حاجی مەلیک شاباز کێ بوو. ئامادەکردنی رەحمان ئیبراهیم زادە.

بەباوەری زۆر کەس مالکوم ئیکس لە رۆژی هەشتی مارسی 1964 دا بە جوودابوونە لە رێکخراوی ئومەتی ئیسلام حوکمی مەرگی خۆی ئیمزا کردووە. ناوی مالکوم ئیکس لە نێوان ساڵەکانی 1955 تا 1965 دا لە گەڵ ناوی مارتین لوترکینگ و رەزا پاکس دەهات کە ئەندامی جوانی جوولانەوەی مەدەنی رەشپێستەکان بوون، بەڵام رەوەش و شێوەی خەباتی ئەو هێندێک ئەفراتی تر بوو لە هاورێکانی. هەر وەک زۆر ناوی تر لە تاریخ دا، بە توند رەوی و سەرکێشی ناسەراوەن رەنگە مالکومیش ئەو سەرکێشی و توند رەوییەی بۆ بووبێتە بە بە شیک لەژیان هەر بۆیە لە فکرو بیری ئینسانە سەرکێشەکانی تاریخ سەر مشق و دەرسی وەرگرتووە. با بێن و منداڵێکی چووک بە نموونە بێنەوە، کە دەورانی منداڵی تا نێوجەوانی بە ناو ئەو هەموو گیروگرفتانە دا تێپەراندووە، دەر بەدەر کردەنی چەندین جارەی باوکی لە سەر کاروباری سیاسی، ئاور تێبەربوونی ماڵی باوکی، دۆزێنەوەی تەرمی باوکی بە دوولەت کراوەی لە لای جادەی قەتار، هەڵواسینی مامی بە دارێک دا بە زنجیر، سەرنجام تێک چوونی باری دەرونی دایکی و رەوانە کردەنی بۆ بیمارستانی رەوانی.

ئەو بیرەوریە ناخۆشانە بوونە بەبەشێک لە رۆژگاری ژیانی مالکوم ئیکس، هەتا لە کاتێک دا کە مالکوم لە مانگی فورییەی سالی 1965 دا کە سوخارانی بۆ بەشیک لە رەفیقەکانی دەکرد، کەوتە بەر هێرەشی سێ چەکدارو 21 گوولەی بەرکەوت و تا لێواری مەرگ و ژیان رۆێشت بەڵام ئەو خاترانەی لە بیر نەچو بوونەوە.

ئاوری رەشپێستەکان و سپی پێستەکان. لە ئەمریکا.

مالکوم ئیکس کوری لیتل) لە 19ی مانگی مای ساڵی 1925 دا لە شاری ئوماها لە ئەیالەتی نبراسکا لە دایک بوو. باوکی کەسێکی کەشیشی مەسیعی بوو، و خەبات کاری رێگای ڕزگاری رەشپێستەکان بووە. بەو هۆیەوە لیتل چەندین جار دووچاری دەبەدەری و ئاوارەگی بووە. باوکی مالکوم هەمیشە لە لایەن کوکلاکس کلاکانەوە رووبەرووی هەرەشەو ئازر دەکرایەوە.

مالکوم لە ژیاننامەکی دا دەڵێت، دایکم بۆی گێراومەوە کە کاتێک منی لە زەگ دابووە، شەوێک لە لایەن کوکلا کانەوە بە سواری ئەسپ و بە چەکەوە هێرەشیان کراوەتە سەرو دەوریان گرتوون و داوا دەرکردەنی باوکیان کردووە.

پێگیشتەنی هەوالی هەرەشەو تەهدیدەکانی سپی پێستە نژاد پەرستەکان، سەبارەت بەوەی کە باوکی مالکوم ئەندامی سازمانی نێونەتەوەی رەشپێستەکانە ، ئەویان چەندین جار توشی دەر بەدەری زۆرەملی کردووە. سەرنجام و بۆ جاری ئاخیر لیتل هەلات بۆ شاری بەلنسینک لە ئەیالاتی میشیگان، بە باوەری مالکوم ئەو کارەی باوکی زۆر هەڵە بووە لە بەر ئەوەی تەشکیلاتی سپی پێستە نژاد پەرستەکان لەو منتیقەی ئەمریکا یەکیک لە بە هێزترین و بەر بڵاو ترین و مونەزمترین تەشکیلاتەکان بووە لەو سەردەم دا.

