یادێک لە هونەرمەندی ناودارری شمشاڵژەن مامۆستا قالەمەڕە. ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی

نامیلکەی یادێک لە شمشاڵژەنی ناوداری کورد قالەمەرە لە ئامادەکردنی ڕەحمان نەقشی کۆمەڵێک باس و بابەتی پەیوەندیدار بە مامۆستا قالەمەڕەی هەردەم زیندوو لە خۆ گرتوون، کە بەشێک لەو بابەتانە ئاوڕ لە ژیان و بە سەرهاتی ئەو کەڵە پیاوەی گەلەکەمان داوەتەوە و هاوکاتیش هەندێک شێعر و هەڵبەستی تایبەت لە شێعرانی کورد لە سەر شمشاڵژەنی مامۆستا قالەمەڕەی لە خۆگرتوون.