بابەتەکانی تایبەت بە ١٠ ساڵەی گیارەنگ

لە ماوەی ١٠ ساڵ کار و تێکۆشانی ماڵپەری گیارەنگ و وەشانی لە سەر تۆری ئینترنێت دا، ئەمساڵ لە لایەن کۆمەڵێک لە خوێنەر و بینەری ماڵپەری گیارەنگ و چەندین کەسایەتی ئەدەبی و ڕۆژنامەنووس و دۆستان و پشتیوانانی گیارەنگەوە کۆمەڵە بابەتێک وەک پیرۆزبایی و هەروەها نووسینی ڕوانگە وبیرو بۆچوونی خۆیان

لە سەر گیارەنگ و هەروەها بە دەربرینی تێ‌بینی و پێسنیار و ڕەخنە ماڵپەری گیارەنگیان بەسەر کردۆتەوە و ئێمەش هەوڵمان داوە هەموو بابەتەکان لەو لاپەرەیە دا کۆ بکەینەوە.