باوکی مالکوم لە نیزیک شاری لنسینگ پارچێک ئەرزو ماڵێکی چووکی کریوە، ئەو ماڵەی کە دوای ماویەک ئاوری تێبەر بووە و یەکسر بۆتە خۆلەمێش. پۆلێسی ئاگرکوژێنەوە ئەوە بە روو داوێکی تەسادووفی لە قەڵم دەدا، بەڵام بنەمالەی مالکوم ئەوە بە پیلانی سپی پێستەکان دەزانێ.

ماوەیەک دوای و لە ساڵی 1931 دا تەرمی باوکی بە دوولەت کراوی لە تەنیشت جادەی قەتار دۆزەرایەوە، پۆلیس ئەو کارەشی هەر بە روو داویکی نۆرمالی خۆ کوژی لە قەڵم دا، بەڵام مالکومی کوری لیتل ئەوە بە تیرۆر دەزانی لە لایەن سپی پێستەکانەوە.

تەرۆرێک کە دایکی مالکومی لە باری رووحی و رەوانیەوە وێران کردو ئەو خانمە توشی نەخۆشی ئاسکیزوفرنی کە بە نوعێک نەخۆشی ( پارانویا ناسەروە) بووە و لە دوای ماوەیەک خانمی لوئیس رەوانەی ئاسایشگای نە خۆشیە دەرونیەکان دەکەن و لەو رۆژە، را ماڵی لیتل وێران دەبێ. خانمی لوئیس و لیتل خاوەنی هەشت منداڵ بوون. ئەو هەشت منداڵە بە سەر هەشت بنەماڵە دا دابەش کراوەن بۆ بە خێوکردەن، ئەوە روو داوێکی لە بیر نەکراوە بۆ مالکوم و خوشک و براکانی. هەشت منداڵی بێ دایک و باوک و سەغیر کەوتنە مێدان و زۆر بە ناخۆشی و هەژاری گەورە دەبن.

مالکوم ئیکس لە ساڵی 1946 دا لە کاتێک دا تنها 21 یەک ساڵ تەمەنی بوو لە سەر دزی گیراو بە 10 ساڵ زیندان مەحکووم کرا. لە دەورانی سەرەتای خوێندنی دا مالکوم تنها قوتابی رەش پێستی کەلاسەکەیان بوو، بەڵام زیرەکی و بەهۆشی و نوومرەی باش ئەویان کردەبوو بە خۆشەویستی ناو کەلاسەکە، ئەو بە جۆرێک خۆشەویست بوو کە لە نیشاندانی شانۆی رابین هوت دا ئەو نەخشی سەرەکی دەگێرا.

بە داخەوە زەوق و ئەلاقەو ئیمانی ئەو بە دەرس خوێندن هەر ئەوەندە بوو، تارۆژێک ماموستاکەی لە سەر دەست نیشانکردەنی پیشە قسەی دەگەڵ دەکات و پێ دەڵێت خوێندن لە دانیشگاو وەکیل بوون بۆ کەسێکی رەشپێست موناسیب نیە، بەو شیوە مالکوم کڵاوی دەچیتە سەرو بەو قسانە باوەر دەکات و لە تەمەنی 15 ساڵی دا دەست لە خوێندن هەڵدەگری.

ئەو سەرەتا دەگەڵ خوشکی باناوی ناتنی روو لە شاری بوستون لە ویلایەتی ماساچوست شوێنیک کە بۆ ماوەیکی بە گۆرینی پیشەی جۆراوجۆر ژیانی خۆیان بەرێوە برد، تا بۆ سەردانێک دەچێتە شاری فلینتی میشیگان، و سەرنجام لە هارلیم سەری وەدەر دەنێ.

