پەیامی پیرۆزبایی بەرێزان کەماڵ ڕەستگار، ئەحمەد میرزای و سەید جەعفەر غەفووری
بەرێوەبەری ماڵپەر کارێکی یەکجار قورس و ئینێرژێکی زۆری گەرەکە. ١٠ ساڵ درێژە دان بەکاری رۆژنامەگەری لەسەر تۆڕی ئینترنێت،کە بەشی هەرەزۆری ئەرکی بەڕێوەبردنی لەسەر شانی کاک حەمە رەسوڵ کەریمی یە، کارێکی یەکجار قورس و ئینێرژێکی زۆری گەرەکە. لەم رۆژەدا پڕ بەدڵ پیرۆزباییت پێدەڵێم و دەستەکانت دەکوشم.
سوپاس لەوەی کە لە ماڵپەڕی گیارەنگ زۆر زانیاری و هەواڵم وەرگرت .هەر ساخ و سڵامەت و بێ وەی بی کاک حەمەرەسوڵی تێکۆشەر!
کەماڵ ڕەستگار
خۆشه‌ویستی و راستگۆیی سه‌ربه‌خۆیی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ ده‌گه‌رێته و بۆ به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ، ئه‌و به‌رێزەی که بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی و ئازادی کورد‌و کوردستان چه‌ندین په‌نچه‌ی ده‌ستی و قاچێکی کردوونه قوربانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. بۆیه کاک حه‌مه‌ره‌سووڵ گیان ته‌نیا ئه‌وەنده‌م له ده‌ست دێت بڵێم ئه‌و په‌نجانه که بۆ کورد و کوردستان بۆ به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ری گیارەنگ به‌خشیتن ماچ ده‌که‌م پیرۆز بێ 10 ساڵ کار‌و تێكوشانی به‌رده‌وامی ماڵپه‌ره شیرین و خۆشه‌ویسته‌کەمان.
ئەحمەد میرزای
به بونه‌ی تیپه‌ربوونی 10 ساڵه‌ی سایتی خۆشه‌ویستی گیاره‌نگ پر به دڵ پیرۆزبایی له به‌رێوه‌به‌ران و کارگێرانی ئه‌م سایته ده‌که‌م، ده‌ستخۆشی و ماندوو نه‌بوونیش له برای به‌رێزم کاک حه‌مه‌ره‌سوڵ که‌ریمی ده‌که‌م، هیوام سه‌رکه‌وتنتانه له هه‌موو بوارێک دا.
سەید جەعفەر غەفووری