كاره‌ساتی ئه‌نفال، قه‌ت له بیر ناچێ. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
دوێنێ و پێری بوو كه ده‌ستێكی ره‌ش، ره‌شتر له قه‌قناسی ره‌ش، به‌دوو چاوی پیس و دوژمنكارانه‌وه، سێره‌ی دوژمنانه‌ی له دڵی كوردستان گرت و، له گه‌رمێن ، بیتوێن، پشده‌ر، بادینان، ده‌هۆك، بارزان، هه‌ولێر، سلیمانی ، كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه و گشت باشووری كوردستان، زۆر دڕندانه و، دوور له عورفی ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی و، به‌و په‌ڕی بی شه‌رمیه‌وه ، له به‌ر چاوی كۆمه‌ڵگای جیهانی ، به هه‌زاران ژن و پیاو و منداڵیان له خه‌ڵكی كوردستان له زیله ئه‌سكه‌ریه‌كان كرد و، به‌ره و مه‌رگی نا به‌وه‌خت و نادیار و كۆڵه‌بارو ده‌سته جه‌معیان به‌ڕێ كردن.
له‌و كاتانه‌دا چها كچی جوان و منداڵكار و، كوڕی تازه پێگه‌یشتوو و ،منداڵی سه‌ر لانكه و، تازه پێگرتوو و، تازه لاو و ئیدی، وێڕای هه‌زاران ژن و پیاوی به ساڵداچوو، له زیله ئه‌سكه‌ریه‌كان و به‌رده‌رگای به‌ندیخانه و حه‌ساره كاولبوه‌كانی سه‌دامی گۆڕ به گۆڕ دا ، به تاك وبه كۆ، كه‌وتنه به‌ر قۆنداخ و لووله‌ی چه‌كی ئه‌سكه‌ره جه‌لاده‌كان و بزه‌ی پێكه‌نینیان له سه‌ر لیوه‌كانیان تاراندن و، له جێی بزه‌كان فرمێسكی ترس و وه‌حشه‌تیان له چاوان باراندن و به راده‌یه‌كی زۆریان له تینوه‌تی و برسیه‌تی دا قڕ و خنكاندن كه ئێستاش كه ئێستایه كه‌س و كاریان بۆیان داخ دارن و به دوای تیتۆڵێك له قوڵاغیانه‌وه حه‌وداڵن.
به‌ڵێ ، با كه‌مێك وردبینه‌وه و باش بچینه نێو ناخی مه‌سه‌له‌كه و، پرسیارێك له كۆمه‌ڵگای جیهانی بكه‌ین كه چۆن بوو ئه‌و كات دڵێان به ئه‌و هه‌موو منداڵه ئه‌نفالكراوانه‌دا نه‌هات كه زۆر بێ ویژدانانه له باوه‌شی دایك و باوكانیان فڕیندران و به زیندوویی ژێر خاكیان كردن؟
ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌نفاله‌یان كرد، بۆ خۆیان بێ دایك و بێ باوك بوون و ماڵ و منداڵیان نه‌بوو و، زۆڵی كوڕی زۆڵ بوون، ده‌نا گه‌ر وانه‌بوایه، تۆزقاڵێك سیله‌ی روحمیان به‌و هه‌موو منداڵ و جوان و پیر و په‌ككه‌وتوانه ده‌سووتا و زینده به چاڵیان نه‌ده‌كرن.
كێ نه‌یدیتوه ، مرۆڤ له‌و كاتانه‌شدا كه زۆر ناره‌حه‌ته، به بزه‌ی مندال شاد نه‌بووبێت و بۆ تاوێك غه‌می دڵ و ده‌روونی نه‌ڕه‌ویبێت؟ به‌ڵام ئه‌دی بۆسه‌دام و پیاوه‌كانی ئه‌و روحمه‌یان بۆ ئه‌و هه‌موومنداڵه نه‌باڵق و تازه پێ گرتوانه نه‌بزووت ؟ ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه بوو كه دوژمنایه‌تیه‌كی زۆر قووڵیان له گه‌ڵ رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌بووو هه‌یه و ویستیان ریشه‌ی كورد له بن هه‌ڵقه‌نن.
ئه‌مشۆ رابردووله كوردسات كه گوێم دایه داێكێك كه چۆن باس ئه‌نفاله‌كه ده‌كرد و باسی شكه‌نجه وبرسیه‌تی و تینوه‌تی منداڵه‌كانی ده‌گێڕایه‌وه وباسی له چۆنیه‌تی هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌سكه‌ره نه‌عله‌تیه‌كانی سه‌دامی سه‌باره‌ت به منداڵه‌كانی ده‌كرد، مچووركی غه‌م دایگرتم و له ناره‌حه‌تی دا جه‌سته‌م ته‌زی و كزه‌م له دڵ هه‌ستا و كه‌وتمه بیركردنه‌وه و فرمێسك له چاوم رژان و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانی كه له درێژه‌ی مێژووی كورد دا به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌م هاتوون هاتوون هتنه به‌ر چاوم چۆن كه به ملێۆن گوڵی ره‌نا و ره‌نگیان لێ سه‌ر هه‌ڵپووچقاندووین و نیشتمانی كوردانیان كردۆته ئی خۆیان.
ده‌ی هۆ برای نیشتمان په‌رست و زاده‌ی كوردستانه‌كه‌م، تو خوا ئاوڕیك له‌و كاره‌ساتانه به‌نه‌وه و دڵـتان به‌و هه‌موو قوربانیانه بسووتێ و ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئه‌مڕۆ كه به دانی ئه‌و هه‌موو گیانه پاكانه وخوێنه رژاوه‌كان هاتۆته ده‌ست ، بپارێزن و له كیسی مه‌ده‌ن وكوردستان بپاریزن.
من كه كوردێكی رۆژهه‌ڵاتیم، له‌م ئه‌زموونه ، جگه له‌وه كه وه‌ك تاكێكی كورد پێی دڵخۆش و سه‌ربه‌ستم و شانازی پێوه ده‌كه‌م ، هیچ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی مادیم تێدا نیه ، به‌ڵام چونكه كوردم و به خاكی خۆمی ده‌زانم ، شانازی پیوه ده‌كه‌م . به‌ڵام ئێوه‌ش كه‌موو كۆریه‌كانتان له سه‌ر مێزی وتووێژ چاره‌سه‌ر بكه‌ن وبرایانه ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كتر بنێنن و له به‌رامبه‌ر دوژمنانی كوردستاندا ببنه یه‌ك و مه‌هێڵن جارێكی‌تر دوژمنان ئه‌نفالیتر بكه‌نه‌وه ،رووحی هه‌موو ئه‌نفالكراوه‌كان لێتان قبوڵ ناكه‌ن و خواش له سه‌ریان وه‌جواب دێت و به خوێنی خۆتان كوردستان بپارێزن.
سه‌ركه‌وتن بۆ كوردستان،. مردن و رووره‌شی بۆ دوژمنانی كوردستا ن و دژی ئاشتی و برایه‌تی.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
رێكه‌وتی 25/1/1392 به‌رامبه‌ر به 14/4/ 2013