هه‌ل و مه‌رجی ناو گرتووخانه‌کانی ئێران و مه‌رگی زیندانیه‌کان. جەبار ئەحمەدوەندی
رژیمی ئیسلامی ئێران ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه یه که به زۆره ملێ و به زه‌بری تووند و تیژی و کووشت و کووشتار و تۆقاندن به سه‌ر ئێران دا ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌بات. له‌و ماوه‌دا بۆ چاو ترسێن کردنی خه‌ڵکی ئازادی خواز گرتووخانه‌کانی پڕ کردوون له که‌سانی تێکۆشه‌ر و چالاکوان له هه‌موو بواره‌کاندا و له قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی ته‌مه‌نی نه‌گریسی خۆی دا به ده‌یان جار به شێوه‌ی ده‌سته جه‌معی و کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ بۆ به‌رده‌م په‌تی سێداره‌ی بردوون و به‌م جۆره گیانی لێ ستاندوون. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه به به‌رده‌وامی شاهید و گوێ بیستی ئه‌وه بوویین که زیندانیه‌ک له ناو زیندان دا گیانی له ده‌ست داوه و قه‌ت ڕاستی هۆکاری ئه‌و مه‌رگه له لایه‌ن زیندانوانه‌کانی ڕژیمه‌وه ئاشکرا نه‌کراوه و هۆکاره‌ی مه‌رگی ئاسایی ڕاگه‌یاندراوه. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه به هۆی هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری ناو زیندانه‌کان و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی زیندانیه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و ڕێژه به‌رچاوه له مرگی زیندانیه‌کان بووه…، ڕژیم تا ئێستا ڕێگای نه‌داوه که به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له هۆکاره‌کانی مردنی زیندانیه‌کان بکۆڵدرێته‌وه و لایه‌نێکی بێ ته‌ره‌ف له‌و باره‌دا لێکۆڵینه‌وه بکات.
له ساڵانی دواییدا ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رز بۆته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که گیانیان له ده‌ست داوه له که‌سانی سیاسی و دژبه‌رانی ڕژیم بوون. دوایین ڕووداو له‌و پێوه‌ندیه‌دا گیان له ده‌ست دانی ئه‌فشین ئه‌سانلوو بوو که به دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی ناو براو له ناز زیندانی ڕژیم دا شه‌پۆلێکی به‌رین له ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن پاریزه‌ره‌ران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ وه‌ڕێ خراو به بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌ت و بڵاو کراوه‌ی پێوه‌ندیدار به‌م ڕووداوه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان وه‌بیر هیناوه‌ته‌وه که پێویسته هه‌موو لایه‌ک له پێناو وه‌ستاندنی کووشتنی گیراوانی سیاسی له لایه‌ن ڕژیمه‌وه و له‌ژیر ئازار ئه‌شکه‌نجه‌دا ، هه‌وڵێکی به‌رین و به‌ربڵاو بدرێ.
خه‌ڵکی کوردستان و ئازادی خوازانی کورد که هه‌میشه و به به‌رده‌وامی که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش و په‌لاماری ڕژیمی ئیسلامی ئێران له‌و مه‌رگ و تێدا چوونه پڕ له شک و گووماناویانه له ناو گرتووخانه‌کانی ڕژیم دا بێ به‌ش نه‌بوون و به ده‌یان گیراوی سیاسی و که‌سانی ئاسایی له ناو گرتووخانه‌کانی ڕژیم دا به شێوه‌ی گووماناوی گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌واڵی مه‌رگیان له لایه‌ن رژیمه‌وه یان به مه‌رگی ئاسایی له قه‌ڵه‌م دراوه یان نه‌خۆشی ڕاگه‌یاندراوه. … ، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی گیراوان له ناو گرتوخانه‌کانی رژیم دا بووه به به‌شێک له
ژیانی ناو زیندانه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێگا نه‌دانی گیراو به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی که له ناو زیندان و به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی تووشی هاتووه ، له ده‌ره‌وه‌ی زیندان، هه‌مووی ئه‌مانه ئه‌و کاره‌ساته‌یان لێ که‌وتۆته‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه هه‌واڵی مه‌رگی گیراوانی کورد هیچ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی له ناو ڕاگه‌یه‌نه‌ره گشتیه‌کاندا نه‌بووه و و به تایبه‌تی بۆ لایه‌نه غه‌یره کوورده‌کان هیچ گرینگیه‌کی نه‌بووه و به‌و جۆه‌ره‌ی که بۆ مه‌رگی که‌سێکی ناوه‌ند نشین که‌وتوونه‌ته وه‌رێ خستنی ناڕه‌زایه‌تی ، که ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه ، بۆ مه‌رگی گیراوێکی کورد ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به مرگی گووماناوی ناو گرتووخانه‌کانی ڕژیم بێت له هه‌موو ئێران و به بێ له به‌ر چاو گرتنی هیچ چه‌شنه تایبه‌تمه‌ندیه‌ک، پێویسته هه‌موو لایه‌ک و به تایبه‌ت چالاکان له بواره جۆراوجۆره‌کان دا هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست بن و به‌و جۆره‌ی که بۆ مه‌رگی که‌سێک له تاران ده‌که‌ونه هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ ئاشکرا کردنی هۆکاری مه‌رگ و کۆتایی هێنان به ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیان، هه‌ر به‌و جۆره‌ش بۆ مه‌رگی که‌سێکی دیکه له شوێنیکی دوورکه‌وته‌ی ئێران بێ جیاوازی تێ بکۆشن.
به یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگی و به میدیایی کردنی زیاتری هه‌ل ومه‌رجی گیراوانی ناو گرتووخانه‌کانی ڕژیم ده‌تواندرێ کۆتایی به ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه بهێندرێ که به‌رۆکی کۆمه‌ڵگای ئێران و له‌و نێوه‌شدا بووه به دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ بۆ سه‌ر گیانی گیراوان له ناو گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا