با نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیش، گڕ له دڵی دوژمن به‌ردەین. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
نه‌ورۆزی جێژنی كۆن و گه‌وره‌ی كوردان، سرووشت ده‌نه‌خشێنی، دڵان شاد ده‌كات و غه‌مان ده‌تارێنێ، فه‌رعانی هێنه‌ره و دوژمن تۆقێنه، وره ده‌دا به كێژ و كوڕانی شۆڕشگێر و نیشتمانپه‌رەست، جوتیارو پاڵان به خه‌به‌ر دێنی و، سه‌رمه‌ست، مه‌ستی ده‌نگی بولبول و ئاونگی سه‌ر په‌ڕی گوڵانیان ده‌كات.
نه‌ورۆز دڵی تاریك و تاریك په‌رەستان شه‌ق ده‌كات و رووناكی ده‌رده‌خات، هه‌ر بۆیه‌ش دوژمنانی كورد و كوردستان هه‌میشه دژی به‌هار و نه‌ورۆز بوون و چاویان به‌و جێژنه مه‌زنه‌ی كورد هه‌ڵنه‌هاتووه و تا بۆیان كرا بێت نیشانه‌یان تێگرتووه و ویستوویانه برینداری بكه‌ن و سه‌رئه‌نجام شوێنه‌وارێكی لێ نه‌هێڵنه‌وه. به‌ڵام وه‌چه به دوای وه‌چه دا رۆڵه‌كانی كورد كه پشت به پشت تائێره هاتوه، نه‌یانهێشتوه ئه‌م جێژنه له ناو نه‌ته‌وه‌ی كورد دا بسڕێته‌وه و به پێی توانا به گژ دوژمنان دا چوونه‌وه و نه‌ورۆزیان رێز گرتوه كه له‌و پیناوه‌شدا نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆری خوێن داوه.
به پێی تێپه‌ر بوونی كات و زه‌مان و ساڵ و سه‌ده‌كان، نه‌ته‌وه‌ی كورد، ورده ورده له‌و یادكردنه‌وه دا زیاتر هه‌نگاوی به‌ره و پێش ناوه و ئێستا ئیدی نه‌ورۆز بۆ كورد بۆته رۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی و یاد لێكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌ركی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریه و پێویسته كه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان به به‌ر بڵاوی به‌رێوه بچێت و هێنده‌ی دیکه‌ش دوژمنی پێ كوێر بكرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاوڕدانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا، له ژێر حوكمڕانیه‌كی دیكتاتۆر دا، به‌و په‌ڕی له خۆبوردووییه‌وه ئه‌و جێژنه گه‌وره‌یان رێز گرتوه كه جێگه‌ی رێزن و هه‌ر ئه‌و چاوه‌روانیه‌ش له لاوانی كوردستان ده‌كرێت.
لێره‌دا پێویسته كه ده‌ست خۆشی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌تی خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ین كه وه‌ك له سه‌ره‌وه باسم لێ‌كرد له ژێر باری ده‌وڵه‌تێكی دێكتاتۆر دا چه‌ند ساڵه جێژنی نه‌ورۆز به باشترین شێوه به‌رێوه ده‌به‌ن .
لێره دا هه‌رچه‌ند وه‌ك مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده جارێكیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا گوتی: خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و ناوچه‌ی لێی له دایك بووی، ناوچه په‌رەستی نیه و به‌ڵكوو نیشتمانپه‌رەستیه، ده‌ستخۆشی له هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌ی ره‌به‌ت ده‌كه‌م كه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رچه شكێن بوون بۆ به‌رێوه بردنی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز كه هیوادارین ئه‌مساڵیش هه‌روه‌ك ساڵانی رابردوو پێش قه‌ده‌م بن و( گڕی ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیشیان، گڕ له دڵی دوژمن به‌ردا) و سه‌رئه‌نجام ره‌به‌ت بكه‌نه ده‌روازه‌ی راپه‌رین و تا له كاتی خۆیدا حكومه‌تی ئاینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌ك دوێنێ و پێرێ له باشووری كوردستان چۆن یادی راپه‌رینی رانیه، ده‌روازه‌ی راپه‌رینی كرایه‌وه، ئاوا یادی لێبكرێته‌وه كه بێ شك ئه‌و رۆژه نزێكه و حكوومه‌تی دیكتاتۆری مه‌لاكان ده‌ڕوات و گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران به ئاواتی خۆیان ده‌گه‌ن .
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی