نامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسعوود بارزانی بۆ لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان
سڵاوێكی گەرم…
ماوەیەكە لە میدیاكان و هەندێ ناوەندی سیاسی و ڕاگەیاندەكاندا كۆمەڵێك هەواڵ و دەنگۆ بڵاو بووەتەوە كە گوایە لە لایەنە تیرۆریستانەوە لە ڕۆژئاوای كوردستان نەفیرعام لەدژی هاووڵاتیانی كورد ڕاگەیێندراوە و تیرۆریستانی سەر
بە ئەلقاعیدە پەلاماری خەڵكی مەدەنی و بێتاوان دەدەن و سەری ژن و منداڵی كورد دەبڕن. بۆ دەركەوتنی ڕاستی و دروستیی ئەم هەواڵانە داواتان لێ دەكەم لیژنەیەكی تایبەت پێك بهێنن بۆ ئەوەی سەردانی ڕۆژئاوای كوردستان بكەن و لێكۆلینەوە لەسەر ئەو هەواڵانە بكەن.
ئەگەر بێتوو ئەم زانیاریانە ڕاست بن و هاووڵاتی و ژن و منداڵی بێتاوانی كورد لەژێر هەڕەشەی كوشتن و بڕین و تیرۆردا بن ئەوا هەرێمی كوردستان هەموو تواناكانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بەرگری لە ژن و منداڵ و هاووڵاتی بێتاوانی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان بكات.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
8ـی 8ـی 2013