گیاڕەنگ، دیزاینێکی سادەی هەیە، هەر بۆیە لە کاتی سەردان، سەر لە خوێنەر ناشێوێنێ. مەسعوود مەناف

کاک حەمەرەسووڵی بەرێز ئەم کاتەت باش. بێگومان، جێ پەنجەی ماڵپەڕی گیاڕەنگ بە رۆژنامەنووسی ئێلێکترۆنی کوردیدا دیارە و نکۆڵی لە شوێندانەری و رەچەشکێنی ناکرێ. یەکێک لە گرفتەکانی رۆژنامەنووسی ئێلێکترۆنی کوردی، بەردەوام نەبوونییەتی. دیارە نامهەوێ بچمە سەر هۆکارەکانی ئەو مەسەلەیە، بەڵام ساڵانە شایەتی دەسپێکی چالاکی دەیان ماڵپەڕی رەنگاورەنگ هەین بەڵام پاش ماوەیەک دەبینین کە چرایان کز دەبێ و هێدی هێدی دەکوژێتەوە.

یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ ئەوەیە کە ساڵەهایە، نەیهێشتووە ئەو چرایە کز بسووتێ و بکوژێتەوە و هەر بۆیەش، جێی لە دڵی هەژمارێکی زۆر خوێنەراندا کردۆتەوە، خوێنەرانێک کە دەزانن گیاڕەنگ هەیە و دەمێنێ.

گیاڕەنگ، دیزاینێکی سادەی هەیە، هەر بۆیە لە کاتی سەردان، سەر لە خوێنەر ناشێوێنێ. بابەتەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک، پۆلین کراون و ئارشیڤەکەی، ئیمکانی دۆزینەوەی بابەتی زۆر کۆنیشت پێدەدا. چ لادانێک لە هێڵی نەتەوەیی لە ناوەڕۆکدا نابینرێ و …هەر بۆیەش گیاڕەنگ لە نەوعی خۆیدا، یەکێک لە ماڵپەڕە سەرکەوتووەکانی کوردی بە شێوەزاری سۆرانییە.

هیوادارم هەر وەک پێشوو، ماندوونەناسانە بەردەوام بن.

رێز و حورمەت

مەسعوود مەناف