ئاگاداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی حاجی مەلا محەممەدی ڕەستگار لە شاری ستۆکهۆڵم
بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەلا محەمەدی رەستگار، پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان و برا گەورەی کاک حەسەن رەستگار ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و تێکۆشەری بەوەفا و ناسراوی رێگای بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد و پێشەوا قازی محەمەد، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، بۆ ڕێزگرتن لەو مرۆڤە خۆشەویست و کوردپەروەرە، کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە ” کۆمۆنی مەشتا” ی ستۆکهۆڵم ڕێکدەخات.
بەشداریتان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی باری گرانی ئەم کۆستە و ڕەواندنەوەی تەمی خەمی بنەماڵەی کۆچکردوو و هەروەها ئەمەگ دارییە بە رێبازی نیشتمانپەروەران و رێبوارانی رێگای کۆماری کوردستان.
شوێن و کاتی رێورەسمەکە لەم ئادرەسەی خوارەوەیە:
Märsta
Valstavägen 80
رۆژی : شەممە
رێکەوتی: ٢٠١٣-٠٧-١٣
کاتژمێر: ١٣ تا ١٧
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی سوئێد
بە بۆنەی کۆچی دوایی بەرێز حاجی مەلا محەممەدی رەستگار، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات و بە تایبەت بەرێز و تێکۆشەر کاک حەسەن ڕەستگار و ئەندامانی بنەماڵە شۆرشگێرەکەی و هەموو دۆست و ئاشنا و خزمانی دەکەم و ئاواتەخوازم کە کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و ڕووحی شاد.
حەمەرەسووڵ کەریمی