کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەی ناسراو و دێرینی ریزەکانی حیزبی دێموکرات هێمن سەردەشتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو نازێ ئەحمەدهەمزە کچی کاک مەحموود ئەحمەدهەمزە دایکی پێشمەرگەی دێرینی ریزەکانی حیزبی دێموکرات کاک هێمن پەناهی ناسراو بە هێمن سەردەشتی بە هۆی نەخۆشی لە ئامێزی بنەماڵەکەی دا لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

دایە نازێ ئەحمەدهەمزە دایکی کاک هێمن سەردەشتی یەکێک لەو ژنانە بوو کە ٨٢ ساڵ لە تەمەنی خۆی لە شاری سەردەشت دا بە سەربرد و لە ماوەی ژیانی دا یەکێک لەو ژنانە بوو کە بەردەوام خۆشەویستی خۆی بۆ خەڵکی گەڕەک و ناسیاوان و خزمان دەردەبری، ئەو ژنێکی مەشرەف خۆش و جێی متمانەی دەستە خوشکەکانی بوو و لە شایی و خەمی ناسیاوانی دا بە گەرمی بەشداری دەکرد و بەردەوام هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی لەگەڵ جیران و ناسیاوانی دا بە یەکەوە بە دوور لە کێشە و گیروگرفت ژیان تێپەر بکەن و ڕێزی زۆری بۆ دانیشتوانی گەڕەک و شارەکەی هەبوو.

بەداخەوە خاتوو نازێ ماوەیەک بوو تووشی نەخۆشی ببوو و پاش ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی بەداخەوە ڕۆژی ١٥ ـ ٠٣ ـ ٢٠١٣ چاوەکانی بۆ هەمیشە لە سەریەک دانان و ئاواتی دیتنەوەی کوڕی پێشمەرگەو تاراوگە نشینی لەگەڵ خۆی بردە ژێر گڵ و بە کۆچ کردنی دڵی کوڕی پێشمەرگەی و خزمان و ئاشنایان و دۆستانی ناراحەت کرد.

بەوبۆنەوە مەراسمی پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵی کاک هێمن سەردەشتی لە شاری کوملە لە وڵاتیب سوئێد لە ئادرەسی خوارەوە بەرێوە دەچێت.

ئادرەس:

Skolvägen 7

692 34KUMLA

بۆ پێوەندی:

تەلەفۆنی ماڵ: 004619583604

تەلەفۆنی موبایل:0046700392940


بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نازێ ئەحمەدهەمزە دایکی پێشمەرگەی دێرین کاک هێمن سەردەشتی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشیلە بنەماڵەی بەرێزی پەناهی و ئەحمەدهەمزە لە نێوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات و بە تایبەت کاک هێمن و بنەماڵە سۆرشگێرەکەی دەکەم و ئاواتەخوازم کە کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بێ و خوا سێبووری بە دڵی کەس و کاری بدات و ڕوحی شاد بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی