که‌ماڵ که‌ریمی : هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری هیچ گۆڕانکاری‌یه‌ک له سیاسه‌ته‌کانی ئێران‌دا پێک ناهێنن
ڕۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش غولامعه‌لی حه‌داد عادل خۆی له کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی کشانده‌وه. که‌مالی که‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له لێدوانێک‌دا بۆ ده‌نگی کوردیی ئه‌مریکا ده‌ڵێ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له ئێران هیچ مانایه‌کی هه‌ڵبژاردنی تیادا نیه‌و به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه زۆرن.
که‌ماڵ که‌ریمی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا پاش خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان کرد، ئه‌وا بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌ر له ده‌نگدان بڕیار دراوه کێ ببێته سه‌رۆک کۆمار‌و بڕیاره‌که‌ش له‌لایه‌ن عه‌لی خامه‌نه‌یی‌یه‌وه دراوه.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌باره‌ی بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسی‌یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ده‌ڵێ حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێشتاش له‌و بڕوایه دایه که هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێکه بۆ خه‌ڵک تا ده‌نگی خۆی له هه‌ڵبژاردن‌دا هه‌ڵببڕی، به‌ڵام ڕێژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو میتۆد‌و میکانیزمێکی به‌کارهێناوه تا ڕێ له ده‌نگی خه‌ڵکی ئێران بگرێ.
که‌ماڵ که‌ریمی سه‌باره‌ت به جیاوازی له نێوان هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتووی ئێران‌و هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی ساڵی 88 که حیزبی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی نه‌کرد، ده‌ڵێ ئه‌و سیاسه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌و کاته‌دا وای کرد که دوو که‌س له کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 88، واته مووسه‌وی‌و که‌ڕوبی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر مافی که‌مایه‌تی‌یه‌کان‌و به تایبه‌تیش مافی کورد به‌رنامه‌و به‌یاننامه بده‌ن.