هارلیم و زنیدان و ئیسلام

ناوچەی کلیک هارلیم هەڵکوتوو لە شوومالی منهتنی نیۆرک. لە دوای رووداوی تورمەی ئابووری لە ساڵی 1920 تا 1930 ئەو قیرانە هەموو راستی گرتبۆوە، لەو دەورە دا ناوی مالکوم کەوت بوو سەرزاران و لە هەموو شوێنێک هەر باسی دەکرا. سەرەرای ناوبانگی ئەو ناوچە، زۆر بەی کۆرو کۆبوونەوە سیاسیەکان و کۆمەڵایەتییەکان و فرهەنگییەکان لەو ناوچە دەگیران و لە راستی دا بەبوو بە مرکەزی فەرهنگ و رەوشەنبیری و خەربوونەوەی رەشپێستەکانیش لەو مڵبندە حاڵ و هەوایکی تر دابوو بە مالکوم.

سەرەتای ژیانی مالکوم لە هارلیم و دەسپێکی زۆر خیلافکاری و سەرەرۆی دەگەڵ دۆستەکەی شەفیق ئیش، ئەو دوانە رۆژانە بە فرۆشتەنی موادی موخەدیرو سیگار و مەشرووب ، پارەی قومارو عیش و نۆشی شەویان پێدادەکردو دەیان گوزەرانت.

ئەو غیلافکاری و دەزی و سەرکێشیە، بوونە بە هۆی ئەوی کە لە ساڵی 1946 دا لە کاتێک دا مالکوم تەمەنی 21 ساڵ بوو بۆ ماوەی 10 ساڵ بکەوێت بەندیخانەوە.

تنهای زیندان کە مەحموولەن فرسەتێکی باشە بۆ بە خۆ داهاتنەوە و بیرکردنەوە لە رابروی ئینسان و دەست نیشانکردنی هەڵەکان و بەرنامە دانان بۆ ژیانی داهاتوو، لە سەر ژیانی مالکوم کاریگەری زۆر گەورەی بووە.

بۆ نموونە خوێندن و متالعە و ترک کردەنی سیگارو رووکردەن لە دینی ئیسلام لە دەورانی 7 ساڵەی زیندانی مالکوم دا توانی گۆرانێکی گەورە لە ژیانی مالکوم دا پێک بێنی.

هەڵبەژاردنی ناوی خانەوادەگی ئیکس.

ئیلایجا محەممەد،رێبەری ئومەتی ئیسلام لە ساڵی 1934 را تا کاتی مردەنی لە ساڵی ۱۹۷۵ دا رێبەری جوڵانەوەی ئیسلامی بوو. کەسانی وەکوو مالکوم ئیکس و محەممەد عەلی کلی و لوئیس فراخان پیرەوانی گەورەی ئەو بوون.

کاتێک مالکومی تازە موسوڵمان لە ساڵی 1952 دا لە زیندان ئازاد بوو، یەکەم نارەزایەتی مەدەنی خۆی لە گۆرینی ناوی خانەوادەگی خۆی لە ئیش لیتل بە ئیکس دەربری

ئەو دەیگوت ناوی خانەوادەگی ئەسڵی قەمدیمیەکانیشیان هەر لە بیدایەتەوە و لە یەکەم رەشەکانەوە و لەو کاتەرا هاتووەکە رەشەکانی ئەفریقای وەکوو بەردە بۆ ئەمریکا هێنەراوەن، ناوی خانەوادەگی لیتل بە معنای چووک دێت) ئەو ناوەش هەر ناوێکی کەمێک سوکە، ئەوەش رەنگە لە رابردوودا ئەربابێک بۆ قەدیمیەکانی ئەوانیان دانابێت.

مالکوم بە دەست نیشان کردنی ناوی خانەوادەگی ئیکس دەیهەویست بە هەموو رەشەکانی ئەمریکا بڵێت کە سپی پێستەکان، هۆیەتی ئێمەیان دزیوەو ئێستا دەبێ هەموو رەشپێستەکانی ئەمریکا یەکبگرن بۆ ئەوەی هۆیەتی لە دەست چوویان بە دەست بێنەوە.

