ئاگاداری سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک سەعدوون محەممەدزادە، برای هاوڕیی بەڕیز و تێکۆشەر کاک ڕەحیم محەممەدزادە،

بەم هۆیەوە بۆ ئاگاداریی دۆستان، هاوڕێیان و ئاشنایان ڕادەگەیەنین کە بەداخەوە کاک سەعدوون محەممەدزادە، برای هاوڕیی بەڕێز و تێکۆشەری دڵسۆزمان کاک ڕەحیم محەممەدزادە، شەوی١٧ی مانگی مارس بەرامبەری٢٦ی ڕەشەمە، دوای ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، لە تەمەنی ٥٩ ساڵی داماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک سەعدوون مرۆڤێکی میهرەبان، خۆشناو و دڵسۆزی نەتەوە ووڵاتەکەی بوو، هەربۆیەش مەرگی ناوەختی بوو بەهۆی خەم و پەژارەی خزم ودۆست و هاوشارییەکانی.

لەبەرئەوەکە دەزانین لە ڕۆژەکانی پشوودانی سەری حەوتوودا، چ بە هۆی تازەبوونەوەی ساڵ و چ بە بۆنەی دیکەوە ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر لە شارەکانی وڵاتی سوێد بەڕیوە دەچن و دۆستان و ناسیاوانی بەڕێز و خۆشەویستمان سەرقاڵن و بۆ ئەوەی لەو بارودۆخە دا زەحمەتی بڕینی ڕێگا وەبەر ئێوە دڵسۆزان نەدەین، لە ئامادەکردنی شوێنی تایبەتیی پرسە چاوپۆشی دەکەین و بە هەموو دۆستانی خۆشەویستمان ڕادەگەیەنین کە دەتوانن بە مەبەستی سەرەخۆشی و دەربڕینی هەستی هاوخەمی، بە ئادرەس مەیل، یان بەو ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە، پێوەندیمان پێوە بکەن. بێ‌گومانئەو پێوەندییانەش هەر وەک هاتن سوکناییمان دەدەن.

ماڵ: ٢٥٠٥٧٤-١٩-٠٠٤٦

موبایل: ٧٣٥٥٩٤١١١-٠٠٤٦

rahim_mohammedzade@hotmail.com
کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی کاک ڕەحیم محەممەدزادە


بە بۆنەی کۆچی دوایی بەرێز کاک سەعدوون محەممەدزادە، برای تێکۆشەری سیاسی ودێرینی ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک ڕەحیم محەممەدزادە لە ناخی دڵەوەسەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی محەممەدزادە لە نێوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات وبە تایبەت کاک ڕەحیم محەممەدازدە و بنەماڵە سۆرشگێرەکەی دەکەم و ئاواتەخوازم کەکۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و خوا سێبووری بە دڵی کەس و کاری بدات و ڕوحیشاد بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی