وانه‌کانی شه‌هید دوکتور قاسملوو چرای ڕێگای تێکۆشانمانه. سامان فه‌قێ‌نه‌بی
ڕێبه‌ری شه‌هیدمان، دوکتۆر قاسملوو، له بواری هزر و ڕامان‌و هه‌روه‌ها له بواری پڕاکتیک‌دا چه‌ند وانه‌یه‌کی به‌نرخی داوه‌ته تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکرات که سه‌رنج‌پێدانیان له قۆناغی ئێستاش‌دا ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ تێپه‌ڕاندنی له‌مپه‌ر و قه‌یرانه‌کانی سه‌ر ڕێگای خه‌بات و تێکۆشان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که لێره‌دا هه‌وڵ ده‌درێ ئاماژه به گرنگترینیان بکرێ :
– قاسملوو‌و دێموکراسی:
د. قاسملوو له سه‌ختترین قۆناغه‌کانی خه‌باتیش‌دا به‌رده‌وام، هه‌بوونی پێوه‌ندی‌یه‌کی ئۆرگانیک و پابه‌ندبوون به پره‌نسیپه دێموکراتیکه‌کانی له چوارچێوه‌ی مافه‌کانی ئه‌ندام‌بوون له حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا به بنه‌ما گرتوه‌و له جێ‌گیرکردنی که‌لتووری ڕه‌خنه‌گرتن له که‌موکوڕی‌یه‌کانی حیزب له زۆر بواردا به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی سه‌رده‌می خۆی، ده‌ستپێشخه‌ری نواندوه تاکوو فۆبیای ڕه‌خنه‌گرتن له نێو ئه‌ندامانی حیزب‌دا به‌ره‌به‌ره بسردرێته‌وه.
ڕه‌خنه‌گرتن له ڕێبازی سوسیالیزمی مه‌وجوودو هێنانه‌ئارای چه‌مکی سوسیالیزمی دیموکراتیک و ڕه‌خنه‌گرتن له غایب‌بوونی ئازادی له نێو وڵاتانی سه‌ربه بلووکی ڕۆژهه‌ڵات‌دا به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ئیدیعایه‌ن.
ناوبراو له ڕێگه‌ی به‌ستێن‌سازی مه‌عریفی بۆ چه‌مکه تازه‌کان‌و له پێناو جێگیربوونیان له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا، ئه‌م ئه‌سڵه‌شی به به‌رده‌وامی پاراستوه که نوێ‌خوازی پێویستیی به به‌ستێن‌سازی‌و ڕۆشه‌نگه‌ری‌یه و ناکرێ ته‌نیا له قالبی دروشم‌دا بانگه‌شه‌ی بۆ بکرێ.
د. قاسملوو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌مکی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌دا زۆر به ڕوونی ئاماژه‌ی به پێویستی نرخ‌دان‌و هه‌بوونی ئیداره‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه قاسملوودا واتای نه‌مان‌و ته‌سلیم بوونی هه‌بووه و هه‌رگیز حازر نه‌بووه به بێ‌ئیمتیاز چه‌کی پێشمه‌رگه بێ ده‌نگ ببێ.
ناوبراو چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیی به ئامرازی گوشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی پێناسه کردوه‌و تا ڕۆژی شه‌هیدبوونی‌و ته‌نانه‌ت تا چرکه‌ی کۆتایی ژیانیشی حازر نه‌بوو که به پاساوی هه‌بوون‌و درێژه‌ی ڕه‌وتی وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌م ئامرازه بێ که‌ڵک بکا.
– قاسملوو‌و خه‌بات:
قاسملووی ڕێبه‌ر خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی به سه‌ره‌کی‌ترین ئامرازی گوشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی‌و هاوکات به‌هێزترین پاڵنه‌رو هانده‌ری ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌و گه‌شه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی له نێو شار‌و له نێو جه‌رگه‌ی سیستمێکی دیکتاتۆری و جینایه‌تکاردا زانیوه‌و به شێوه‌یه‌کی واقع‌بینانه‌ش جیاوازیی خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی تێرۆریستیی گرووپه جۆراوجۆره بناژۆخوازو ڕادیکاڵه‌کان له جیهان‌دا شی‌کردۆته‌وه‌و پێی له‌سه‌ر حه‌قانییه‌تی ئه‌م شێوه خه‌باته له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا داگرتوه.
قاسملووی نه‌مر دابڕانی شۆڕشگێر له جه‌ماوه‌ر و نه‌بوونی ستڕاتیژی‌یه‌کی درێژخایه‌ن بۆ خه‌باتی به مه‌ترسیی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر تێکۆشانی ڕزگاری‌خوازانه‌ی حیزبی دێموکرات زانیوه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی تین‌وگوڕبه‌خشین به خه‌بات، پێوه‌ندیی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵک له ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی دوور نه‌که‌وێته‌وه کاناڵی گواستنه‌وه‌ی وره‌و باوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆخه‌ڵکی سته‌م لێکراوو وه‌زاڵه هاتووی کوردستان تووشی له‌مپه‌ر نه‌بێ‌و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌یه‌ک ڕسته‌دا کورتی بکه‌ینه‌وه له ڕوانگه‌ی قاسملووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له کوردستان بێ‌هیوایی سه‌ر هه‌ڵ‌نه‌دا نابێ هیچ‌کام له شێوه‌کانی خه‌بات -هه‌رکام له‌جێگه‌ی خۆی‌دا- ڕه‌ت بکرێنه‌وه.