به بۆنه‌ی ١٠ ساڵ کاری پڕ بایه‌خی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ. لوقمان زه‌هرایی
١٠ ساڵ به سه‌رکارو تێکۆشانی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ تێپه‌ری و له‌و ماوه‌یه‌دا دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و ماڵپه‌ره کاک حه‌مه‌ره‌سول که‌ریمی ره‌نج و زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونی زۆری بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ره دیوه و مایه‌ی زۆری له خۆی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی کاری ماڵپه‌ره‌که نه‌وه‌ستێ. به بۆنه‌ی تێپه‌رینی ١٠ سال به سه‌ر دامه‌زرانی ئه‌و ماڵپه‌ره ره‌نگینه‌دا،
پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشانه‌ی خۆم پێشکه‌ش به به‌رێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و ماڵپه‌ره، واته کاک حه‌مه‌ره‌سول که‌ریمی ده‌که‌م و هیوام وایه که له داهاتووش هه‌روا بۆ خزمه‌ت به وشه‌ی کوردی و رێزلێنان له بیرورای ئازاد درێژه به تێکۆشانی خۆی بدا.
ماڵپه‌ری گیاره‌نگ له ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا بابه‌تی جۆراوجۆری سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو کردۆته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی من بینیومه و ئاگاداربم، به بێ سانسۆر کردن بابه‌ته‌کانی نوسه‌رانی بڵاو کردۆته‌وه و قه‌زاوه‌تی له سه‌ر بابه‌ته‌کانیش به خوێنه‌رانی ئه‌سپاردووه. ١٠ ساڵ کار‌و تێکۆشانی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ جێگای رێز‌و پێزانینه و ئه‌و ماڵپه‌ره یه‌کێک له ماڵپه‌ره باش و پڕ خوێنه‌ره‌کانی ئینتێرنێتی بووه. من وه‌کوو نوسه‌رو خوێنه‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ هیوام وایه که له داهاتووش دا به بێ هیچ جۆره سانسۆرێک بابه‌ته‌کانی نوسه‌ران بڵاو بکرێته‌وه و هه‌روا بۆ خزمه‌ت به مێدیای کوردی و دروست کردنی فه‌زایه‌کی پر له دیالۆگ بۆ له یه‌کتر تێگه‌یشتنی زیاتر له نێو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی به تایبه‌ت له تاراوگه دا هه‌وڵ بدا و کار و تێکۆشانی خۆی چالاک‌تر له پێشوو درێژه پێ بدا.
لوقمان زه‌هرایی
5.4.2013