەمریکا و وڵاتی ماڵی لە ساڵی ٢٠١٢ تەنیا ٥٠٠ میلیۆن دولار بوە)، بەلام لە مێکزیک نەک هەر پەیوەندی لەمێژینەی سیاسی بەڵکو پەیوەندی بە هێزی ئابوری و تجاری کە زیاتر لە ٤٥٠ بیلیۆن دولارە دەخاتە مەترسیەوە.

لەکۆتایی دەبینین کە دەسەڵاتدارەکانی جیهان بە تایبەتی وەڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چۆن لە ناسین و دارشتنی مەترسی توشی هەڵەی گەورە بون. بنەمای هەڵسەنگاندنی مەترسی دەبێ بەها و بەرژەوەندی و رادەی مەترسی و دەرفەت بێت بەڵام راستێەکان بە پێچەوانەی ئەوەن. رێبەرانی ئەمریکا ئێستاش بناغەی جوغرافیای سیاسی بە شێوازی ویلهێلماین و نازی ئاڵمان و ئیمپراتۆری ژاپۆن و یا شورەوی پێشو پێناسە دەکەن. بۆیە پێشکەوتنی چین وەک نەهامەتیک بۆ داهاتو دەبینن و نیگەرانیان دەکات. ئەمریکا بە هەزاران جار موشەکی تاقی کردۆتەوە و بەڵام بۆ موشەک تاقی کردنەوەی کۆریایی باکور ئەو هەڵوێستە دەگرن و کێشەی گەورە و مەترسی زۆر نێزیک و بە پەلەی خۆیان بێ بایخ نیشان دەدەن. هەر لەو سۆنگەوە توانایی ئەمریکا بۆ دارشتن و پێناسە کردنی مەترسیەکان زۆر لاوازە.

سەرچاوە:

www.foreignpolicy.com