زۆر بەی رەشپێستەکانی ئەمریکا لە هات و هاوارو تەبلیعاتی مالکوم ئیکس لە دەهەی 60 میلادی دا لە کاتێک دا کە ئەوجگیری جوڵانەوەی مەدەنی رەشپێستەکانی کلک عفاید بوو پێشتیوانیان دەکرد، و زۆر بەیان ناوی خانەوادەگی خۆیان گۆری بە ئیکس.

تێکەڵ بوون دەگەڵ ‘ئومەتی ئیسلام’

مالکوم لە زیندان دا بە هۆی براکەی بەناوی رجینالد، دگەڵ دینی ئیسلام ئاشنادەبێ و لە دوای ئەوە بە ترککردنی سیگارو دوورکەوتنەوە، لە گۆشت خواردنی بەراز، دەستی بە تمرین کردەنی مناسکی ئیسلامی کرد. ناو براو هەرکە لەزیندان ئازادبوو لە سالی 1952 دا فەوری پێوەندی بە جوڵانەوەی ئیسلامی بەرێبەرایەتی ئیلایجا محەممەد کرد.

کلیک ئومەتی ئیسلام (Nation of Islam) ناوی ئەو رێکخراوەبوو، کە لەساڵی 1930دا لە شاری میشیگانی ئەمریکا دامەزرا.

ئیلا یجا محەممەد رێبەری ئەو رێکخراوە، لە رۆژی دامەزرانی لە ساڵی 1934 را تا ساڵی 1975 و کاتی مردەنی هەر یەکەم کەسی ئەو رێکخراوەبوو، هاوبیرە پەروپاقورسەکانی مالکوم ئیکس و محەممەد عەلی کلی و لوئیس فراخان بوون.

کلیک کەسێکی بە شەخسیەت و زۆر شارەزابوو،لە قسەکردەن دا کلیک هەر زوو دەستی مالکومی گرت و گیاندی بە پلەی بەرز لە رێکخراوەکە دا، بە جۆرێک کە ئیلا ئیجا محەممەد مالکومی وەکوو کوری خۆی چاو لێدەکرد، هەر بۆیەش بەرپرسایەتی دەفتەری ئەو رێکخراوەی لە هارلیم بەوی سپارد. مالکوم لەو رێگایەوە، هەر زوو بوو بە وەتەبێژی ئەو رێکخراوە لە سەرانسەری ئەمریکا دا.

بتی دین سانرز تنها تەمەنی 17 ساڵە بوو کە بوو بەلایەنگیری ئەو رێکخراوە، ناو بارو چەند جار سەردانی دەفتەری ئەو رێکخراوەی لە هارلیم کردوو، پاشان شۆرەتی خۆی لە ئیش را گۆری بە ئیکس، ئەو دووانە لە ساڵی 1956 دا پێکەوە ئاشنا بوون و دووساڵ دوای ژیانی هاوبەشیان پێک هێنا.

لە رۆژی 21 مانگی فوری ساڵی 1965 دا لە کاتێک دا مالکوم ئیکس تیرۆرکرا، بتی خێزانی و منداڵەکانی لە رەدیفی یەکەمی ساڵۆنەکە لە ئادووبان دانیشتەبوون.

دەگەڵ یەکەم دەست رێژی هێرەشکەر بۆ سەر مالکوم ئیکس، بتی خێزانی خۆی بە سەر ماندالەکان دا داو کێشانی بۆ بن میزەکان بۆ ئەوەی لە مردەن ڕزگاریان بکات.

لە دوای بێ دەنگ بوونی دەست رێژەکان، بتی بەفەوری رایکردە سەر مێردەکەی و هەویستی لە تەجروبیاتی کاری پرستاری خۆی بۆ دانی تەنەفوسی مەسنوعی و شێلانی قالبی کەڵک وەرگرێ، بەڵام مالکوم بە سێ نەفەر تەقەی لێکرابوو، 21 گووللەی وەلەش کەوت بوون، هەر بۆیە نە بتی خێزانی و نە دووکتۆرەکان توانیان لە مەرگ ڕزگاری بکەن.

