گۆرستان. لوقمان زەهرایی
له قوژبنی دیوارێک رووبه دارستانێک کزومات دانیشتبوو. غه‌مبارودڵ ته‌نگ بوو. به ته‌واوی له ژیان بێ هیوا ببوو. هه‌ستی به ته‌نیایی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌کرد. که‌سی نه‌بوو که باسی ده‌ردوئازاروغه‌مه‌کانی بۆبکا. که‌سی شک نه‌ده‌برد که گوێ لێێ بگرێ وبه جۆرێک ببێته جێگای متمانه ورازداری.
ته‌مه‌نی گه‌یشتبوو 16. هه‌رچه‌ند به جه‌سته پیاوێکی ته‌واوبوو، به‌ڵام به عه‌قل جارێ هه‌ر منداڵ بوو. له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا هه‌ستی به قورسایی ژیان ده‌کرد. نزیکترین ئازیزانی، واته دایک وباب وخوشک وبراکه‌ی له ڕووداوی هاتۆچۆی جاده دا له ده‌ست دابوو. مابۆوه بێکه‌س وته‌نیا. له دوای مه‌رگی دایک وبابی، مامه گه‌وره‌که‌ی سه‌رپه‌رستی ئه‌وی گرتبوو ئه‌ستۆ. له ماڵی مامی هه‌ستی به ئاسوده‌یی نه‌ده‌کرد. نه‌یده‌زانی له گه‌ڵ ئامۆژن ومامی چۆن باسی گیروگرفته‌کانی ژیانی بکا. نه‌یده‌توانی لای ئه‌وان باسی که‌ماسی ونه‌هامه‌تیه‌کانی ژیانی بکا. نه ئامۆژنی ده‌یتوانی جێگای دایکی بۆبگرێته‌وه و نه مامی ده‌یتوانێ ببێ به باوکی. هیچکامیان نه‌یانده‌توانی ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌ی که له ژیانی دا دروست ببووبۆ پربکه‌نه‌وه.
دڵی به هیچ که‌سێک نه‌ده‌کرایه‌وه جگه به ئازیزانی له ده‌ست چووی نه‌بێ وله هیچ شوێنێکیش ئۆقره وئارامی نه‌ده‌گرت جگه له گۆرستان نه‌بێ. له‌وێ بوو که رووح وجه‌سته ومێشکی ده‌حه‌سایه‌وه. ماندوویی له له‌شی ده‌رده‌چوو. هه‌ستی به ته‌نیایی نه‌ده‌کرد. هه‌ستی به‌وه ده‌کرد که ئازیزانی ده‌وریان داوه وئه‌وانی له ته‌نیشتی خۆی ده‌دیت وهه‌ستی به دڵنه‌وایی وخۆشه‌ویستیان ده‌کرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به ده‌وروبه‌ری ئازیزانیه‌وه نێژرابوون به که‌س وکاری خۆی ده‌زانی وله لای گۆری هیچیان خۆی پێی نامۆ نه‌بوو.
زۆر که‌س هه‌ن که به ڕۆژی رووناک له چوونه ناو گۆرستان خۆیان ده‌بوێرن وناوێرن سه‌ری پێ دابکه‌ن. زۆر چیرۆک و ئه‌فسانه‌ی ترسناک له سه‌رقه‌برستان دروست کراوه، به تایبه‌ت له فه‌رهه‌نگی زاره‌کی دا. له‌و چیرۆک وئه‌فسانانه دا کوتراوه که گۆرستان له‌شه‌ودا رووحی تێدایه که هاوارده‌که‌ن وهه‌رکه‌س به وێدا تێپه‌ر بێ په‌لاماری ده‌ده‌ن.
ئازاد ئه‌و چیرۆک وئه‌فسانانه‌ی که له باره‌ی قه‌برستانه‌وه نوسرابوون وباسی ده‌رکه‌وتنی رووحیان له شه‌ودا ده‌کرد پێ ناراست وفشه بوو. ئه‌و له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردووه وله‌وکاته‌وه که ئازیزانی ببوونه میوانی دایمی گۆرستان به ده‌یان جارله په‌نا گۆری ئازیزانی شه‌وی کردبووه به ڕۆژ. باسی نه‌هامه‌تی وبه‌دبه‌ختی وبێ هیوایی خۆی بۆ کردبوون. گله‌یی لێ کردبوون که بۆچی ئه‌ویان به ته‌نیا هێشتۆته‌وه وله گه‌ڵ خۆیان نه‌یان بردووه. پرسیاری لێ کردبوون که به‌راستی به ئانقه‌ست جێێان هێشتووه و خۆشیان نه‌ویستووه وڕقیان لێێ بووه وهه‌ربۆیه‌ش ئاماده نه‌بوون له گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن؟
له‌و ماوه دوورودرێژه‌ی که سه‌ردانی گۆرستانی ده‌کرد، بۆجارێکیش نه رووحی دیبوونه هیچ ده‌نگێکی سامناک ومه‌خۆفی به‌رگوێ که‌وتبوو، به تایبه‌ت له نیوه‌شه‌ودا که هه‌موو وڵات تاریک وکش وماته وهه‌تاکوو رۆژهه‌ڵات له په‌نا گۆری ئازیزانی خه‌وتبوو.
