بیر هێنانه‌وه‌یه‌ک و گه‌مه‌ی ئه‌و دوایانه‌ی تورکیه له سه‌ر کورد! ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی
ده‌یان ساڵه ده‌وڵه‌تی تورکیه نکۆڵی له مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌کا، سه‌رانسه‌ری چه‌رخی بیسته‌م و سه‌ره‌تای چه‌رخی بیست و یه‌ک پڕاوپڕه له‌و نه‌هامه‌تی و ڕۆژ ڕهشیانهی به سه‌رنه‌ته‌وه‌ی کوردیان هێناوه له‌و به‌شه‌ی خاکی کوردستان. ده‌وڵه‌تی تورکیه له ماوه‌ی نزیک سه‌د ساڵی ڕابردوو دا سه‌دان پیلانی بۆ ون کردن و له ناوبردنی پێناسه‌ی کورد و به تاڵان بردنی سه‌روه‌ت وسامانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی خاکی کوردستان داڕشتووه‌و به‌ڕێوه بردووه. مێژووی ده‌خوێن گه‌وزاندنی جوڵانه‌وه مافخوازیهکانی گه‌لی کورد و وێران کردن و کاوڵ کردنی سه‌دان شار و گوندی کوردستان، قه‌تلی عامی به کۆمه‌ڵی هه‌زاران کوردی “دێرسیم” و شاروگونده‌کانی تری کوردستان به ژن و پیاو مناڵه‌وه، یه‌کێکه له قهبیعترین و دزێوترین و دڕندانه‌ترین کرده‌وه‌کانی ده‌وڵه‌ت وسوپای بێ به‌زه‌یی تورکیه له سه‌ده‌ی ڕابردوو دا بووه. که تا ئێستاش هه‌ر درێژه ی هه‌یه. ئێستا ده‌وڵه‌تی تورکیه خاوه‌نی هاوپه‌یمانی زل هێزو پێشکه‌وتووی وه‌ک: ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایه، ئه‌و وڵاته پێشکه‌وتوو و زل هێزانه هاوکارو پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی تورکیه ده‌که‌ن، چ له بواری ئابووری چ هاوکاری مه‌شق و ڕاهێنانی سوپا و که‌ل وپه‌ل و که‌ره‌سه‌ی پێویستی شه‌ڕ، هه‌روه‌ها ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتووی شه‌ڕ. ئێستا ئه‌و وڵاتانه سوپای تورکیایان به پێشکه‌وتوترین چه‌کی سه‌رده‌م له ئه‌رز و ئاسمان ته‌یار کردووه. ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ڕاسته‌و خۆ‌و به نه‌هێنی به‌شداری شه‌ڕی کوردن به‌ڵام نایان هه‌وێ ئه‌و ڕاستییه ڕابگه‌ێنن! ئاوا به سهڵاحیانه دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌گشتی سیاسه‌تێکی “محافظه”کارانه‌یان کردۆته پیشه، چونکه ئه‌و شه‌په‌ی که له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی له پشتهویان هه‌ڵبه‌زیه‌وه ئێستاش تۆزیان لێ هه‌ڵده‌ستێ که‌مێک ترساون! له سه‌ر سوپای تورکیه ڕۆژ نییه شاهیدی دڕنده‌ترین و بێزراوترین کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه و دژمنکارانه‌ی سوپای تورکیه نه‌بین، ئه‌وگرته ڤیدۆیانه‌ی سوپای تۆرکیه ده‌یان داته ده‌ره‌وه له سه‌ر شه‌هید کردنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له کام سوپای دڕنده‌ی دنیا دا بینراوه؟ له‌ت و په‌تت که‌ن، وێنه‌ت لێ‌بگرن! کاسه‌ی سه‌رت خاڵی که‌ن و به ده‌ستیه‌وه بگرن! ڕوخسارت بشێوێنن و له سه‌رت دانیشن به‌به‌ر چاوی کامێراوه له چیای هه‌زار به هه‌زارت به دوودهستهکی فڕێده‌نه خواره‌وه، ته‌رمی بێ گیانت دهماشێن خه‌ن و دۆڵاو دۆڵ ڕاتکیشن و بتبه‌نه لای که‌لله سه‌ره بێ نرخه‌که‌ی که‌ماڵ ئه‌تاتورک ! چۆن ده‌بێ وڵاتانی ئه‌وروپای و مرۆڤایه‌تی پێشکه‌وتوو هاوکاری ئه‌و سوپایه بکات که به‌وشێوه هه‌ڵسوکه‌وتی نامرۆڤانه ئه‌کات، له سه‌ر چ بنه‌ماێک؟ هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپایی که هاوکاریی سوپای تورکیه‌ن شه‌ریکه جورمن له تاوانه‌کاندا به دژی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد.
