گیارەنگ خزمەتێکی بەرچاوی بە ڕێبوارانی رێبازی کوردایەتی کردوە. سەید ئەحمەد حوسێنی

لە گەڵ دەربڕینی ڕیز و حورمەت بۆ تیکۆشانی بێوچانی ماڵپەری گیارەنگ! یەکێک لە ئۆگرانی ئەو ماڵپەرەم کە رۆژانە سەردانی دەکەم. بڕوام وایە لە بواری جۆراو جۆر دا خزمەتێکی بەرچاوی بە ڕێبوارانی رێبازی کوردایەتی کردوە، ئەدەبیاتێکی پاراو و خاوینی بەکار هێناوە، خۆی نەکردۆتە پێگەیەک تا کەسایەتی کەس یا لایەنێک بریندار بکات و نەریتێکی باشی ڕەچاو کردوە و هەر بەو هۆیەشەوە بۆتە جێ متمانەی خوێنەرەکانی و ئەو کەسانەی بابەتی بۆ دەنووسن. دە ساڵ لە سەر یەک کارکردن و ئیدامە دانی بێ راوەستان جگە لە ماندوویی نەناسی و نیشتمانپەروەری بەرێوەبەرەکەی چی دەیکەی تێدا نییە.

لە خزمەتەکانی ماڵپەری گیارەنگ، برەو دانی بیری نەتەوەیی، دانی زانیاری جۆراوجۆر لە پەیوەندی بە ئەدەب و هونەر و داب و نەریتی کوردەواری، ئاگارادی لە سەر روداوە خۆش و ناخۆشەکان، بلاو کردنەوەی بیروبۆچونە جیاوازەکانی ئەو کەسانەی بابەتی بۆ دەنیرن و ڕاگرتنی پرستیژ و حورمەتی تاک و کۆ، دەمانهێنێتە سەر ئەو بروایە ئافەرین و دەستخۆشی لە بەرێوبەر و هەموو ئەو کەسانە بکەین کە لەو ماڵپەرە دا بە جۆریک جێی پەنجەیان دیارە.

بەردەوامی بۆ گیارەنگ، سوپاس بۆ کاک حەمەرەسوڵ کەریمی

سپاس. سەید ئەحمەد حوسێنی / فینلاند