بۆ گیارەنگی هەردەم رەنگین. حوسێن حەسەن زادە

گیارەنگی خۆشەویست و لە بەردڵان، وا ساڵێکیدیکەش بە تەمەنی پڕ لە خزمەت و شانازیت زیاد بوو، زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە لە سەرەتای دەست بەکاربوونتەوە هاوڕێتم و کەم شەو و ڕۆژ هەبووە و هەیە کە بۆ جاریک و دووجار و چەند جاریک سەردانم نەکرد بێ و سوودم لە بەرهەمە رەنگێنەکانت وەر نەگرتبێت و دەگەڵت دا نەکەوتبمە باس و گفتووگۆ.

لە بەر چاوو دڵ و دەروونی مندا ئاوای، هەر ئەو ڕۆژەی کە وەشانی خۆت تێدا دەست پێ کرد، ڕۆژی بە گژداچوونەوەی زوڵم وستم ، ڕۆژی خۆڕاگری و فیداکارییە ، ئەو ڕۆژەیە کە داگیرکەرانی کوردستان لە ٢٤/٠٤/١٩٧٤دا شاری جوان و مەکۆی کوردایەتی، قەڵادزی یان بە بۆمبی ناپاڵم بۆردوومان کرد و خەڵکێکی زۆریان شەهید و بریندار کرد، تۆش ١٠ ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژیکی وادا، بۆ ڕیز گرتن لە یادی شەهیدانی ئەو رۆژەی شارەجوانەکەی قەڵادزی وەشانی خۆت دەست پێ کرد هەتا بە دوژمنانی کورد بڵێی بە بۆمب و فڕۆکە و قڕ کردن و تۆقاندن ناتوانی ئەم گەلە بە چۆک دابێنی.

خزمەتەکانت بەرزن، پیڕۆزن، هەست بە ماندووبوونت دەکەم، بەرووخسارتەوەماندووبوون دیارە، واهەست دەکەم بابەتەکانت هێندیک سنووردار کراون ڕەنگە من لە هەڵە دابم بەڵام داوا و تکا و سەرنجم ئەوەیە هەر وەک پیشوو کراوەو دڵفران و بڵاوکەرەوەی بابەتیهەمەجۆربەلە هەواڵ و ئاگاداری و بابەتی سیاسی، ئابووری، ئەدەبی، و کولتووری و.. دا.

هیوای سەرکەوتن وسەربەرزیتان بۆ دەخوازم بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە گەلە بەشخوراوەکەمان و پڕ بەدڵ پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم کە تەمەنی درێژ بێ..

دەگەڵ ریزو حوورمەت حوسێن حەسەن زادە