به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو ستاڤی ماڵپەری گیارەنگ. تاهیر عبدوڵڵا پوور
به بۆنه‌ی تێپه‌ر بوونی ١٠ ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ماڵپەری گیارەنگ دا و چونە ناو ساڵی ١١ هەمینەوە پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ئێوه و یه‌كه‌یه‌كه‌ی ستافه‌كه‌تان و رۆژنامەنوسان و خوێنەرانتان ئەکەم بەو هیوایەی کە هەمیشە گەشاوەتر ئەم ماڵپەرە رەنگینە ببینین و خزمەتی جوانتر بە خوێنەرانی بکات. ماڵپەری گیارەنگ شانبه‌شانی ماڵپەرەکانی تر، توانیوه‌یه‌تی خزمه‌تێكی زۆری بواری راگه‌یاندنی كوردستان و گه‌یاندنی زانیاری و هه‌واڵه‌كان بكات بۆ خوێنەرانی هه‌روا خزمه‌تێكی زۆری كایه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ر و كلتوری كوردیش بكات، له‌وباره‌یه‌شه‌وه جێ په‌نجه‌ی ماڵپەری گیارەنگ دیار‌و ئاشكرایه.
له‌و یاده‌دا دووباره پیرۆزبایی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌م و هیواخوازم له داهاتووشدا پیشه‌ییانه‌ترو كاریگه‌رتر به‌شداری گه‌شه‌پێدانی كاری میدیا‌و گه‌یاندنی زانیاری راست و دروست بكه‌ن بۆ خه‌ڵك.