بتی خێزانی تارۆژی مردەنی لە ساڵی 1997 دا هەمیشە سەرۆکایەتی رێکخراوەکەی بە موجریم و تاوانباری ئەسلی لە تیرۆری مێردەکەی دا دەزانین و زۆرتر قامکی تاوانی بۆ لای رێبەری تازەیان لوئیس فراخان رادەداشت و زۆر جار لە پێش خەبەرنیگارو رۆژنامەنووسەکان ئەوەی بە روونی باس دەکرد، کە ئەوان مێردەکەیان کوشتووە.

تیرۆری جانئیف کەنەدی رەئیس جمهوری ئەمریکا و رۆژی بێ دەنگی.

کارو تێکۆسان و لێزانی مالکوم ئیکس لە نێو ئەو رێکخراوە دا بەجۆرێک بەرچاو بوو، کە لە ماوەیەکی زۆر کەم دا توانی سیستەمی تەشکیلاتی لە بناغە را بەگۆری و رادەی ئەندامانی رێکخراوەکە لە ساڵی 1950 دا کە تنها 400 نەفەر بوون تاساڵی 1960 برزکاتەوە بۆ 30 هەزار نەفر.

بەڵام لەو سەردەمە را کێشەو ئیختیلافاتی سیاسی لە نێوان الایجا محەممەد و مالکوم ئیکس هەڵگریسا.

مالکوم ئیکس کە خۆی رەشپێست بوو زۆر رێزی لە خەبات و تێکۆشانی رەشپێستەکانی ئەمریکا دەگرت، ناو براو دیگوت رەشپێستەکان مافی خۆیانە بۆ بە دەست هێنانەوەی هۆیەت و مافی پێشێلکراویان لە هەموو هەڵکەوتێک کەڵک وەرگرن و خەبات بکەن، ئەو لە هەموو کۆبوونەوە ئاگراویەکانی دا سپی پێستەکانی بە دژمنی رەشپێستەکان دەناساندن و دیگوت 400 ساڵە زمان و فرهەنگ و ئاو خاکمان داگیر دەکەن، دەبێ رەشەکان یەکگرن و یەک دەست یەک رەنگ بە گژ سپیەکان دا بچنەوە.

بەڵام ئیختیلافاتی ئیلایجا محەممەد و مالکوم ئیکس لە دوای تیرۆری جان ئیف کەنەدی سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 1963 دا بە ئەوجی خۆی گیشت.

مالکوم ئیکس پێ وابوو تیرۆری رەئیس جمهور جان ئیف کەنەدی، ناقزی حەقووقی بەشەرو ئەو تیرۆرەی بە نادروست و دوور لە ئیخلاق دەزانی.

هەر بۆیە زۆر بە تووندی کەوتە بەر غەزەبی ئیلایجا محەممەد و دەستوری پێ دا کە 90 رۆژ حەقی هیچ ئیزهارە نەزەرو وەت وێژێکی نیە.

کار گیشتە جێگایەک کە مولکوم ئیکس دەستی کرد بە ئیفشاگەری لە سەر ئیلایجا محەممەد، کە ناوبراو لە دەرەوە ژنی هێناوە و تێکەلاوی ئەخلاقی و جنسی دەگەڵ کەچە جەعێلەکانی ئەندامی رێکخراوەکە کردووە و هەتا منداڵیشیان لە ناو براو بووە.

دەرکەوتەن لە رێکخراوی ئومەتی ئیسلام و سەفەری حەج’

مالکوم ئیکس لە مانگی ئاپریلی سالی 1964 دا بەرو مەدینە بە مەبەستی حەج وەرێکوت، لەو سەفەرە دا ناو بارو ناو شۆرەتی خۆی لە مالکوم ئیکسەوە گۆری بۆ حاجی مەلیک شاباز.

لە سەرەتای سالی 1964 دا بەڵاوبوونەوەی هەواڵی پێوەندی نامشروعی ئیلایجا محەممەد سەراسەری ئەمریکای داگیر کرد، بە جۆرێک کە ناو بارو داوای لە مالکوم ئیکس کرد، کە تەوای دارو نەداری هەتا ماڵەکەی لە نیویورک تەحولی رێکخراوی ئومەتی ئیسلام بە دات.

