گیاڕەنگیش وەکوو هەموو ماڵپەڕەکانی تر کۆمەڵێک خاڵی بەهێزو لاوازی هەن! ئاسۆ خەبات

سڵاو و ڕێز بۆ بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ. هیوادارم کە بەردەوام بن لە خزمەتی بواری راگەیاندن و خەباتی نەتەوەیی و سیاسی گەلی کورددا، بێگومان گیاڕەنگیش وەکوو هەموو ماڵپەڕەکانی تر کۆمەڵێک خاڵی بەهێزو لاوازی هەن! بەڵام ئەوەیکە گیاڕەنگ لە ماڵپەڕو وێبسایتەکانی تری هاوشێوەی هەڵداوێرێ، لە راستیدا خاکی و خەڵکی بوونی ئەو ماڵپەڕەیە!

بە شێوەیەک کە وێڕای هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە کوردستان و جیهان، کۆمەڵێک هەواڵی پێویستی کۆمەڵایەتی، وەکوو هەواڵی کۆچی ئازیزان و پرسەو شوێنی پرسەکان و هتد….. تێدا بڵاو دەبنەوە کە خەڵک خۆیان تێدا دەبینێتەوەو گیاڕەنگ وەک هاوخەم و خەمخۆرێکی خۆیان چاو لێدەکەن، ئەوەش لە دیدی منەوە یەکێک لە خاڵە بە هێزەکانی ماڵپەڕی گیاڕەنگەو تایبەتمەندیەکی بێ وێنەیە کە بە باڵای ئەو ماڵپەڕە خنچیلانەیە بڕاوە! هەموو ماڵپەڕو ناوەندەکانی راگەیاندن هەوڵ دەدەن بۆن و تامێکی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بە بڕوای من لە تەنیشت خەبات و تێکۆشانی سیاسیدا، تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی بوون بۆن و بەرامەی تایبەتی ماڵپەڕی گیاڕەنگە کە هیوادارم ئەو لاپەڕە زێرینەی خۆی هاوشانی لاپەڕەکانی تری بپارێزێت و پەرەی زیاتری پێبدات.

وێڕای پیرۆزباییەکی گەرم بە بۆنەی دەسپێکی ١١ ساڵەی ماڵپەڕەکەتانەوە، ئاواتم سەرکەوتن و سەربەرزیتانە.

هەر بژین و سەرفراز

براتان: ئاسۆ