راگه‌یه‌ندراو : جارێکی دیکه تاوان له دژی دانیشتوانی که‌مپی موجاهیدین له عێراق
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه،21ی رێبه‌ندان، که‌مپی ‘لیبرتێ” که هێزه‌کانیرێکخراوی موجاهیدین له عێراقیان تێدا نیشته‌جێ کراوه، له ناوچه‌یه‌کی نیزامیینزیک به‌غدا، که‌وته به‌ر هێرشی مووشه‌کی و خومپاره‌باران. له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا، 7 که‌س له هێزه‌کانی موجاهیدین گیانیان له ده‌ست داوه و ده‌یان که‌سی دیکه‌له دانیشتوانی ئه‌و که‌مپه به توندی بریندار بوون.
که‌مپی “لیبرتێ” به شوێن هه‌ڵکه‌ندرانی ئه‌ندامانی رێکخراوی موجاهیدین له‌ئۆردووگای ئه‌شره‌ف و به نێوبژیوانیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وره‌زامه‌ندیی ده‌وله‌تی عێراق پێک هاتوه. بۆیه ده‌وله‌تی عێراق به‌رپرسی سه‌ره‌کییه له پاراستنی گیانی دانیشتوانی بێدیفاعی ئه‌و که‌مپه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه، که درێژه‌ی پیلانگێڕی وپه‌لاماره تیرۆریستییه‌کانی رابردووی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر ریکخراوی موجاهیدینه، به توندی مه‌حکووم ده‌کا. ئیمه ده‌وله‌تی عێراق، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هیزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق، وه‌بیربه‌رپرسایه‌تییه‌کانیان له پیوه‌ندی له گه‌ڵ پاراستنی گیانی دانیشتوانی ئه‌وکه‌مپه دا دێنینه‌وه و داوا له کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و بیروڕایگشتیی جیهان ده‌که‌ین دژی ئه‌م تاوانه گه‌وریه، ده‌نگ هه‌ڵبڕن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، به بۆنه‌ی گیان له ده‌ستدانی کۆمه‌ڵێک له‌ئه‌ندامانی رێکخراوی موجاهیدین له‌م هێرشه تیرۆریستیه دا سه‌ره‌خۆشی له رێکخراویموجاهیدین، بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان و دانیشتوانی ئه‌و که‌مپه ده‌کا وچاکبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری برینداره‌کان، به ئاوات ده‌خوازێ. هه‌ر له‌و کاته داهیوادارین،به هه‌وڵی لایه‌نه به‌رپرسیاره‌کان، پێشی دووپاتبوونه‌وه‌ی تاوان وده‌ستدرێژی به‌رامبه‌ر دانیشتوانی ئه‌م که‌مپه بگیرێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
21ی رێبه‌ندانی 1391
9ی فێورییه‌ی 2013