گیاڕەنگ وەک خۆی. ڕۆژە عەزیزی

لەم سەردەمی ئێستا لە دنیای مەجازیدا کۆمەڵێک ماڵپەر هەیە کە هەوڵ دەدات دەنگی نارەزایەتی ژنێکی ماف خوراو لە کۆمەڵگەکەی بگەیەنێت بە ڕای گشتی. بە دڵناییەوە ماڵپەری گیاڕەنگیش بێبەش نەبووە لەو خزمەتە و هەوڵی خۆی داوە بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی ماف خوراو لە کۆمەڵگەدا و ئاشنا کردنی هەردوو ڕەگەز بە پرسی یەکسانی لە کۆمەڵگەدا.

لە ماوەی دە ساڵ کار کردنی گیاڕەنگ ئەوە سەلمێندراوە کە ئەم ماڵپەرە زۆر بە دڵێکی ئاوەڵاوە پێشوازی لەو باسە کردووە و هەموو هەوڵەکانی خۆی وەگەڕ خستووە کە بتوانێ لە رێگەی بڵاوکراوە جۆراوجۆرە پەیوەندی دارەکانییەوە ببێتە ئاوێنەیێک بۆ پرسی ژنان و پارێزگاری لە مافی ژنان بکا.

گرنگیدان بە وەها باسێک ئەرکی سەرشانی گشت میدیای کوردیەوە کە گیاڕەنگ ئەو ئەرکەی بە باشی بەڕێوە بردووە. هەر نووسەرێک لە هەر روانگەیێکەوە کە بابەتی ناردووە بۆ گیاڕەنگ، بەڕێوبەرانی ئەم ماڵپەڕە بە بێ لە بەرچاو گرتنی سەلیقەی تاک و سەپاندنی بیرێکی تاکەکەسی، ئەم بابەتانەی خسوتە بەر چاوی خوێنەر. ئەمە خۆی جێگەی سپاسە بۆ ئەم ماڵپەڕە و بەڕێوبەرانی کە دەنگی ژنانی ماف خوراو و نووسراوەی هەر نووسەرێک وەک خۆی بە گشت لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەگەیێنێ و بڵاوی دەکاتەوە.

لە دەساڵەی دەستبەکار بوونی ئەم ماڵپەڕە، پیرۆزبایی لە بەڕێوبەری ئەم سایتە دەکەم و سەرکەوتنی بۆ بە ئاوات دەخوازم. هیوادارم نموونەی وەها ماڵپەڕێک کە لە هەموو بوارەکاندا خزمەت دەکا روو لە زیادی بێ.

پیرۆز بێ و سەربەرز بن

رۆژە عەزیزی