دادگای نمادین لە لەندەن دەیهەوەێ کار لە سەر پەروەندەی ئێعدام کراوەکانی ساڵی 1360 تا 1370 دابکات

بە قسەی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها لە ساڵی 1360 تا 1370 چوار هەزار زیندانی سیاسی و غەیرە سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئسلامی ئێران دا ئێعدام کراوەن. دادگای نمادین دەیهەوەێ کار لە سەر پەروەندەی ئێعدام کراوەکانی ساڵی 1360 تا 1370 دابکات، لە لەندەن دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.

دەستەیەک لە پارێزەرانی مافی مرۆڤی دادگای نمادین لە مەرکەزی سازمانی عەفوویی بین الملل لە لەندەن کۆبوونەوە، مەبەست لەو کۆبوونەوە، بەررەسی کردنی پەروەندەی ئەو کەسانەیە کە لە ساڵی 1360 تا 1367 لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دا ئێعدام کراون و ئاشکراکردنی نەخش و رۆڵی کاربە دەستانی ئەو سەردەم کە هەر یەک بە جۆرێک دەستیان بە خوێنی زیندانیانی سیاسی و غەیرەسیاسی سور بووە، بە بیرو رای گشتی دوونیا بۆ ریسواکردنی کۆماری ئیسلامی و دارودەستەکانی.

لەو دادگایە دا کە قەرارە لە رۆژی 18 ژوئن دەست پێ بکات و تارۆژی 22ی ژوئن درێژەی هەبێ. بەشێکی بەرچاو لە زیندانیانی سیاسی قەدیم و کۆمەڵێکی زۆریش لە کەس و کاری قوربانیەکان بە شداری دەکەن.

لە ئاگاداریەک دا کە لە سایتی ئێران ترێبیوناڵ دا بلاوبۆتەوە، هاتووە کە ئەو دادگایە داوا لە هەموو کەسایەتی و پارێزەر و وەکیلەکانی سەرانسەری جیهان، ئەوانەی بۆ پاراستنی مافی بەرانبەری و ئینسانی خەبات دەکەن، دەکات لەو بارەوە و هاوکاریان بکەن بۆ ئەوەی کۆماری سێداری ئیسلامی ریسوابکەن.

ئەو دادگایە، بە بەشداری تیمێکی دادستانی و هەشت وەکیلی ئێرانی لە ژێر سەرپەرستی پرۆفیسۆر پەیام ئەخوان و سرجفری ناس کارەکانی خۆی دەست پی دەکات.

لەو ئاگاداریە، دا هاتووە کە سەرنجام دوای چوار ساڵ تێکۆشان و خەبات و بە دواداچوونی بنەماڵەی قوربانیەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بۆ دادگای کردنی کۆماری ئیسلامی . ئەمرۆ ئەوە هاتە دی و ئاوا لێرە کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی کۆماری سێدارەی ئیسلامی رەسوا بکەین.

ئەو دادگایە، حکوومەتی کۆماری ئسلامی و رێبەران و ئەو کەسانەی دەستیان بە خوێنی رۆڵەکانی گەلانی ئێران سوربووە، لە رۆژەکانی سەرەتای 1360 تا زەستانی ساڵی 1370 دا کە بە ئەوجی خۆی گەیشت، مەحکوومیان دەکات و بە جینایەتکاری شەرو پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیان دەناسێ.

بەرێوەبەرانی ئەو دادگایە رادەگەیێنن، کە ئەو دادگایە سەر بە هیچ حیزب و رێکخراو حکوومەتێک نیە، عەفووی بین المللیش هەر چەند بەشێکە لە کارەکەیە، بەڵام بەرێوەبەر نیە.

لەو دانیشتنە دا گویا بۆ قسەی ئەو کەسانە رادەگیرێ کە وەکوو شاهیدی زیندوو لەو کۆبوونەوەیە دا بەشدارن و قسە دەکەن، ئەوانە یان خۆیان لە رابردوو دا زیندانی بوون یان کەس و کاری قوربانیەکانن یان سەر بە حیزب و رێکخراوێکی سیاسین. چونکا لەو کۆبوونەوە دا ئەکسەری حیزب و رێکخراوەکان بەشدارن. ئەوەش ناوی هێندێکیان.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستان

کۆمەڵە

چریکەفیدایەکان

راهی کارگر

سازمانی موجاهیدین

پیکار و ….

لەوانە هەر کەس بە نۆرەی خۆی قسە دەکات و لە لایەن ، دادستانەوە پرسیار دەکرێت و جارجاریش لە لایەن کۆری قزیەکانەوە پرسیار دەکرێ.

لە راستی دا مەبەست لە پێکهێنانی ئەو دادگایە، ئەوەیە کە روونی بکاتەوە کە کوشتاری ساڵەکانی 1360 تا 1370 بە دەستوری راستەو خۆی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بووە یانا، ئەگەر ئەوە روون بووە، کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسی ئەو کارە دەناسرێ و لە بەرانبەری هەموو خوێنەکاندا بەرپرسیارە و ناوی تەواوی ئەو جینایەتکارانەش ئاشکرادەبێ کە دەستیان لەو کوشت و کوشتارو ئێعدامانە دا هەبووە.

هەڵبەتا ئاخیرین بریاری ئەو دادگایە تنها بریاری ئیجرائی دابی و هیچی تر. بیرۆکەی ئەو دادگایە لە لایەن چەند کەسی بین المللی پێکهاتوو لە پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و وەکیلەکانی ئێرانی و جیهانی بەو ناوانە هاتە گۆری و کاری بۆ دەکرێ.

جانکۆپر.

ریچاردفالک

سرجفری ناس

ئاریک

پەیام ئاخوان نانسی

هۆرماشیا

هدایت متین دەفتەری و کادر ئیسمائیل کە ساڵی رابردو مرد. ئەو دادگایە سازماندەهی کراوە.

دادگای نمادین پاش ماوەی ئەو دادگاییە کە لە ساڵی 1960 میلادی دا لە لایەن رەوشەنفکران و هەڵسوراوانی سیاسی و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، وەکوو ( 1. برتراند راسل و ژان پل سارتر لە دانمارک و سوئێد پێکهات. ئەو دادگایە بۆ لێکۆڵینەوە لە جینایەتەکانی ئارتشی ئەمرایکا لە ویتنام پێکهات، بەڵام لە بەر ئەوەی ئەو دادگایە لە لایەن هیچ دەوڵەتێکەوە بە رەسمی ناناسەرا ناوەکەیان گۆری بۆ دادگای خەڵکی، ئەو دادگای کاری زۆر کرد. بەبێ ئەوەی ناوی هێچ دەوڵەت و کەسێک بێنی بۆ مەحکووم کردنی ئەمریکایەکان، دەنگ دانەوەیەکی زۆر گەورەی هەبوو لە ناو بیرورای جیهانی و رۆژنامەو هەواڵەکان دا.

 

دیارە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە ساڵی 1357 را لە کاتی بە دەستەڵات گەیشتەنی مەلاکان ، دەستیان کرد بە کوشتن و ئێعدام کردەن و کاولکردنی ماڵی خەڵک لە ئێران، من وەکوو خۆم بۆم پرسیارە، ئەو کۆمیتە، بە سەر ئەو هەموو خوێنە دا پەریوە کە ئێستاش هەر بەردەوامەو راست باس لەو 7 ساڵەی تۆماری نەگریسی کۆماری سێدارەو خوێن دەکات.

ئەورۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەمەنی 34 ساڵەی خۆی دایەو گرتن و کوشتن و راودوونان و ئێعدام هەر بەردەوامە. کۆماری ئیسلامی کە تنها لە 7 ساڵدا چوار هەزار کەسی ئێعدام کردووە، لە 34 ساڵ دا دەبی چەندی ئێعدام کردبن، هەر کۆڵبەرانی کوردستان بە تنها خۆیان لەو ژمارە نیزیک دەکەنەوە، لێرە دا نابێ هەر باسی زیندانیانی سیاسی بکرێت، جورمی کوشتنی ئەو کەسە زۆرترە کە شەو و رۆژ بە دوای لەتکە نانێک دا وێڵەو، تیرباران دەکرێ و لەو کەسەی لە سەر تاوانێکی سیاسی ئێعدام دەکرێ.

لە ناو ئێران دا بۆ ئێعدام کردنی زیندانیانی سیاسی ، هەزار بەهانە دێننەوە، بەڵام بۆ کوشتنی خەڵکی بێ تاوان دەڵێن چی.

خۆ لە دونیای موتەمەدین و پێشکەو توودا سەگ و پشیلەو وەڵاخیش مافی خۆیان هەیەو بە هەزاران دوکتۆرو شوێنی پەروەریشگایان بۆ دروست کردون و کەس ناتوانی مشکیکیش ئازار بدات.

بەڵام لە کوردستان بە سەدان سەر لە وەلاغی کاسبکاران دەکوژرێ و لاشە بەجێ ماوەکانیان لە خرو دۆڵەکان دا دەمێننەوە و بە هەزاران نەخۆشی بە نێو خەڵک دا بڵاو دەکەنەوە.

هەمووی ئەوانە و سەنگسار کردنی ژنان لە ئێران سەرباری هەمویانە، کە دەبێ لەو جۆرە دادگایانە دا باس بکرێت و پەروەندەکانیان کۆبکرێنەوە و بدرێن بە عەفووی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوە، کۆماری ئیسلامی زۆر تەمەنی نەماوە، دەگەڵ رۆیشتنی ئەو نیزامە هەمووی ئەو جینایەتانە و پەروەندەکانیان ون دەبن.

ئامادەکردنی رەحمان ئیبراهیم زادە

بۆ نوسینی ئەو بابەتە لە سایەتی بی بی سی کەڵک وەرگیراوە.