ئه‌مڕۆ که خه‌ڵکی دنیا پێشکهتووهو ته‌کنۆلۆژیا گه‌شه‌ی کردووه هه‌ر پێنج به‌شه وشکانیه‌که‌ی دنیا بۆته یه‌ک شار‌و یه‌ک گوند، هه‌ر قووژبن و که‌لێن و که‌له به‌رێکی ئه‌م دنیایه به سه‌دان کامێره‌ی تێگیراوه و چاوه‌دێری ده‌کرێ، دوژمنانی گه‌لی کورد بۆیان سه‌خت بووه، وه‌ک جاران کۆمه‌ڵ کوژی سه‌ر کورد بکه‌ن، له نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌وتوونه‌ته فیڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جۆراوجۆر! ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیه بیهه‌وێ مافێک بۆ کورد ڕازی بێ، خۆ مه‌یدان مشکان نه کێڵاوه! نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ن، یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی تورکیه له‌وێیه، با به چاوه‌دێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کیه‌تی ئورۆپا و کورد و تورکیه‌وه له هه‌ر شوێنێک که پێیان باشه دانیشن و به به‌رچاوی کامێره‌و ته‌له‌فیزیۆنه‌وه باسی حه‌لی کێشه‌ی کورد بکه‌ن، با خه‌ڵکی دنیاش ئاگادار بێ. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ده‌داو خستنی سه‌رانی کورد نییه! ئێستا که‌ی زه‌مانی نه‌هێنی و نههێنیکاری ماوه؟ له سه‌رهه‌ق و ماڤی میلله‌تێک، نامه گۆڕێنهوهو دانشتنی نه‌هێنی له سهرماڤی کورد بێ ئاگاداری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا هه‌رگیز خێری بۆ کورد تێدا نابێ به‌ڵکو زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ و کاره‌ساتیشی لێ ده‌که‌وێته‌وه! کورد ده‌بێ ده‌رسی له ڕابردوو وه‌رگرتبێ، له نه‌هامه‌تیه‌کان و تێداچوونهکانی دانیشتنه نه‌هێنی و بێ ئاکامه‌کان له گه‌ڵ دوژمنان و نه‌یارانی کورد. پارتی کرێکارانی کوردستان”پێ کاکا” ده‌بێ باش بزانێ که حیزبه‌که‌یان بۆ خاتری مه‌سڵه‌حه‌تی تورکیه خڕاوه‌ته ناو لیستی حیزب وڕێکخراوه ترۆریستیه‌کانی جیهان، هه‌رچه‌ند خۆشیان ده‌زانن که پارتی کرێکارانی کوردستان ترۆریست نییه و خه‌بات بۆ به دیهێنانی مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کا، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تی ئوروپا له گه‌ڵ تورکیه له‌وه داییه پارتی کرێکارانی کوردستان بخه‌نه لیستی ترۆریستانه‌وه . ئێستا ئه‌و لیسته به مۆرکراوی له جێی خۆیه‌تی و به ده‌سه‌ڵاته‌وه کاری له سه‌رده‌کرێ. پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌بێ زۆر به تێبینی یه‌وه ئاگاداری هه‌ر جوڵه‌یه‌کی هێزه‌کانی و به‌رپرسه‌کانی بێ تا له هه‌ر دا‌و بۆسهیکی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی نه‌یارانی کورد پارێزراو بن ! ده‌بێ ههمووههڵسوکهوتێکی ناشیاو هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ بکرێ، سیخوڕه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و تورکیه ئه‌توانن به ئاسانی ده‌رفه‌ت بێنن و زه‌ربه‌ی کاریگه‌رتان لێ بوه‌شێنن، ده‌توانن زه‌فه‌رتان پێ به‌رن و له شوێنێک دا کۆتان که‌نه‌وه له چرکه ساتێک دا به فڕۆکه بۆمبارانتان که‌ن! کێ جواب گۆیه؟ به پێی ئه‌و پێناسه‌ی له سه‌ر لیستی ترۆریسته‌کان کراوه، ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی که له ناو لیسته‌که دان، بۆ تێ سرهواندنیان له هه‌ر کات وسات وزه‌مان و مه‌کانێک دا ده‌رگا له سه‌ر پشته! هیچ بنکه و دامهزراوهێکی حقوقی و ئینسانی له سه‌ر کرده‌وه‌کانیان هه‌ڵناداتێ و لێپرسینه‌وه‌ی بۆ ناکا! که وابوو ده‌بێ وریا بن و به ئاسانی نه بنه تۆزی بانان. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تی ئورۆپا و تورکیه سادقانه بیان هه‌وێست بایه کێشه‌ی کوردی باکووری کوردستان چاره‌سه‌ر بکه‌ن به سه‌رۆکایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌بوو پێش هه‌موو شتێک پارتی کرێکارانی کوردستانیان له لیستی ڕێکخراوه ترۆریسته‌کان دهرهاویشتباییه، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتن له گه‌ڵ هێزێکی دێمۆکڕات وجێگای متمانه و نوێنه‌ری گه‌لێک مسۆگه‌ر بێ، ئه‌وکات تای ته‌رازو به هیچ لاێک دا قورسای نه‌ده‌کرد! کاتێک ته‌ره‌فێکی دانیشتنه‌کان مۆری ترۆریستی به‌سه‌ره‌وه بێ، چۆن ده‌توانی ئاشتی ده‌گه‌ڵ دا بکه‌ی؟ دیاره ئه‌و ڕاێڵکانه زۆر له پیلانێکی نه‌هێنی ده‌چن هیوادارین کورد و پارته سیاسیه‌کانی کورد به وریایه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و نه‌که‌ونه ته‌ڵه‌و پیلانی دوژمنانی گه‌لی کورده‌وه. ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداره‌و چاوه‌دێری دانیشتنه‌کان ده‌کا زۆر جێگای متمانه نییه، ئه‌وان له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو دا نه‌یان توانیوه حکومه‌ته دوو له ته‌که‌یان وه‌سه‌ریه‌ک خه‌نه‌وه و حکومه‌تێکی به هێزو جێگای متمانه‌ی خه‌ڵک دروست بکه‌ن که داهاتوێکی ڕوونی هه‌بێ بۆ گه‌له‌که‌یان، هه‌روه‌ها نه‌شیان توانیوه سنووره‌کانیان له هێرشی په‌یتا په‌یتای تورکیه و ئێران بپارێزن. که وابوو ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان هێنده بڕ ناکا هه‌تا وڵامده‌ری کێشه‌کانی تر بن. ئه‌وه‌ی که ئێمه گوێ بی‌سی ده‌بین له کاربه‌ده‌ستانی تورک و ڕۆژنامه‌کان: ده‌ڵێن هه‌ده‌ف له‌و ڕاێڵکه هێنانه خواری پێشمه‌رگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانه له چیایه‌کانی قه‌ندیل بۆ ده‌شته‌کانی گه‌رمێن! چونکه ساڵانێکه تورکیه هه‌موو جۆره چه‌کێکی پێشکه‌وتووی سه‌رده‌می لێ تاقی کردوونه‌وه زه‌فه‌ری پێ نه‌شکاون ئێستا له فکری ئه‌وه دان وه‌ک مار به فیتو له کون ده‌ریانبێنن و به ده‌ست بیانگرن !!
هیوادارم ئه‌و پیلانه‌ی دوژمن سه‌رنه‌گرێ.
ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی
٣٫٣٫۲٠١٣ فینله‌ند