ڕێبەری بێ ئه‌قڵ وخەڵکی بێ ده‌ره‌تان. مستۆ

لاسارییەکەی ئەم ڕێبەرە سەر زل و منداڵکاری کورەی شومالی بە قازانجی خەڵکی ماڵوێرانی ئەم وڵاتە و جیهان نییە. حوکومەتێک کە تا ئێستا هیچ خۆشیەکی بۆ خەڵکەکەی پێک نەهێناوە ئەمجارەیان بە هەرەشە و گورەشە لە ئەمریکا و کورەی جنووبی دەیهەوێت چ دیارییەک بۆ ئەم خەڵکە بێ دەرەتانە بهێنێت؟
‌٢٤ میلیۆن خەڵکی کورەی شومالی کە لە نیزامی کومونیستی و بە خەیاڵ بەرابەری دا دەژین، بێ دەسەڵاترین و داماوترین خەڵکێکن کە بە دەست ڕێبەر و دەستەڵاتی وڵاتەکەیاندا دەچەوسێنەوە. دەکرێ بڵێین ئەم خەڵکە وەک مەری بەستەزمان وان کە شوانەکەیان گورگە.!!!
خەڵکی ئەم وڵاتە ژیانێکی زۆر دواکەتوویان لە پەنا وڵاتی پێشکەوتوو و تێر و تەسلی وەک کورەی جنووبی هەیە. جیرانێک کە لەباری تکنیک و ماشین سازییەوە لە پلەی هەرە سەر دایە. خەڵک خۆشترین ژیانیان لە سایەی عەقڵ و منتق و سەنعەتەوە هەیە.
بەڵام لە وڵاتی کورەی شومالی لە سایەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری پرۆلیتاری و کومۆنیستی‌یەوە و نەبوونی عەقڵ و مەنتق بۆ بەرەو پێش چوون خەڵکێکی دم بەستراوی فەقیر دەژین کە لە هەموو مافێکی ئەمرۆیی بێ بەشن. لەم وڵاتە هیچ کەس بۆی نییە لە سیستمی دەوڵەتی ڕخنە بگرێت. کەس حەقی چوونە دەری بە بێ ئیجازەی دەوڵەت تەنانەت لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی دیکە نییە. هیچ کەس بۆی نییە سەفەری وڵاتانی دەرەوە بکات. تەنانەت وەرزشکارەکانی ئەم وڵاتە کە بۆ وڵاتێکی دیکە دەچن تا گەرانەوەیان کەس و کاریان لە لایەن دەوڵەتەوە بە دیل دەگیرێت تا کاتی گەرانەوەیان. ئەگەر هاتنەوە ئەوە باشە دەنا ئەم بە دیل گیراوانە ئێعدام دەکرێن. خەڵک لەم وڵاتە بۆی نییە موبایل و دوربین و ئنترنێتی هەبێت. ئەوانەی لەم قانوونە سەر پێچی بکەن ئێعدام دەکرێن. ساڵی ٢٠١٢ کە ڕێبەری ئەم وڵاتە بە نێوی کیم جونگئیل، مرد و کورەکەی هاتە سەر کار، هەتا ١٠٠ ڕۆژان قور پیوان و ماتەمینی گشتی ڕاگەیندرا. لەم نێوەدا ئەفسەرێک کە ئەم قانوونەی لە بەرچاو نەگرتبوو و لە یەکێک لەم ڕۆژان دا مەشروبی خواردبۆوە سزای ئێعدامی بە گوولە تۆپ بۆ دیاری کرا واتە بە گۆللە تۆپ لێیان دا.
هیچ کور وکچێک بۆیان نییە بە بێ ئیجازەی حکومەت بە یەک بگەن. دەبێ بۆ ئەم کارە حەوت خانی ڕۆستەم تێپەر کەن و هیچ مەسەلەیکیان بە نیسبەت نیزامەوە نەبێت. هیچ کاناڵێکی تلویزیونی بۆی نییە هیچ فیلمێکی غەیرە بڵاو کاتەوە.
‌ئیستا ئەم وڵاتە کە لە نێو دنیا دا تەریک ماوەوتەوە تەنیا تۆز و پۆزێک کە لێی دەدا و خۆی پێ هەڵمساندوە ئەسلەحەی ئەتۆمە. شتێیک کە دەتوانێیت لە کاتی شەر دا بە جارێک ژیانی میلیۆنها خەڵکی بێ تاوان لە مەترسی مردن باوێت و خەسارێک بخاتە سەر گۆی زەوی کە بۆ هەتا هەتایە قەرەبوو نەکرێتەوە. و بە قەولی پێشینیان بەردێک کە نەزانێک لە چاڵاوی باوێت بە سەد زانای نایەتەوە دەر.
دەبێ چاوەرێ بین بزانین چ تاکتیکێک پێش بە هەڵایسانی شەرێکی گەورەی دیکەی دنیا دەگرێت یان چ هەڵەیەک دەبێتە هۆی تێداچوونی خەڵکی بێ تاوانی کورە و شوین دانانی ئەم شەرە لەسەر جیهان.
٢٠١٣‎