لە رۆژی 8 مانگی مارس ساڵی 1964 دا مالکوم ئیکس رەسمەن رایگەیاند کە لەو رێکخراوە جوودا دەبێتەوە و لەو رۆ را هیچ پێوەندیکی سیاسی دەگەڵ رێکخراوەکە نامێنی، بەڵام هەر موسوڵمان دەمێنەتەوە.

ئەو سەبارەت بە پێوەندی خۆی دەگەڵ موسڵمانن و سەفەری حەج ، گوتی ئەوە سەر فەسڵێکی تازەیە، لە ژیانی من دا و لە بەرانبەری رۆژنامە نیگارو هەواڵدەرەکان دا گوتی من دەمهەوی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵاتی ئەمریکا سەبارەت بە رەفتاری دژی ئینسانی بە دژی رەشپێستەکان شەکایەت بکەم.

حاجی مەلیک شاباز دەگەڵ ئەوەی ئیختیلافاتی قوڵی دەگەل ئیلایجا هەبوو، بەڵام خۆی بۆ رێکخەستەنی رێکخراوێک ئامادەکرد، بەناوی یەکیەتی ئەمریکایەکانی ئەفریقا تەبار، یەکیەتێک کە هەر زوو بوو بە مانشێتی سەر رۆژنامەکان و هەواڵی دەستی یەکەمی رۆژنامە و رادوێکانی ئەمریکا، و ئەوەیان بە شەکاف و تەفرەقە لە نێو موسووڵمانەکانی ئەمریکا دا بلاو دەکردەوە.

دامەزرانی ئەو یەکیەتییە، هاوکات بوو دەگەڵ سەفەرەکانی حاجی مەلیک شاباز،بۆ وەلاتانی عەرەبی و دیدارو چاو پێکەوتەن دەگەڵ سەرکردەکانی جیهانی ئیسلام ، ئەو سەفەرانە لە سەر فکرو ئیدیۆلۆژی مالکوم ئیکس ئالوگۆرێکی گەورەیان پێک هێنا.

ناوبراو لە سوخارانێکی بە ناو بانگ دا بەناوی پەنا بردەن بۆ هەر شتێک کە پێویست بێت، لە مانگی ژئوینی ساڵی 1964 دا ئاوا دەستی پێکرد؟ سەلام و عەلێکوم، بەرێوەبەری کۆبوونەوە، خوشک و برایانی بەرێز، ئامادەبووانی خۆشەویست، دۆستان و دوژمنانی بەرێز.

مالکوم لەو قسانە دا مەبەست و ئامانجی ئەو رێکخراوەی کە بۆ بەرگری و پارێزاگاری لە حەقووقی ئەمریکایە ئەفریقا تەبارەکان دامەزراوە روون کردەوە و گووتی ئەڵبەتا لە قانوونی ئەساسی ئەمریکا دا هاتووە کە ئەمریکایە رەشپێستەکان بۆ پارێزگاری لە شەخسی خۆیان دەتوانن چەکیان هەبێ.

لە و دەورانە دا مالکوم ئیکس بە تووندی کەوتە بەر لێشاوی تەبلیغاتی ئیلایجا محەممەد و رێکخراوی ئومەتی ئیسلام، مالکوم لە پێش خەبەرنیگارەکان و هەواڵدەرەکان دا دەیگوت، چاوەروانی ئەوەم دەکرد کە ئەو رێکخراوە زۆر زووتر بم کوژی.

رۆژنامەی قسەی محەممەد کە سەر بە ئومەتی ئیسلام بوو، لە ژماری 10ی مانگی ئوریلی ساڵی 1964 دا کارتۆنێکی بڵاوکردەوە کە لەو دا سەری دوولەت کراوی مالکوم ئیکسی لە شێوەی تۆپێک دا نیشان دابوو، کە چەند جار وەعەرز دەکەوێت و بەرزدەبێتەوە و چەن جووملە قسە دەکات. ئەو کارتۆنە تنها چەند رۆژ دووای ئەوە هات کە ئیلایجا مەعەممەد روو بە لوئیس فراخان سەرۆکی ئومەتی ئسلام گووت بووی کافری وەکوو ، مالکوم ئیکس دەبی سەری لە لەش جوودابکرێتەوە. ئەو قسەی ئیلایجا محەممەد بەردەوام لە لایەن گەورەبرپرسانی رێکخراوەکەوە دووبارە دەکرایەوە.

زۆر کەس پییان وابوو، تهدید کردەنی گیانی مالکوم ئیکس بەو قسانە زۆر جیددیە؟ ئەوانەی کە هەواڵەکانیان گوی دەگرت پێ یان وابوو، کە ئەوە شکربەشینەوە نیەو دوارۆژێکی خوێناوی لە پێشە،لە بەر ئەوەی ئیلایجا خۆی بە سەرکردەو کەسی یکەم و وەکوو مەرجەع، لە خۆی دەروانی و مالکوم ئیکسیش ئەوەی قەبووڵ نەدەکرد،

هەر لەمانگی یەکەمی ئەو هێرەشە تەبلیغاتیانەدا بۆ سەر گیانی مالکوم یکس پۆلیسی ئیف بێ ئای دوو جار تهدیدی لە سەر گیانی مالکوم تەئید کرد.

ئومەتی ئیسلام، لە مانگی ژئوین دا مالکومی بەوە تاوانبار کرد، کە ماڵو دارای ئەوانی داگیر کردووەو شکایەتیان بەرزکردەوە بۆ دادگا و سەرنجام مالکوم ئیکس شەکەستی خواردو رەئی دادگا بە قازانجی ئومەتی ئیسلام شکایەوە و مالکوم ناچار بوو، ماڵەکی چۆڵ بکات.

ساڵی سەرنەویشت

سەفەرە یەک لە دوای یەکەکانی مالکوم ئیکس بۆ وەڵاتانی عەرەبی و دیدارو چاو پێکەوتن دەگەل سەرانی وەڵاتانی ئیسلامی تا ئندازەیەک ئەو یان لە دامەزراندەنی رێکخراوەکە پاشیمان کردەبووە.

ساڵی 1965 بۆ مالکوم ئیکس ساڵێکی پەر تەلاتوم و ماجاربوو، دەرکردەن لە مالەکەی، ئیجازەنەدان بۆ فەرانس و سوخارانی کردەن لەو وەڵاتە، سەرنجام ئاور تێبەربوونی ماڵەکەی لەو شتەناخۆسانەبوون کە بەسەری هاتن.

لە رۆژی 14ی فوری دا تنها رۆژێک دوای ئەوەی کە مالکوم داوای کردەبوو درنگتر لە ماڵەکی دەرکەوەێ ماڵەکی ئاوری تێبەربوو، سەرنجام هەر مەستێک خۆڵەمێش بۆ ئومەتی ئیسلام و کۆلێک نیگەرانی بۆ مالکوم بە جێ ما.

مالکوم لە حاڵێک دا تازە لە سەفەری ئوروپای گەرابووە و سەرگەرمی خۆ ئامادەکردەن بۆ سوخارانی لە بارەی سەرفەرەکی و ئامانجی ئەو سەفەرە لە ساڵۆنی ئادووبا، بۆ سازامنی یەکیەتی ئەمریکایەکانی ئەفریقا تەبار بوو، ئەو شتانەی بەسەرهاتن.

خاڵی کۆتایی

دەسپێکی سەعاتی رۆژی یەکەمی 21 فورییە، تەقریبن 400 نەفەر هاتبوونە سالۆنی شوێنی سوخارانی مالکوم ئیکس ، مالکوم خۆی و پارێزەرەکانی تازە واردی ساڵۆن بەبوون، کە دەنگ و هاواری کەسێک سەرنجی هەموو بە شدارانی بۆ لای خۆی راکێشا، کەسێک لە نێو بە شداران دا هاواری دەکرد و دیگوت پیاوەکە دەست لە گیرفان دەربێنە، لەو لەعزە دا پارێزەرانی مالکوم هەوڵی پاراستنی گیانی مالکومیان دەداو خەڵکیش لە سەحنەکەیان دەروانی، لەو کاتە دا لە رەدیفی یەکەم دا نەفەرێک راست بووە و تفنگە جووت لوولەکەی روو بە مالکوم راگرت و تەقەی لێ کرد، هەر دەگەڵ تەقەی یەکەم، دووکەسی تریش راست بوونەوە ئەوانیش کە تفنگی نیوەخوتکاریان پێ بوو، روو بە مالکوم تەقەیان کرد.