ئازاد بۆ چرکه ساتێکیش هه‌ستی به نامۆیی وترس وخۆف له شه‌وانی ئه‌نگوسته چاویش له ناو گۆرستان دا نه‌کردبوو.
ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی ماڵ بۆ منداڵان شوینێکی ئه‌من وئارام وهێوه‌ره، بۆ ئازاد ئه‌وه گۆرستان بوو که ئه‌و ئارامی ومتمانه‌ی پێ ده‌به‌خشی وهه‌ستی به ئه‌منیه‌ت ده‌کرد. ئه‌و چۆن ده‌یتوانی له قه‌برستان بترسێ وبه قسه‌ی ئه‌م وئه‌وله نزیک بونه‌وه له گۆرستان دووره‌په‌رێز بێ. ئاخر، هه‌مووخۆشه‌ویستان وئازیزانی له‌وێ ئارامیان گرتبوو. بۆ ئازاد گۆرستان له حوکمی ماڵ دابوو، نه‌ک شوێنی ناشتنی مردۆکان. ئه‌و به بوونی له گۆرستان وله ته‌نیشت گۆری ئازیزانی هه‌ستی به سوکنایی وبه ئارامی رووح و جه‌سته‌ی ده‌کرد. چوارده‌وری قه‌بری ئازیزانی به وێنه‌ی گولستانێک وابوو. به دایم گۆلی تازه‌ی له سه‌ر داده‌نان وپێێان ڕاده‌گه‌یشت وئاوی ده‌دان. ده‌روجیرانه‌کانی ئازیزانیشی له‌و گولانه بێ به‌ش نه‌ده‌بوون وئازاد له سه‌ر زۆریان گۆلی داده‌نا. ئازاد وه‌کوو باغه‌وانی گوڵخانه‌یه‌کی لێهاتبوو که دڵسۆزانه وئه‌ویندارانه به گۆله‌کانی ڕاده‌گه‌یشت وخزمه‌تی ده‌کردن وئاوی ده‌دان. له‌کاتی به‌هاران دا وه‌شاخی ده‌که‌وت وباوه‌شێکی گوڵی بۆن خۆش وره‌نگاوره‌نگ کۆده‌کرده‌وه ده‌یبرد بۆسه‌ر گۆری ئازیزانی. له کاتی پایزان دا گوله پایزه‌ی له سه‌ر گۆریان داده‌نا.
ئازاد هه‌روا له نێو ده‌ریای بیروخه‌یاڵاتی خۆیدا بوو که له پڕا را به ده‌نگی ماشێنێک وه‌خۆی هاته‌وه. چاوێکی به ده‌وروبه‌ری داگێرا، که‌سی به ده‌و‌ره‌وه نه‌بوو. زه‌رده‌ی خۆر ورده ورده خه‌ریک بوو له که‌ل ئاوا ده‌بوو. زۆر دڵ ته‌نگ بوو.
لاقی چونه‌وه‌ی بۆ ماڵه مامی نه‌بوو. له سه‌رکۆنه کردن وپرته‌وبۆله‌ی مام وئامۆژنی وه‌ره‌ز ببوو. حه‌زی نه‌ده‌کرد بۆ شه‌و بڕواته‌وه ماڵه مامی.
بڕیاری دا له جیاتی چونه‌وه بۆ ماله مامی، بڕواته ماڵی باب ودایکی ئازیزی خۆی. دڵی بۆئه‌وان زۆر ته‌نگ بوو. ئاره‌زووی ده‌کردن. سوکنایی دڵی ته‌نیا له ته‌نیشت ئه‌وان ده‌شکا. هه‌ستا سه‌رپێ. خۆی ته‌کاند وچاوێکی دیکه‌ی به ده‌وروبه‌ری خۆی دا گێرا. دونیا تاریک ببوو. چراکانی سه‌ر شه‌قام داگیرسابوون. رێگای گۆرستانی گرته به‌رو ڕۆیی تاکوو شه‌ومیوانی ئازیزانی خۆی بێ.
ئه‌و کورته چیرۆکه بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری ئازایزانی له ده‌ست چومان. به تایبه‌ت هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی که له دووره وڵات وله تاراوگه ده‌ژین و ئازیزێکی خۆیان له ناو خۆی کوردستان له ده‌ست داوه ونه‌یانتوانیوه له کاتی به خاک سپاردن وپرسه وسه‌ره‌خۆشی دا ئاماده بن. من خۆم یه‌کێکم له‌و که‌سانه که به داخه‌وه نه‌متوانی له کاتی ناشتن وبه خاک سپاردن وپرسه وسه‌ره‌خۆشی بابی خۆشه‌ویست وئازیزم ئاماده بم وله دووره وڵات هه‌ر توانیم فرمیسکی داخ وحه‌سره‌ت هه‌ڵبرێژم.
لوقمان زه‌هرایی
هێلسینکی