چۆنیان پێ خۆش بێت وای ده‌بڕن؟ ئەحمەد مەکڵاوەیی
ماوه‌یه‌كی زۆره له سه‌ر راگه‌ێنه‌كانی ناوخۆی ئێران و بیانیه‌كان وكوردیه‌كان، باس هه‌ر بۆته باسی هه‌ڵبژارنی ره‌ئیس جمهوری له ئێران‌دا و سه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش زۆر به‌وردی بۆ چه‌واشه‌كردنی بیر ورای ناو خۆی ئێران و دونیای ده‌ره‌وه، ره‌وتێكی ته‌بلیغی به‌رفراوان و قوراوی ، قوراوتر له مێژووی 33 ده‌سه‌ڵاتدارتيان له ئێرانی به‌ڵا لێدراو دا، ده‌ست پێ كردوه و سه‌ران و كار به ده‌سته سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و رێژیمه به ئه‌نده‌ن بۆوونه چه‌ند ده‌سته و ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو كه‌س رون بووه و رووی داوه و رۆژانه كاوێژی سه‌ر زاریان بووه، بۆ ته‌فره‌دانی خه‌ڵك به یه‌كتری ده‌ڵین كه هیچیان له چوار چێوه‌ی نیزامی كۆماری ئیسلامی ناچنه‌ده‌ر و مه‌بنای كار و ته‌بلیغ و چه‌واشه‌كارین بۆ سه‌ر خستنی پرۆژه‌ی هه‌لبژاردنه‌كه‌یانه كه ده‌مێكه كه‌سی باوه‌ڕ پی كراوی خۆیان داناوه .
پاش سێ رۆژی تر یه‌كێك له ئه‌و تیرۆریستانه كه له ئوروپا و ئه‌مریكا و لووبنان و عیراق و زۆر شوێنی تر، كه‌سانی وه‌ك قاسملوو و، ره‌زا مه‌زلوومیان و، به‌ختیار و، ره‌جه‌وی و، شه‌ره‌فكه‌ندی و كوره رووناكبیره‌كانی كه له قه‌تڵه زنجیره‌یه‌كاندا ، به‌شدار بوون ده‌كرێته سه‌ر كۆماری ئێران و هیچ له وه‌زعه‌كه‌ش ناگۆڕێت .
ئه‌رێ به‌راست كام یه‌ك له‌و چه‌ند كه‌سه‌ی ئێستا له‌و مه‌یدانه ره‌واڵه‌تیه‌دا ماونه‌وه دلسۆزی خه‌ڵكی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بوون؟ كامیان ده ستیان له قورگی لاوه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له ئێران‌دا ده‌ژین نه‌ناوه‌و سه‌روه‌ت و سامانیان به تاڵان نه‌بردوون؟كام یه‌ك له‌وانه له گیران و زیندانی و ئیعدامه‌كانی به تاك و كۆی كورانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بێ خه‌به‌ر بوون؟ ده‌ی گه‌ر وایه، ئه‌م هه‌موو هه‌راو هووریایه بۆ چی ؟
ئەوەی لە ڕاستی دا بێ، خه‌ڵك به‌شداری بكات و نه‌كات به‌قسه‌یان ناكرێت و نه‌كراوە و چۆنیان پێ خۆش بێت وای ده‌بڕن.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی