تاوان. ڕازاو هەمزەپوور
ده‌گێڕنه‌وه،
دوێنێ و پێرێ، له لای نه‌یارانه‌وه،
گێژه‌ڵووكێك به مه‌بستی گڵاوی،
به‌ره‌و به‌شێكی نیشتمانه‌كه‌م (كوردستان) هات
دڵڕه‌قانه، له گوند و شاران،
هه‌ڵیكرده بۆران و، كاره‌ساتی خوڵقاند.
زۆری دا ، له لاجانگی سپی و سۆڵان
كردیه تۆقان ، له شه‌قام و له كۆڵانان.
له شاری شێخ ، له قةڵای له گیران نه‌هاتوو،
له كه‌ركووكی گڕ له ئاسمان،
له بارزان و، پشده‌رو هه‌ڵبجه،
له گه‌رمێن و گشت ده‌ڤه‌ران،
پۆڵ، پؤل، هه‌ڵیانبڕین مناڵی جوان،
كه‌وایان دیت،
په‌یدا بوو، ده‌نگی دایه، ئه‌ی دایه،
ده‌هاته گوێ، ده‌نگی هاواری مه‌ڕۆ ، مه‌ڕۆ ئه‌ی دایه
كه هه‌ڵبڕان په‌پووله‌كان،
له گه‌ڵ هه‌ر ئاوڕ دانه‌وه‌یه‌كی مناڵێكی چاوگه‌ش،
بۆ دایكیان،
هه‌زار ئاوات له چاویان باری و،
كه‌وته زه‌وی.
ئه‌و جوانانه، بۆ كوێ بران؟
بۆ شكانی تینووی زه‌روه خوێن مژه‌كان.
كه ئه‌وانه ئاوا به‌رق بردران،
زۆری نه‌برد، زۆردار گیران،
بوون به ئه‌سیر و،
هه‌موو خنكان.
جا هۆ كیژۆڵه‌ی چاوكاڵ،
هۆ باوكانی پیر و جوان،
هۆ خوشك و دایكانی ئه‌نفاكراو،
بنوون به ئاسووده‌یی و،
مژده‌بێت لێتان ،
قه‌سابه‌كانی كه ئێوه‌یان خنكاند.
هه‌موو خنكاون و ، نیشتمانه‌كه‌تان ئازاده.