تیمە دوکتۆرەکان لە سەعاتی سێ و نیوی دوای نێوەرۆ دا مردەنی مالکوم ئیکس (لیتل) یان راگیاند.

دوکتۆری بەشی قانوونی لە کاتی شکافی کردەنی تەرمی مالکوم ئیکسی 39 ساڵە دا کوونی 21 گوللەیان لە سەر بەدەنی ناو براو دینەوە، کە بە تفنگەکانی تۆماس هیگن، نۆرمین 3 ئیکس و باتلێر ئیکسی 15 و جانسۆن هاوێژەرابوون.

هەر سێک هێرەش کەرەکە، ئەندامی ئومەتی ئیسلام بوون، لە لایەن پۆلیسەوە گیران و رەوانەی دادگا کران.

سەرنەویشتی هێرەش کەران.

1- نورمین 3 ئیکس باتلێر کە ناوە ئیسلامیەکەی محەممەد عەبدولعەزیز بوو، لە سالی 1985 دا لە لایەن دادگاوە حافووکرا و لە زیندان ئازاد بوو، ئەو دوای ئازادبوونی بوو بە بەر پەرسی مەزگەوتی ئومەتی ئیسلام لە هارلیم.

2-تۆماس 15 ئیکس جانسۆن، لە دەورانی زیندانی دا لە ئومەتی ئیسلام جودابوەو خۆی بە موسوڵمانیکی سوننی مەزهەب ناساند. و ناوی خەلیلی ئیسلامی بۆ خۆی هەبژارد و ناوبراو لە ساڵی 1987 دا لە زیندان ئازاد بوو و لە سالی 2009 دا مرد.

3- تۆماس هیگن، ئەو کەسە بوو کە یەکەم گووللەی رووبەروی مالکوم تەقاند، لە دوای ناوی موجاهیدی حیلمی بۆ خۆی دانا، ناو براو 45 ساڵی تەواو لە زیندان دامایەوە، سەرنجام دادگا ناوبراوی لە سالی 2010 دا ئازاد کرد.

تۆماس هیگن لە دوای زیندان خۆی لە ئومەتی ئیسلام دوورکردەوە و زۆر جار پەشیمانی لەوە دەربریوە کە تەقەی لە مالکوم ئیکس کردووە.

من بەسەرهاتی مالکوم ئیکس ناسەراو بە حاجی مەلیک شابازم بە دوو مەبست نووسی یەکەم ، بەرچاو روونییەک بۆ ئەو کەسانەی کاری سیاسی دەکەن و پاداشی حیزبەکەیان لە ئاخیری کاردا و ئیغتیلافاتی دەروون حیزبی کار بە کوێ دەگەیێنێ.

دووهەم، کێشەی دوو رەگەزی رەش و سپی، لە ئەمریکا و هەڵکەوتەنی کاسانی کاریزماو خەبات کار بۆ رزگاری نەتەوەکەیان و چۆنیەتی ژیانیان و داهاتویان.

ئێمە دەتوانین لە کوردستان ژیانی دوکتۆر قاسملووی گەورەو بەرێز عەبدولا ئوجەلان لە زیندان دا بە نموونە بێنینەوە. خۆ زۆرن ئەو رێبەرو سەردارو گەورە پیاوانەی رێگای ڕزگاری نەتەوەکەمان کە بۆ نموونە باسیان بکەین، بەڵام بە باوەری من ئەو دوو نموونە کافین، کە دەیان توانی هەموو شتێکی خۆشیان هەبێت بۆ ژیان و قەت ئازاری زیندان و ئاوارەگەی نە کێشن و زۆر چاک بژین، بەڵام ئەوان هەموو شتێکیان پێشکێش بە بارەگای ئازادی نەتەوەکەیان کرد.

ئامادەکردنی رەحمان ئیبراهیم زادە.